بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

شارەزایی نانەوایی بە ئایندەی گەشەوە

شارەزایی نانەوایی بە ئایندەی گەشەوە

من ناوم ئیگریتایە و خەڵکی ئەلبانیام. من لەگەڵ مێردەکەم و سێ کچەکانم کۆچم کرد بۆ ئەڵمانیا لە مانگی یەکی ٢٠١٦. چیمان دەویست؟ ژیانێکی باشتر! لەڕاستیدا باش دەڕۆیشت: مێردەکەم کارێکی دەستکەوت وەک لەحیمچی، منیش وەک خاوێنکەرەوە و منداڵەکانیش دەچوونە قوتابخانە. ئەوان زوو فێری ئەڵمانی بوون. بەڵام هێشتا ئێمە بیری خێزانەکەمان دەکرد، و هاوڕێکانمان و کەلتورەکەمان لە ئەلبانیا. بۆیە لە مانگی یەکی ٢٠١٧ گەڕاینەوە.

بەڵام ئێمە دەستپێکێکی سەختمان هەبوو لە وڵاتی خۆمان. ئەو ساڵی خوێندنەی ئەڵمانیا هەژمار نەکرا و منداڵەکان دوچاری ئاستەنگ بوونەوە لە تێکەڵبوونەوەی قوتابخانەکانی ئەلبانیا. سەربارەی ئەوەش، من و مێردەکەم نەمانتوانی هیچ کارێک ببینینەوە. هیچ کارێکی بەتاڵ نەبوو، و لەبەرئەوە کاری کەم هەبوو بۆ بەردەوامدانی خۆمان.

بۆیە ئێمە پەیوەندیمان کرد بە ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، مەشقکردن و پیشە (DIMAK). دەمانەویست بزانین کە ئێمە چۆن دەتوانین کاربدۆزینەوە و ژیانێکی نوێ لە ئەلبانیا دەستپێبکەین. وە ئێمە سەرکەوتوو بووین! من و کچەکەم ئەلتیە زۆر ئارەزووی برژاندن دەکەین. کچەکەم ئارەزووی دروستکردنی کێک و شیرینییەکان دەکات، من ئارەزووی شارەزایی بوونم لە خواردنە میللییەکان. لەبەرئەوە DIMAK ئەلتیەی ئاشناکرد بە خولێکی شیرینی دروستکردن. وە منیش توانیم ڕەچەتەی نوێ فێرببم لە خولێکی نانەوایی. خەونە خنجیلانەکەمان: نانەوایەکی دایک و کچ.

لە کامزە، شارۆچکەکەمان، خواستێکی زۆر هەیە بۆ نانەوای باش. لەبەرئەوە ئێمە ئارەزوو دەکەین لە کۆتاییدا دووکانێکی تایبەت بەخۆمان بکەینەوە. لەوێدا دەتوانم چەندان جۆری جیاوازی سەمون دروست بکەم کە لە خولەکە فێری ببووم. ئەلتیە دواتر کێک و شیرنەمەنییەکان درووست دەکات. وە مێردەکەشم کارێکی دەست کەوت، سوپاس بۆ ڕاوێژکارە باشەکەی DIMAK.

تاکو ٠١/٢٠١٩

من و کچەکەم ئەلتیە خەونێکی خنجیلانەمان هەیە: نانەوایەکی هاوبەش لە شارۆچکەکەمان، کامزە.
ئیگریتا کۆڤاچی، ئەلبانی

ئەزمونەکان زیاتر