بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە


بنچینەکان بۆ ئوتێل، خواردنخۆشی و گەشتوگوزار

سەنتەری فێرکاری خواردنخۆشی خولێک پێشکەش دەکات لە بواری میوانداریدا. تۆ دەتوانیت بەبێ بوونی مەشقی فەرمی بەشداری بکەیت.

ئامانجەکە بریتییە لە:

  • کارکردن لەبواری میوانداریدا

تۆ لێرەد ا پڕۆسەکانی کاری چێشتخانە یان خزمەتگوزاری دابینکردن فێردەبیت. تۆ فێری ئەوە دەبیت، ئەو شتانەی کە پەیوەستن بە ماڵداریەوە چین وە ڕاهێنان بۆ هەموو شیوازەکانی مامەڵەکردنی باش دەکەیت.

خولەکە ئەمانی خوارەوەش لەخۆدەگرێت:

  • بەدەستهێنانی شارەزایی کارسازی و بازرگانی
  • پێشکەشکردنی خواردن
  • ئامادەکردنی ژەمی بچووک
  • ئامادەکردن بەبێ هەڵە
  • نووسینی داواکارییەکانی کڕیارەکان
  • ڕاگرتنی کاروباری شوێنی خواردن
  • خاوێنکردنەوە
  • زانین و ئەنجامدانی پێوەرەکانی خاوێنی لە هۆتێل
  • درووستکردنی ئۆڤەر بۆ کۆمەڵە خەڵکی دیاریکراو
  • فێربوون و جێبەجێکردنی ستراتیجییەکانی ڕیکلام کردن
  • ئامادەکردنی بۆنەکان.

بەشداریکردن کارناکاتە سەر دۆخی نیشتەجێبوونت
لە کۆتایی خولەکەدا، دەتوانی تاقیکردنەوەیەک بکەی و گەر دەربچی، بڕوانامەیەکی IHK وەردەگری.

هەروەها GBZ ئەم خولی ڕاهێنانە بە شێوەی ئۆنلاینیش دابین دەکات.

زانیارییەکان زمان: ئەڵمانی، ئینگلیزی، عەرەبی. شوێن: کۆبلەنز. ماوەکەی: 3 مانگ. تێچوو: بێبەرامبەر.
پەیوەندی Gastronomisches Bildungszentrum Koblenz e.V. (GBZ)

Gastronomisches Bildungszentrum e.V.
Ester Pauly
Hohenfelder Str. 12
56068 Koblenz