بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

خوێندن لە زانکۆ

بۆ خوێندنی زانکۆ لە ئەڵمانیا زۆر هۆی باش هەیە، بۆ نموونە کوالیتی بەرزی لێکۆڵینەوەکان و فێرکردن یان بەختی باشی پیشە کە بەرەو پیرت دێت. بێجگە لەمە بە پێچەوانەی زۆربەی ووڵاتەکانی ترەوە خەرجی زانکۆ لە ئەڵمانیا زۆر کەمترە.

بۆ ئەوەی لە ئەڵمانیا بتوانیت بخوێنیت، دەبێت کۆمەڵێك مەرجت تیادا بێت. ئەو هەنگاوانەی کە گرنگن چین، دەیانزانیت لەسەر ماڵپەڕی ئینتەرنێتی "MakeitinGermany". واتە "لە ئەڵمانیا بیکەیت".

هەروەها ماڵپەڕی ئینتەرنێتی "DAAD" واتە "خزمەتی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی ئەڵمانی" زۆر زانیاری بەنرخ پێشکەش دەکات سەبارەت خوێندن لە زانکۆ لە ئەڵمانیا: بۆ نموونە ئەو ئۆڤەری خوێندنانەی کە هەن، زەمالە وە هەروەها ڕێکخستنی ئیقامە لە ئەڵمانیا.

تەنانەت ئەگەر ئارەزووت لە خوێندن لەزانکۆیەك لە ووڵاتەکەی خۆت هەبێت، دەتوانیت لێرەدا (چەند هەلێك بدۆزیتەوە).

بۆ ئەمە باشتر وایە کە ڕێنمایی وەربگریت. لێرەدا دەتوانیت بەشێوەیەکی شەخسی (ڕێنمایی) بەبێ بەرامبەر وەربگریت.