بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

"زۆرێک لە خەڵکی کاتێک دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان کە قەیران هەیە"

سەحەر عەلی سەنتەری ڕاوێژکاریی بەڕێوەدەبات لە میسڕ.

سەحەر عەلی بەرپرسی نوێی ناوەندی میسڕی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوەیە (EGC)، کە لە قاهیرە کراوەتەوە لە سەرەتای مانگی یازدەوە. لە ماوەی گفتوگۆدا ئەو قسەدەکات لەبارەی ئەوەی ناوەندەکە چی دەکات – و بۆچی ئەو هیوای بەرزی پێیە.

خاتوون عەلی، ئەم ناوەندە نوێیە بەڕێکی چ کارێک دەکات؟
ئێمە خەڵکی بەتواناتر دەکەین بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کاری باشتر، و تاکو داهاتێکی باش و بەردەوام بەدەستبهێنن. ئەمە ڕەنگە کاری هەمیشەیی بێت یان ڕەنگە دەستپێکردنی بازرگانییەکی بچووک بێت. هەروەها ئێمە یارمەتی میسڕییەکانیش دەدەین کە گەڕاونەوە لە ئەڵمانیاو و وڵاتانی ترەوە تاکو لێرە ئاوێتەیان بکەینەوە، لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریەوە. و لە کۆتاییدا ئێمە ڕاوێژ دابین دەکەین لەسەر چۆنیەتی کۆچکردن لەڕێگەی کەناڵە درووستەکان و هەروەها ئەو مەترسیانەی لە کۆچی نایاساییدا هەیە. ئامانجی سەرەکی ئێمە خەڵکی گەنجە، بەڵام خزمەتگوزارییەکانمان بە تایبەتی بەس بۆ ئەوان نییە.

چ خزمەتگوزارییەک دابین دەکەن؟
ئێمە کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی دابین دەکەین، کە ڕێکخستنی چەندان خول و مەشقی گروپات دەگرێتەوە. ئەمانە پشتیوانیکردن لە خولەکانی دامەزراندنی و خولی ڕێنمایی پیشەگەری دەگرێتەوە، و ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی داواکاریی کار، هەروەها خولی مەشقکردن لەسەر شارەزاییە کۆمەڵایەتییەکان یان دەستپێکردنی بازرگانییەک. بەڵام ئێمە ڕاوێژی خەڵکیش دەکەین بە تاکەکەسی بۆ دۆزینەوەی ئەوەی چ دەرفەتێک و بژاردەیەک بەردەستە بۆیان. گفتوگۆکانمان کراوەن – ئێمە هەوڵدەدەین ڕاوێژ دابین بکەین بەجۆرێک کە هەر بەشداربوویەک ئەو ڕێگایە بدۆزێتەوە کە بۆی باشە.

ئایە پێویستی کرد کە پلانەکانتان بگۆڕن بەهۆی پەتای کۆرۆناوە؟
لەڕووی ناوەڕۆکەوە زۆر نا، ئەو خزمەتگوزاریەی ئێمە دابینی دەکەین بەدەگمەن گۆڕانی بەسەردا هاتووە. پێویستیەکی کرد کە ئێمە هەندێک گۆڕانکاری دامەزراوەیی بکەین، و پێش کردنەوە ئێمە ستراتیجیەکی پاکوخاوێنی ڕاگرتنمان پەرەپێدا کە لەگەڵ یاسا و ڕێکارەکانی GIZ و حکومەتی میسڕ گونجاو بوون. لە ئێستادا تەنها ١٠ کەس دەتوانن بەشداری خولەکانمان بکەن لە جیاتی ٢٠ کە پێشتر پلانمان هەبوو. هەموو کەس دەمامکی پێدەدرێت لەکاتی هاتنەژوورەوەی باڵەخانەکە، و پێنووسێک کە کەسی تر بەکاری نەهێنێت. ئێمە بابەتی بەکتریاکوژمان لەهەموو شوێنێک داناوە، و شوشەی ڕوون لە ژوورەکان بۆ کاتی ڕاوێژی تاکەکەسی. هەروەها ئێمە گەرمیپێوێکی بێ دەستلێدان بەکاردەهێنین بۆ پێوانی پلەی گەرمی هەموو سەردانیکاران بۆ دڵنیابوون کە هەڵامەتیان نییە.

کەواتە ئەوە مانای وایە کە ئێوە ناتوانن مەشق بکەن بە خەڵکێکی زۆر کە پلانتان بۆ دانابوو؟
ئەوە ڕاستە، پێویست بوو ژمارەی بەشداربووان بۆ هەر مەشقێک کەمبکرێتەوە. و ئێمە ناشتوانین بۆنەکان پێشکەش بکەین لە بەشەکانی تری وڵات وەک پێشتر نیازمان بوو. لە پاڵ ئەوەشدا، ئێمە لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی دەکەین تاکو بتوانین قەرەبووی ئەوە بکەینەوە. هەرکات گونجا، سەرەتا ئێمە خەڵکی فێردەکەین کە سکایپ و پڕۆگرامە هاوشێوەکان چۆن کاردەکەن، چۆن هەژمارێک دەکەیەوە، و تا دوایی. زۆرێک لە خەڵکی کە ئێمە ڕاوێژیان دەدەینێ شارەزای ئەو جۆرە شتانە نین. بۆیە ئێمە بنچینەیەک بۆ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانمان درووست دەکەین و دەتوانین خولەکانمان بە سەرهێڵی پێشکەش بکەین.

چ جۆرە خواستێک پێشبینی دەکەن؟ کێ بۆلای ئێوە دێت؟
لە ناوچە شار نشینەکان ئێمە چاوەڕێی ژنانین زیاتر، بەڵام لە ناوچە لادێ نشینەکان زیاتر پیاودێن. هەرچەندە، کە دێتە سەر کۆچکردن، ئێمە پێشبینی دەکەین زیاتر پیاوبێن بەدوای ڕاوێژدا بگەڕێن. بەدڵنیایی ئێمە هێشتا ناتوانین لەوە دڵنیابینەوە. ئێمە سەیردەکەین چۆن خواستەکان بەرەوپێشدەچن و بەگوێرەی ئەوە خزمەگوزارییەکانمان دەگونجێنین. وا چاوەڕوان دەکەم کە خواست زیاتر بێت لەوەی پێشبینی دەکرێت – سەرەڕای پەتای کۆرۆنا – چونکە زۆرێک لە خەڵکی ناچارن بەدوای دەرفەتی نوێدا بگەڕێن.

ئەی کە دێتە سەر گەڕاوەکان چی؟
هەروەها چاوەڕێی وەرگرتنی پرسیاری زیاتر دەکەین لەلایەن گەڕاوەکانیشەوە. زۆرێک لە خەڵکی دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان کاتێک قەیرانێک هەیە. شتی وەک خێزان و پابەندبوونی کۆمەڵایەتی لەناکاو زیاتر گرنگ دەبن.

گفتوگۆکانمان کراوەن – ئێمە هەوڵدەدەین ڕاوێژ دابین بکەین بەجۆرێک کە هەر بەشداربوویەک ئەو ڕێگایە بدۆزێتەوە کە بۆی باشە.
Sahar Aly