بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

شتەکان لە کۆتاییدا بەرەو باشی دەڕۆن

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

شتەکان لە کۆتاییدا بەرەو باشی دەڕۆن

ناوم مامادۆیە و لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی گینیام. بەڵام ئێستا بە دڵخۆشی لە سەنیگال دەژیم، کە بەردەوام ئاوا نەبووم. دووجار هەوڵمدا کۆچ بکەم بەرەو ئەوروپا، بەڵام هەردووک جارەکە سەرکەوتوو نەبووم.

کاتێکی زۆرم ویست تاکو بکەومە سەر سکەی پیشەکەم. دژوارییەکانی منداڵیی و کێشە خێزانییەکان مانای دەسپێکێکی باشی نەبوو بۆم. دواتر نەخۆش کەوتم و پێویست بوو واز لە خوێندنەکەم بهێنم. ئەمانە کۆمەڵێک ئەزموونی بەئازار بوون کە بوونە هۆکاری ئەوەی تووشی نەخۆشیەکی دەروونی ببم. گەیشتم بە خاڵێکی نزم لە ژیان، و بڕیارم دا کە هەندێک شت پێویستە بگۆڕدرێن.

مامادو توانی سەربکەوێت بەسەر کێشەیەکی دەروونیدا و ژیانێکی نوێ بنیادبنێت بۆ خۆی.

چارەسەری تاکی و کۆمەڵی

کارێکم وەرگرت لە دوکانی میوەفرۆشی مامم لە داکار، لەوکاتەدا کڕیارێک پێی وتم دەربارەی "خانووی هیوا". تەنانەت ناوەکەش هەستێکی گەشبینی لا دروست کردم. ئەم دەزگایە چارەسەر دابین دەکات بۆ تاک و بۆ کۆمەڵ. خزمەتگوزارییەکانیان تایبەتن بەو کەسانەی گەڕاونەتەوە و توشی کۆستی دەروونی بوون و دەروونیان جێگیر نییە. پزیشکە دەروونییەکەم لەوێ یارمەتی زۆری دام. گفتوگۆکانمان زۆر شتی بۆ ڕوونکردمەوە، و یارمەتییە دەروونییە کۆمەڵایەتییەکانی هاوکارم بوون بکەومەوە سەر پێی خۆم.

لە ئێستادا زۆر هەست بە باشتر دەکەم، و دەتوانم دەست بکەم بە پەرەدان بە پیشەی داهاتووم. ئارەزوو دەکەم ژیانم بنیاد بنێم لە داکار لەگەڵ هاوسەرەکەم و کچەکەم. خانووی هیوا بۆ ئەمەش هەر یارمەتی دام. ئەوان منیان ئاشنا کرد لەگەڵ سەنتەری ئەڵمانی – سەنیگالی بۆ کار، کۆچ و بەیەکترشادکردنەوە (CSAEM).

پلانی من ئەوەیە دوکانێکی گەڕۆکی فرۆشتنی خواردن دابنێم. بەرزی نرخی کرێ مانای ئەوەیە ناتوانم شوێنێکی جێگیر بگرم، بەڵام (CSAEM) یارمەتیم دەدات بۆ ئامادەکردنی پلانێکی بازرگانی. ئەو زانیارییانەی کە لە سیمینارێک وەرمگرت و لەگەڵ یارمەتییە داراییەکەیان مانای ئەوەیە دەتوانم خەونەکانم بەدی بهێنم.

As of 12/2020

پزیشکە دەروونییەکەم یارمەتی زۆری دام. گفتوگۆکانمان زۆر شتی بۆ ڕونکردمەوە.
Mamadou

ئەزمونەکان زیاتر