بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

خەونم ئەوەیە گۆڕانکاریی ڕیشەیی بکەم لە مۆدەی ئەفریقیدا

عوسمانە لەسەر کار

خەونم ئەوەیە گۆڕانکاریی ڕیشەیی بکەم لە مۆدەی ئەفریقیدا

من ناوم عوسمانەیە و خەڵکی دەکارم. من لە سەنیگالەوە بۆ ئەڵمانیا ڕۆیشتم لە ٢٠٠٦. لەوکاتەدا من دوکانێکی دوورینم هەبوو بە ١٥ کارمەندەوە. لەراستیدا تەنها دەمەویست کەلوپەل بکڕم لە ئەڵمانیا، بەڵام بڕیارم دا بمێنمەوە چونکە پێم وابوو شتەکان ئاسان دەبن لە ئەوروپا.

پێم وابوو شتەکان ئاسان دەبن لە ئەوروپا. وامزانی خەلکی لەوێ دەرفەرتیان هەیە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان، درووستکردنی خانوو، کڕینی ئۆتۆمبێل – یاخود بڵێین ژیانێکی خۆشیان دەبێت. بەڵام هەرزوو سەرنجمدا کە من ئامادەنیم بۆ بنیادنانی ژیانێک بۆخۆم لەوێ.
شتەکان دژواربوون بەبێ هەبوونی مۆڵەتێکی کارکردن، چونکە نەمدەتوانی هیچ پارەیەک پەیدا بکەم. هەروەها من ڕێگەم پێنەدەدرا ئەو ناوچەیە بەجێبهێڵم کە لێی دەژیام. کاتەکەم بەکارهێنا بۆ تێگەیشتن لە دۆخەکە و ڕێکخستنەوەی خۆم، و لە کۆتاییدا گەیشتم بەوەی کە هیچ دهاتوویەکم نییە لە ئەڵمانیادا.

دیزاینی نوێ: پۆشاکەکانی دوکانی دروومانەکەی عوسمانە

پەرەپێدانی تواناکانم لە کاری دەستیی

بیرم کردەوە لەبارەی چۆنیەتی دەستپێکێکی نوێ لە سەنیگال. بینیم کە چۆن ئەڵمانییەکان چوستن لە کارەکانیاندا بەهۆی ئەو شێوازەی ڕاهێنانییان لەسەر کردووە، بۆیە دەمەویست سوودێک لەوە وەربگرم. دەمەویست زیاتر پەرەپدەم بە تواناکانم لە کاری دەستیی، دیزاینکردنەوەی جلوبەرگ و گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە مۆدەی ئەفریقیدا.

لە ٢٠١٤ دا گەڕامەوە وڵات. بەدڵنیایی دڵتەنگ بووم بە بەجێهێشتنی ئەڵمانیا، بەڵام لەهەمانکاتیشدا بڕوابەخۆبوو و سوریش بووم. کاتەکەم لە ئەلمانیا ئاسۆکانی فراوانتر کردم. زۆر فێربووم، ئەڵمانی و ئینگلیزی بۆ نموونە و هەروەها گیانی شارستانی و ڕێکوپێکی.

لە سەرەتادا شتەکان لە سەنیگال دژواربوون، چونکە گواستنەوە لەنێوان ئەو دوو جیهانە جیاوازەدا قورسە. خەڵکی بەکەم لێمیان دەڕوانی – دەیان وت کە من دۆڕاوێکم و هەستی بەرزویستیم نییە. پێم وتن کە شتەکان ئاسان نین لە ئەوروپا وەک ئەوەی ئەوان تێیگەیشتوون.

عوسمانە لەبەردەم دوکانی دروومانەکەی

ڕاهێنانی کارسازیی

لە سەرەتادا چەندین کێشەم هەبوو، بەڵام خێزانەکەم و هاوڕێکانیشم زۆر یارمەتیان دام. چەند مانگێکی سەرەتای گەڕانەوەم بەسەربرد بە کارکردن لە دوکانی دوورینی برا بچووکەکەمدا. دواتر پلانم دانا بۆ دامەزراندنی کاری خۆم.

ڕۆژێک، هاوڕێیەکم پێی وتم لەبارەی (ANPEJ) – ئاژانسی کاردۆزینەوە بۆ گەنجان. پەیوەندیم کرد بە ئاژانسەکەوە، کە منیان ڕەوانە کرد بۆ لای سەنتەری سەنیگالی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە.

تیمەکەی ئەوێ بەڕاستی زۆر یارمەتیان دام. زۆر فێربووم لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبەردنی بازرگانییەکی خۆت، چۆنیەتی ئامادەکردنی پلانێکی بازرگانی و مەترسییەکان و دەرفەتەکان کە لەگەڵ کاری سەربەخۆ دێن. یارمەتی دارایی لەلایەن پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان" وای کرد بتوانم کەرەستەکان بکڕم بۆ شوێنی کارەکەم، وەک ئامێری دروومان و قوماش. هەروەها توانیم ماتۆڕێک بکڕم بۆ ئەنجامدانی گەیاندنەکان.

بازرگانییەکی گەشەسێن: عوسمانە لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی

ئێستا سێ کارمەند و شاگردێکم هەیە. کارێکی زۆر وەردەگرین، بەتایبەت لە دەوروبەری پشووەکاندا وەک جەژنی قوربان (جەژنی ئیسلامیی قوربانی کردن) و کریسمس. شتەکان بەرەوپێش دەچن. من بازرگانییەکی سەرپێکەوتووم هەیە، کە دەتوانم لەڕێیەوە پارەی کارمەندەکان و دابینکارەکانم بدەم. کڕیارەکانم پێزانینیان هەیە بۆم. ئارەزوو دەکەم لە سەنیگال بمێنمەوە، بەردەوامی بدەم بە بەڕێوەبەردنی کارەکەم و کاری داهێنەرانە بکەم. لە داهاتوودا، ڕەنگە تەنانەت دوکانێکی دیکە بکەمەوە و تێیدا جلوبەرگی "لە سەنیگال درووستکراوە" بفرۆشم.

هەر وەک: 04/2021

ەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
ئارەزوو دەکەم لە سەنیگال بمێنمەوە، بەردەوامی بدەم بە بەڕێوەبەردنی کارەکەم و کاری داهێنەرانە بکەم.
عوسمانە

ئەزمونەکان زیاتر