بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە


خوولی ڕاهێنان وە خوێندنەوە فێربوون

لە "سەنتەری تەکنەلۆژیای ئەوروپی بۆ ڕاهێنان" (ETTC) خوولی ڕاهێنان لە بواری جیاجیادا هەیە. ئەم سەنتەرە بەتایبەتی یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەی هەرێمی کوردستان لە عێراق لە پرۆسەی گەڕان بە دوای سەرەتای نوێ دا.

لەلای (ETTC) دەتوانیت فێری نووسین و خوێندنەوە ببیت. بێجگە لەمە خوولی ڕاهێنان هەیە بۆ پیاوان و ژنان لەم بوارانەدا:
● میکانیکی ئۆتۆمۆبیل.
● لەحیمچی.
● سەباك.
● کارەباچی.
● دارتاش.
● گارسۆنی چێشتخانە.
● جێشتلێنەر.
● نانەوا.
● بەرگدروو.
● سەرتاش.
● کاشێر.
● خزمەتگوزاری مشتەری.
● نوێنەرایەتی بازرگانی.
● بەڕێوەبەرایەتی پێشەنگاکان.

زۆربەی خولەکان لەم جێگایانەدان:
● هەولێر.
● دهۆك.
● سلێمانی. دەتوانیت زانیاری سەبارەت خولی ڕاهێنانەکان لەسەر ماڵپەڕی ETTC بخوێنیتەوە.