بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

سەبارەت ئەم ماڵپەڕە

ماڵپەڕی سەرەتا دۆزینەوە (Startfinder) بریتیە لە ئۆڤەرێکی زانیاری سەربە (کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) سنووردار بە داواکاری وەزارەتی کۆماری بۆ پەرەپێدان و هاوکاری ئابوری (BMZ) سەرەتا دۆزینەوە زانیاری پێشکەش دەکات سەبارەت ئەم ووڵاتانەی خوارەوە:
● ئەفغانستان
● مغرب
● ئەلبانیا
● نایجیریا
● گامبیا
● سنیگال
● گانا
● صربیا
● عێراق
● تونس
● کۆسۆڤۆ

پرۆگرامی سەرەتا دۆاینەوە ڕوودەکاتە ئەم جۆرە کەسانە:
● کەسانی هەڵهاتوو لە ئەڵمانیا، کە بیر لەوە دەکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ یەکێك لەو لەو ووڵاتانەی کە لەسەرەوە ناوبراون.
● ئەو کەسانەی لەو ووڵاتانەی سەرەوە دەژین، وە لە ووڵاتی خۆیان بە دوای ئاسۆیەکی نوێدا دەگەڕێن.
● ئەو کەسانەی لەو ووڵاتانەی سەرەوە دەژین، وە بیر لەوە دەکەنەوە کۆچ بکەن بەرەو ئەڵمانیا.
● کارمەندەکانی سەنتەرانی ئامۆژگاری بۆ گەڕانەوە لە ئەڵمانیا.

ئامانج لە ماڵپەڕی سەرەتا دۆزینەوە بریتیە لە کۆکردنەوەی زانیاری پەیوەندیدار بۆ کەسانی مەبەستدار وە بە زمانی ووڵاتەکەی خۆیان پێشکەشیان بکەین. لەم کارەدا گرنگی بەو ئۆڤەرانە دەدرێت کە یارمەتی خۆگوونجاندنەوە دەدات لە ووڵاتەکەی خۆتدا وە هەروەها یارمەتی ئامادەکاریەکان بۆ خۆگوونجاندنەوەی ڕاهێنان لە ئەڵمانیا.

ماڵپەڕی ئینتەرنێتی سەرەتا دۆزینەوە (Startfinder) بەشێکە لە بەرنامەی BMZ "ئاسۆیەك لە ووڵات"، کە زانیاری دەدات بەو کەسانەی کە لە ئەڵمانیا ئاسۆی مانەوەیان نیە یان حەزی مانەوەیان نیە، وە لە دوای گەڕانەوەیان بۆ ووڵاتی خۆیان پشتگیریان دەکات وە هەروەها سەرەتای نوێیان بۆ دەڕەخسێنێت لە ووڵاتانەی کە باسکراون. ئەو ئۆڤەرانەی کە لەو ووڵاتانەدا هەن دەکرێن سوودیان لێ وەربگیرێت بەدەر لەوەی گەڕانەوەکە بە ئارەزوی خۆت بێت یان ن. بەشداری کردن لەم خوولی ڕاهێنانەدا لە ئەڵمانیا پەیوەست نیە بە ئیقامەکەت لە ئەڵمانیا.

پرۆگرامی- BMZ"ئاسۆیەك لە ووڵات" لە مارسی 2017 ەوە لە بنیات دایە وە یارمەتی ئەو مرۆڤانە دەدات لە خۆگوونجاندنەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ ووڵاتانی ئەفغانستان، ئەلبانیا، گانا، عێراق، کۆسۆڤۆ، مغرب، نایجیریا، سێنیگال، صربیا یان تونس. ووڵاتانی تری وەك میسر و پاکستان ئامانجی ئەم پرۆگرامەیە: هەروەها ئەگەری هاوکاری کردن هەیە لەگەڵ نیازی پرۆگرامی GIZ لە گامبیا. ئەم پرۆگرامە لەو ووڵاتانەی کە ناو براون هەر لە جێگای خۆیان ئۆڤەری ئامۆژگاری هەیە. دەتوانیت زانیاری زایتر بخوێنیتەوە سەبارەت هەموو یەکێك لەم سەنتەرانە لە سەر ماڵپەڕی ئینتەرنێت.

پشتگیری کردن لە گەڕانەوەی ئازادانە لە ڕێگای پرۆگرامی "ئاسۆیەك لە ووڵات"

پشتگیری کردن لە گەڕانەوەی ئازادانە لە ڕێگای پرۆگرامی "ئاسۆیەك لە ووڵات"

وەزارەتی کۆماری بۆ پەرەپێدان پشتگیری ئەو کەسانە دەکات لە کاتی گەڕانەوەی ئازاد بۆ ووڵاتەکەی خۆیان وە لەڕێگای پرۆگرامی "ئاسۆیەك لە ووڵات" چانسی سەرەتایەکی نوێ لە ووڵاتانەی کە باسکراون دەخوڵقێنێت.

زیاتر بزانیت

چانسی سەرەتای نوێ وە ئاسۆیەکی پیشەیی لە ووڵات

چانسی سەرەتای نوێ وە ئاسۆیەکی پیشەیی لە ووڵات

چەندین ڕێگەی جیاجیا هەن بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت لە ووڵاتەکەی خۆی ئاسۆیەکی پیشەیی نوێ پەرەپێبدات. سەنتەری ئامۆژگاری لەم ووڵاتانەدا هەڵدەستێت بە زانیاری بەخشین سەبارەت کار- وە ئەگەرەکانی خوولی ڕاهێنان. خوولی ڕاهێنانەکان وە خوێندن پشتگیری مرۆڤەکان دەکەن، بۆ ئەوەی چانسیان لە بازاڕی کاردا باشترێك بکەن.

زیاتر بزانیت
Contact ڕێگاچارەیەك بدۆزیتەوە Find adice ئامۆژگاری بدۆزیتەوە Chat چاتی-لایف