کۆرسی-بنەڕەتی مەعدەن
تۆ لە ئۆسنابروك دەتوانیت زانیاریە بنەڕەتیەکانی پیشەی کاری مەعدەن بەدەست بهێنیت. کەسانی پسپۆڕی سەر بە نەقابەی پیشەی دەست وانەت پێدەڵێنەوە وە لەگەڵ تۆدا بەووردی ناوەڕۆکی کۆرسەکە دیاری دەکەن. کۆرسەکە بە سەرەتایەکی سەلامەتی لەسەر کار دەستپێدەکات. بابەتە پراکتیەکانی تر لەگەڵ شارەزایی تۆدا دەگونجێنرێت.
بۆ نموونە:
● بەکارهێنانی وە لە قاڵبدانی مەعدەن.
● ئامێرەکان بەکاربهێنیت.
● بڕین وە کوونکردن.
● پارچەی بچکۆلە دروست بکەیت وەك
مۆمدان یان مەقەڵی.
بێجگە لەمە لە ئۆسنابروك ئەم کۆرسانەی تریش پێشکەش دەکرێت:
● کاری بیناسازی.
● بۆیاخی دیوار و مەعدەن.
● قژبڕین وە جوانکاری.
● کارکردن لەگەڵ تەختە.
● تەکنیکی سەباکی، شۆڤاژ وە
ساردکردنەوە.