بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دەستپێکێکی نوێ بە شارەزاییەکی گواستراوە

لەوە زیاتر کرداریی نابێت: تێڕوانینێک لە وۆرکشۆپی قژبڕین

"هەمیشە دەمەویست ببمە جوانکاری پرچ،" سیڤان وای وت. ئەو تەنانەت لە دوکانێکی سەرتاشیش کاری کردوە کاتێک لە عێراق بوو. ئێستا ئەو فێردەبێت لەسەر سەرێکی پلاستیک بە تایبەتمەندی مێینەوە و پرچێکی درێژەوە. پرچەکە هێشتا زەردە، بەڵام سیڤان ڕەنگی دەکات بە ڕەش، تاڵ بە تاڵ. ئێستا ئەو بۆ نزیکەی ١١ مانگە لە ئەڵمانیایە، کە فێری لایەنێکی زۆر جیاوازی هونەری جوانکاری پرچ دەبێت. هەبوونی ئارایشگایەک لە عێراق – بۆ پیاوان و ژنان – خەونی ئەوە.

کارینا ٣٣ ساڵە، و هەروەها ئەویش دەیەوێت ئارایشگایەکی خۆی بکاتەوە. ئەو لە ئێستادا ستایلی پرچی ژنێکی دیە دەکات کە بەشداری کردووە لە خولەکە، و زانیارییەکان وەردەگرێت لەلایەن هانا فودالە لەبارەی چۆنیەتی دروستکردنی شێوەیەکی ڕێک بە پلە پلە، لە کاتی بڕینی پرچەکە. فودالە جوانکارێکی قژی شارەزایە، و بەڕێوەبەری ئەو خولەیە کە لەلایەن ( the Duisburg District Craft Trades Association) ەوە دابین کراوە. ئارایشگای جوانکاری پرچ، کە هەشت گەنج بۆیەی پرچ دەکەن و مەقەست و موجەفە بەکاردەهێنن، دەکەوێتە نهۆمی یەکەم لە دامەزراوەی مەشقکردن لە دینسلاکن. نهۆمێک خوارتر، چەند ژنێکی خەلکی نایجێریای لێیە کە لە چێشتخانەکە کاری قوڕ دەکەن لەگەڵ گەنجانی خەڵکی کۆسۆڤۆ.

وێنەکێشان و دیوار ڕووپۆشکردن خولێکی دیکەیە کە زۆر خواستی لەسەرە

مەشقکردن بە بڕوانامەوە

زۆربەی بەشداربووانی خولەکە دەزانن یان گومان دەکەن کە ئەوان داهاتوویەکی دوورمەودایان نییە لە ئەڵمانیا. ئەوان دەتوانن بە کاتی بمێننەوە، بەڵام کەیسی پەنابەرییەکەیان ڕەتکراوەتەوە. ئەمە مانای وایە کە دەبێت ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە ببنەوە کە چی بکەن کاتێک دەگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان. ئەمە ئەو کاتەیە کە پڕۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان" کە لە لایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان (BMZ) ەوە بەڕێوە دەبرێت دێتەپێش. گەڕاوەکان نابێت لە عێراق، نایجێریا و کۆسۆڤۆ بنیشنەوە بەبێ هیچ یارمەتییەک یان پلانێکی ڕاستەقینە، بەڵکو پێویستە لەگەڵ خۆیان ئەو زانیاریی و شارەزاییانە ببەنەوە کە بەباشی چانسیان پێدەدات بۆ دەستپێکێکی نوێ. ئەمە بڕوانامەکانیش دەگرێتەوە. ئەوانەی کە مەشقێکی چوار مانگی تەواو دەکەن و فێرکراون لەلایەن شارەزایەکەوە، دەتوانن بەخۆیان بڵێن "یاریدەدەر" لە بوارەکەی خۆیاندا.

هەرکەس کە بتوانێت بۆیاغ و دیوار ڕووپۆشیەکی پیشەگەرانە بکات، دەرفەتی کاری باشی دەبێت لە وڵاتەکانی وەک نایجێریا.

پیاو گەنجەکانی نایجێریا لە نهۆمی زەوی دەزگای مەشقکردنەکە دەیانەوێت ببنە یاریدەدەری بۆیاغکردن و دەیکۆرات، و فێربن لە چۆنیەتی درووستکردنی کاری ڕەنگ بە وردەکاری جوانەوە لەسەر دیواری ڕووپۆشکراو بە وردە دار. "کاغەزی دیوار بەتایبەتی زۆر بەناوبانگە. ئەمە بەهۆی ئەوەی تەنها چینی سەرەوە لە نایجێریا دەتوانن کاغەزی دیوار بکڕن بۆ دیوارەکانیان،" مانجۆلا کۆلا ڕوونی کردەوە، کە پڕۆژەکە بەڕێوەدەبات لە بری ( District Craft Trades Association). ئەمە واتای ئەوەیە کە هەرکەس بتوانێت بە باشی کاغەزی دیوار هەڵبواسێت، ئاسانتر دەتوانێت کارێکی داهات باشی دەست بکەوێت لە نایجێریا.

"ئەنجامدانی کارێکی مانادار"

لەوەتای ٢٠١٨، زیاتر لە ٢٥٠ کۆچبەر و پەنابەری بێ داهاتوو لە مانەوە لە ئەڵمانیا خولی مەشقکردنیان تەواو کردووە لە دەزگای مەشقکردنی (Duisburg District Craft Trades Association). دەزگای ( Duisburg District Craft Trades Association) هاوبەشە لەگەڵ ڕێکخراوی (GIZ)، کە پڕۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان" ڕێکدەخات. "بەشێکی گرنگی ئەوەی ئێمە لێرە دەیکەین، کاری کۆمەڵایەتییە،" مانجۆلا کۆلا وای وت.

مەشقکردن لەسەر بابەتی زیندوو - یان بووکەڵەکان.

"زۆرێک لە پەنابەران زۆر بەسوود دەیبینن بۆ دوورکەوتنەوە لە کامپ و شتێکی بەرهەمدار بکەن." ئەوان پێکهاتەیەکی ڕوونیان هەیە بۆ ڕۆژەکەیان لێرە. خولەکە لە ٩:٠٠ بۆ ١٥:٠٠ دەخایەنێت – بە نانی نیوەڕۆشەوە لە خواردنگەکەی ئێرە، کە بەشداربووان لە نەتەوەی جیاوازەوە بە سەرە خواردن ئامادە دەکەن. "لەم ڕێگەوە دەتوانن کەێک لە کەلتورەکەیان و شێوازی ژیانیان لەگەڵ یەکتر هاوبەشی بکەن،" کۆلا وای وت. لەم ڕۆژی پایزەدا خواردنێکی نایجێری هەیە: نانی پان، سوردەکرێتەوە لە تاوەدا بە کەمێک ڕۆن و لە سەریەوە تێکەڵەیەک لە کاهوو، تەماتە و پەنیر. گروپە ٣٠ کەسیەکە لە دەرەوە دادەنیشن و نانەکە دەخۆن.

زۆرێک لە بەشداربووان ڕێگایەکی دوور دەبڕن بۆ بەشداری کردن لە خولی مەشقەکان. ئەمە زۆر کۆلا توشی سەرسوڕمان ناکات، چونکە ئەو لەو بڕوایەدایە پڕۆژەکە دەرفەتێکی گەورەیان پێدەبەخشێت: "ئێمە خەڵکی گەنجمان هەیە لێرە کە دەژی لە شوێنێکی مانەوە بۆ دانەیەکی دیکە و ناتوانێت هیچ بکات لەو بارەوە – ئەوان ناتوانن کاربکەن یان خێزان پێکبهێنن. زۆرێک لەوان بۆیان دەردەکەوێت لە خاڵێکدا کە دەتوانن لێرە شتێک فێرببن بۆ بنیادنانی داهاتوویەک بۆخۆیان." لە ئەڵمانیا نا، بەڵام لە وڵاتی خۆیان – بە دەرفەتی نوێوە.

خەڵکی نابێت لە وڵاتەکانی خۆیان بنیشنەوە بەبێ هیچ یارمەتییەک یان پلانێکی ڕاستەقینە، بەڵکو پێویستە لەگەڵ خۆیان ئەو زانیاریی و شارەزاییانە ببەنەوە کە بەباشی چانسیان پێدەدات بۆ دەستپێکێکی نوێ.

ئەزمونەکان زیاتر