بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

کۆرسی-بنەڕەتی کارکردن لەگەڵ تەختەدا

لە ئۆسنابروك دەتوانیت بنەماکانی زانستی  کاری دارتاشی بەدەست بهێنیت. پسپۆڕەکانی سەر بە نەقابەی پیشەی دەست وانەت پێدەڵێنەوە وە لەگەڵ تۆدا بەوردی ناوەڕۆکی کۆرسەکە دیاری دەکەن. کۆرسەکە دەستپێدەکات بە سەرەتایەك لە سەلامەتی لەسەر کار. بابەتە پراکتیکیەکانی تر لەگەڵ شارەزاییەکانی تۆدا دەگوونجێنرێت.

بۆ نموونە:

  • تەختەی جۆراوجۆر بەکاربهێنیت.
  • تەختەبڕین وە مۆم کردن.
  • ئامێرەکان بەکاربهێنیت.
  • دۆڵابی بچکۆلە دروستکردن.

بێجگە لەمە لە ئۆسنابروك ئەم کۆرسە بنەڕەتیانەش پێشکەش دەکرێت.

  • پیشەی بیناسازی.
  • بۆیاخ کردن دیوار و مەعدەن.
  • قژبڕین وە جوانکاری.
  • کارکردن لەگەڵ مەعدەن.
  • سەباکی-، شۆڤاژ وە تەکنیکی ساردکردنەوە.

بەشداری کردن لەم کۆرسەدا هیچ کاریگەریەکی خراپی نیە بۆ سەر ئیقامەکەت.
 
لە کۆتایی کۆرسەکەدا تۆ بڕوانامەیەكی شەخسی وەردەگریت  لەنەقابەی پیشەی دەستەوە.
 
ئەم ئۆڤەرە  بەسەرەکی بۆ ئەو کەسانەیە کە ئۆسنابروك وە برامشە سەر بە دائیرەی تۆماری موقاتەعە
نیدەرزاکسن (LAB) دەژین. هەر کەسێك لە شوێنێکی ترەوە ئارەزووی لەم ئۆڤەرە هەیە، ئەوە دەتوانێت پەیوەندی بە LAB ەوە بکات.
زانیارییەکان زمان: ئەڵمانی بە وەرگێڕەوە. شوێن: ئۆسنابروك. ماوە: 12 هەفتە. بێبەرامبەر.
پەیوەندی Landesaufnahmebehörde Niedersachsen (LAB)
دائیرەی تۆماری موقاتەعە
نیدەرزاکسن
جێگا: ئۆسنابروك
Hartmut Gausmann
Sedanstraße 115
49090 Osnabrück
دائیرەی تۆماری موقاتەعە
نیدەرزاکسن
جێگا: ئۆسنابروك
Corinna Dech
Im Rehagen 8
49565 Bramsche