بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

هەنگوین بۆ تونس

خالید لە ڕاوێژکارییەکدا لە (CTA)

هەنگوین بۆ تونس

سڵاو، من خالیدم. من ٣٤ ساڵم و خەڵکی تونسم. خێزانەکەم کۆگایەکی میوە و سەوزەیان هەیە کە ماوەیکی زۆر لەوێ کارم کردووە. بەڵام هەمیشە خەونم ئەوە بوو کە لە ئەوروپا بژیم. ڕێگام گرتە بەر بۆ ئەوێ لە ٢٠٠٨ کاتێک تەمەنم ٢٤ ساڵ بوو. سەرەتا ساڵێکم لە ئیتاڵیا بەسەربرد. دواتر گەشتم کرد بەرەو ئەڵمانیا لەڕێی فەڕەنساو بەلجیکاوە.

کاتی خۆشم بەسەربرد. کەوتمە خۆشەویستی ژنێکی ئەڵمانی و دوای ٥ ساڵ لە ٢٠١٤ هاوسەرگیریمان کرد. هەرچەندە فێری ئەڵمانی ببووم، بەڵام زۆر سەخت بوو کارێک بدۆزمەوە. وە لە ٢٠١٧ هاوسەرگیرییەکەشم شکستی هێنا. مۆڵەتی نیشتەجێبوونەکەم لەدەستدا بەهۆی جیابوونەوەکەمانەوە. دەبوایە ئەڵمانیا جێبهێڵم.

بۆیە دوای ١٠ ساڵ گەڕامەوە ئەو شوێنەی لێیەوە هاتبووم. زۆربەی شتەکان وەک خۆیان بوون. بەڵام شتێکی نوێش هەبوو: "ناوەندی ئەڵمانی – تونسی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە"، کورتکراوەکەی CTA. کارمەندانی ناوەندەکە ئامۆژگاری کەسانی وەک من دەکەن کە دەیانەوێت لە نوێوە دەست پێبکەنەوە لە تونس. ئەوان بیرۆکەیەکی نائاساییان هەبوو بۆم – کە دەتوانم ببم بە هەنگەوان!

وە ئەمە ڕێک ئەوەیە کە ئێستا دەیکەم، مەشق بۆ بوون بە هەنگەوان. بەدڵنیایی من گەڕاومەتەوە بۆ لای خێزانەکەشم و یارمەتییان دەدەم لە بازرگانییەکەیاندا. من کەلوپەلەکان دەگەیەنم بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆم. لە داهاتوودا ئارەزوو دەکەم ئەوە بۆ بەرهەمەکانی خۆم بکەم: ئامانجی من ئەوەیە کە ببمە هەنگەوانێکی سەربەخۆ و دابینکاری بکەم بۆ سوپەرمارکێتە ناوخۆییەکان و وشکەفرۆشەکان بە هەنگوینی خۆم.

لە ٠١/٢٠١٩

من دەمەوێت ببمە هەنگەوانێکی سەربەخۆ و دابینکاری بکەم بۆ سوپەرمارکێتە ناوخۆییەکان و وشکەفرۆشەکان بە هەنگوینی خۆم.
خالید، تونس

ئەزمونەکان زیاتر