بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ڕاوێژکاریی گەڕانەوە لە ئەڵمانیا

ئامۆژگاری لە نزیك خۆتەوە

لە سەنتەری ئامۆژگاریدا تۆ بە شێوەیەکی شەخسی ئامۆژگاری دەکرێیت. ئەم خزمەتە شەخسیە لە سەرتاسەری ئەڵمانیادا هەیە، بە تایبەتی لە شارەکاندا. لەم لینکەی کە لەخوارەوەدا هاتووە مەکینەیەکی گەڕان هەیە. لەوێدا ناوی ئەو جێگایە بنووسە، کە تۆ ئێستا لێی دەژیت.

هەروەها سەنتەری ئامۆژگاری سەربەخۆ هەن بۆ نموونە وەك ڕێکخراوە خێرخوازەکان.

هەروەها سەنتەری ئامۆژگاری حکومی هەن، بۆ نموونە لەلای دائیرەی سۆشیالەکان یان دائیرەی بێگانەکان.

یەکێك لە ئامۆژگاریەکانی بابەتی گەڕانەوە بریتیە لە:

● بە تەنیا. ئەمە واتا، کە دانیشتنی ئامۆژگاریەکە بەتەنها بۆ کەسی تۆیە.
● بە بێ ئەرك یان بەرپرسی. ئەمە واتا، تۆ دەتوانیت دواتر بڕیار بدەیت دەتەوێت چی بکەیت. ئەم دانیشتنی ئامۆژگاریە ئەرکی ئەوەت ناخاتە ئەستۆ کە تۆ بگەڕێیتەوە.
● ئەنجام کراوە. ئەمە واتا، ئەم ئامۆژگاریە ئەنجامێکی پێشتر دانراوی نیە.

زانیاریی زیاتر

تەلەفۆنی زانیاری

سەبارەت یەکەم پرسیارەکانت ئەم ژمارە-تەلەفۆنە دەتوانێت یارمەتیت بدات. دەکرێت قسە بە ئینگلیزی وە بە ئەڵمانی بکەیت. ئەم خەتی تەلەفۆنی زانیاریە لەلایەن دائیرەی ئیتحادی بۆ کۆچ و پەناهێندە (بامف) سەرپەرشتی دەکرێت.

تەلەفۆن کردن بۆ ئەم خەتە بە بێ بەرپرسیە. قسەکردن لەگەڵ ئەم خەتە ئەرکی ئەوەت ناخاتە ئەستۆ کە تۆ ئەڵمانیا بەجێبهێڵیت. تەلەفۆن کردن بۆ ئەم خەتە هیچ کاریگەریەکی لەسەر داوای پەناهێندەییەکەت یان ئیقامەکەت نیە.

زانیارییەکان
زانیاریی زیاتر
بارکردنی زیاتر