بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دوکانێکی سەربەخۆی دروومان لە مەغریب

سەعید ڕاهێنانی دەستپێکردنی بازرگانی تەواوکرد

دوکانێکی سەربەخۆی دروومان لە مەغریب

من ناوم سەعیدە و لە ناوچەی فێس گەورەبووم لە مەغریب. لەوێ فێری دروومان بووم. ئەو هەستەم لا درووست بوو کە دەرفەتی باشتر هەبێت لە شوێنی دیکە، بۆیە لە ٢٠١٥ سەرەتا چووم بۆ تورکیا و دواتر یۆنان. لە کۆتاییدا لە ئەڵمانیا گیرسامەوە. لەوکاتدا من ٣٠ ساڵ بووم و بەهیوای دۆزینەوەی کار بووم لە ئەڵمانیا.

لە ڕاستیدا توانیم پەرە بدەم بە توانا تەکنیکییەکانم لە کۆلێژێکی پیشەیی لەوێ. بەلام، مۆڵەتی نیشتەجێبوونم بەسەرچوو دوای نزیکەی دوو ساڵ. دەبوایە بگەڕێمەوە بۆ مەغریب لە ٢٠١٧. ئەمە لە سەرەتادا سەخت بوو، بەڵام دواتر بیستم لە بارەی "ناوەندی زانیاری مەغریبی – ئەڵمانی بۆ کۆچ و ئاوێتەکردنەوەی پیشەیی" (کە بە EIMA ناسراوە) لە کاسابلانکا.

هاوڕێیان و خزمان یارمەتییان دام تاکو بوێری کۆبکەمەوە و بڕوام بەخۆم هێنا بۆ ئەوەی بچمە ناوەندەکە بۆ ڕاوێژ. ئەمە زۆر یارمەتی دام، چونکە ناونوسیان کردم بۆ خولێکی مەشقکردن. لەوێ توانیم شارەزاییە بنەڕەتییەکان وەربگرم کە پێویست بوون بۆ دەستکردن بە کۆمپانیایەک. هەروەها من ئەوەش فێربووم کە بەدوای چیدا بگەڕێی و چۆن خۆت لە هەڵەکان بپارێزی. بەیەکەوە لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی EIMA، پلانێکی بازرگانیم درووستکرد بۆ دوکانی بەرگدروویەکەم کە ئارەزوو دەکەم زوو بیکەمەوە. بەڵام لەوە زیاتری پێویستە.

بەهاوکاری ناوەندەکە، پلانم هەیە بەشداری خولێکی خوێندەواریش بکەم کە یارمەتیم دەدات بازرگانییەکام باشتر بەڕێوەبەرم. من زۆر سوپاسگوزارم بۆ ئەو پشتگیرییە و بۆ ئەو دەرفەتە باشانەی کە بەڕوومدا کراونەوە.

لە ٠١/٢٠١٩

ئێستا من بڕوام بەدەستهێنایەوە بۆ ئایندەیەکی باشتر.
سەعید، مەغریب

ئەزمونەکان زیاتر