بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

کۆمپانیای ئای تی خۆم

ئێمیلیانۆ بۆتە خاوەنکاری خۆی لەوەتەی گەڕاوەتەوە.

کۆمپانیای ئای تی خۆم

من ناوم ئێمیلیانۆیە؛ ٢٣ ساڵم و خەڵکی سڕبیام. لە گوندی بۆژنیک گەورەبووم لە باشوری وڵات. ژیانی ڕۆژانە لەوێ سەخت بوو چونکە خێزانەکەم هەژاربوون. داکوبابم ئایندەیەکی باشتریان دەویست بۆ ئێمە بۆیە لە ٢٠١٠ ڕۆیشتین بۆ ئەڵمانیا.

بۆ ماوەی سێ مانگ لە دەزگایەکی پێشوازیدا ژیاین لە ئەڵمانیا. لە کۆتاییدا، شوقەیەکمان دۆزیەوە. من و براکەم چووینە قوتابخانە و فێری ئەڵمانی بووین. بەڵام دوای شەش ساڵ کەیسی پەنابەریەکەمان ڕەتکرایەوە – دەبوایە بگەڕێینەوە بۆ سڕبیا.

لە گەڕانەوەمان بۆ ئەوێ، داوای پاڵپشتیم کرد لە کۆمەڵەی ڕۆما. من ڕێنمایی کرام بۆ پەیوەندی کردن بە ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، مەشقکردن و پیشە (DIMAK) لە بەلگراد. تیمی ڕاوێژکارانی DIMAK ئاگاداریان کردمەوە لەبارەی دەرفەتەکان کە دەتوانم بەدەستیان بێنم لە سڕبیا. ئەوان منیان خستە ناو خولێکی مەشق بۆ بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی. ئەم خولە فێری کردم کە چۆن دیزاینی ماڵپەڕ بکەم و پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر بنووسم. هەرزوو ویستم کۆمپانیایەکی خۆم بۆ ئای تی دابمەزرێنم.

بۆیە بەشداریم کرد لە خولێکی مەشق بۆ دەستپێکردنی بازرگانی. هەروەها DIMAK یارمەتیشی دام بۆ دانانی پلانێکی بازرگانی. وە کەلوپەلیشم پێدرا وەک سەرچاوە بۆ دەستپێکردن. ئێستا من خاوەنی کۆمپانیایەکم کە تایبەتمەندە لە بازاڕکردن لەڕێی ئینتەرنێتەوە. کارکردن بە سەربەخۆ هیوام پێدەبەخشێت. زۆر دڵخۆشم کە ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم کە کۆمپانیا بچووکەکەم زۆر سەرکەوتووە و بەردەوامە لە گەشەکردن. لەوەتای دەستم کردووە بە دامەزراندنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەڵمانیەکان، پێویست و پلان هەیە بۆ دامەزراندنی کارمەندی نوێ.

دامەزراندنی کۆمپانیای خۆم و کارکردنی سەربەخۆ هیوام پێدەبەخشێت. ئێستا دەرفەتم هەیە کە کاربکەم لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکاندا.
Emiliano, Serbien

ئەزمونەکان زیاتر