بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

فێرکارییەکان و فێرکاریی باڵا

ڕێگای نوێی خوێندن دۆزینەوە

"وەزارەتی دەرەوە " لەگەڵ "وەزارەتی پەروەردە" ی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیت دەدەن. لە سەر ماڵپەڕی ئینتەرنێت زانیاری زۆر دەدۆزیتەوە سەبارەت هەلەکانی خوێندن. بۆ نموونە:
● بەم شێوەیە قوتابخانەیەك دەدۆزیتەوە بۆ منداڵەکانت.
● بەم شێوازە ناوی خۆت دەنووسیت لە زانکۆیەك بۆ خوێندن.

هەروەها کارمەندانی سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و خۆگونجاندنەوە (MAC) بە خؤشحاڵیەوە ئامۆژگاریت دەکەن، ئەگەر بگەڕێیت بەدوای قووتابخانە یان زانکۆ. هەروەها لە (MAC) یارمەتی دەدرێیت سەبارەت ئامادەکردنی دۆکومێنتە گرنگەکان.

زانیارییەکان Go to website
زانیاریی زیاتر

خوولی ڕاهێنان وە خوێندنەوە فێربوون

لە "سەنتەری تەکنەلۆژیای ئەوروپی بۆ ڕاهێنان" (ETTC) خوولی ڕاهێنان لە بواری جیاجیادا هەیە. ئەم سەنتەرە بەتایبەتی یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەی هەرێمی کوردستان لە عێراق لە پرۆسەی گەڕان بە دوای سەرەتای نوێ دا.

لەلای (ETTC) دەتوانیت فێری نووسین و خوێندنەوە ببیت. بێجگە لەمە خوولی ڕاهێنان هەیە بۆ پیاوان و ژنان لەم بوارانەدا:
● میکانیکی ئۆتۆمۆبیل.
● لەحیمچی.
● سەباك.
● کارەباچی.
● دارتاش.
● گارسۆنی چێشتخانە.
● جێشتلێنەر.
● نانەوا.
● بەرگدروو.
● سەرتاش.
● کاشێر.
● خزمەتگوزاری مشتەری.
● نوێنەرایەتی بازرگانی.
● بەڕێوەبەرایەتی پێشەنگاکان.

زۆربەی خولەکان لەم جێگایانەدان:
● هەولێر.
● دهۆك.
● سلێمانی. دەتوانیت زانیاری سەبارەت خولی ڕاهێنانەکان لەسەر ماڵپەڕی ETTC بخوێنیتەوە.

زانیاریی زیاتر

خوولی ڕاهێنان لەسەر تاسەری عێراق

"وەزارەتی کار و کۆمەڵایەتی لە عێراق" ئامۆژگاریت دەکات چ کام لە خوولەکان بۆ تۆ گوونجاوە. وەزارەت زۆر خوول پێشکەش دەکات لە زۆربەی شارەکان لە عێراق. خوولەکان لە زۆر بواری جیاجیادان. بۆ نموونە:
● کۆمپیوتەر.
● زمان.
● بەرگدروویی.
● قژبڕین.

ئەم خوولانە بۆ تۆ بەبێ بەرامبەرن، بەڵام تۆ دەبێت خۆت ناونووس بکەیت. زانیاری زیاتر دەبینیتەوە لەسەر ماڵپەڕی ئینتەرنێت یان لەسەر پەڕەکانی فەیسبوك.

زانیارییەکان Go to website
زانیاریی زیاتر
بارکردنی زیاتر