بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دوودڵی نەما

نەعا کاردەکات لە (Sparkassenstiftung) لە ئەکرا.

دوودڵی نەما

من ناوم ناعە؛ ٢٩ ساڵم و خەڵی غانام. پێشتر وەک بەڕێوەبەری بۆنەکان کارم دەکرد. لە ٢٠١٥، ڕۆیشتم بۆ ئەڵمانیا بۆ دەستکردن بە خوێندنی ماستەر لە پەرەپێدانی ئابووری و زانستە نێودەوڵەتییەکان. بەڵام لە سەرەتاوە بۆم ڕوون بوو کە دەگەڕێمەوە دوای تەواوکردنی. دەمەویست یارمەتی وڵاتەکەم بدەم بەرەوپێشبچێت. لەهەمان کاتدا، دوودڵبووم کە چۆن دەتوانم داهاتوویەک لەوێ بنیادبنێم.

زۆر وەڵامی پرسیارەکانم دەستکەوت لەڕێی بۆنەیەکی زانیاری لە زانکۆکە لە ئەڵمانیا: نوێنەرانەی "ناوەندی کۆچی نێودەوڵەتی و بەرەوپێشبردن، کورتکراوەکەی" CIM، منیان ناساند بە "ناوەندی ئەڵمانی – غانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە" لە ئەکرا، کورتکراوەکەی GGC. ڕێک بۆم دەرکەوت: ئەمە سەرەتایەکی باشە بۆ من.

بۆیە گەڕامەوە بۆ غانا لە سەرەتای ٢٠١٩ دوای تەواوکردنی خوێندنەکەم. دوای گەڕانەوە، ڕاستەوخۆ سەردانی GGCم کرد لە ئەکرا. کارمەندەکان ئامۆژگاریان کردم لەبارەی بژاردەکان و دەرفەتی مەشقێکی پێشکەشکردنی کاریان پێدام. ئەم خولە فێری کردم کە چۆن سی ڤی بنووسم و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەم.

هەر زوو توانیم ئەم زانیارییانە بەکاربهێنم لە پێشانگایەکی کار. GGC سەرنجی منی ڕاکێشا بۆ ئەم بۆنەیە. توانیم چاوم بکەوێت بە چەندان کۆمپانیا لە پێشانگاکە و خۆمیان پێبناسێنم – بە سەرکەوتوویی: دامەزراوەی "Sparkassenstiftung für internationale Kooperation" ئۆفەری کارێکیان پێدام. ئێستا من وەک بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکان کاردەکەم لە پڕۆژەکەیان لە ئۆفیسی ئەکرا.

لە ٠١/٢٠٢٠

پێشانگای کارەکە و ئامۆژگارییەکانی GGC دوو ڕێگەی نایاب بوون تاکو پیشەکەم پێشبخەم. بەڕاستی پەسنی خزمەتگوزاییەکانیان دەکەم.
ناع، غانا

ئەزمونەکان زیاتر