بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دروستکردنی دەمامک بۆ دەستکەوتنی بژێوی – و ڕێگری لە پەتاکە

سینتیا ٣٢ ساڵە و خەڵکی هەرێمی ئێدۆیە لە نایجێریا. ئەو پزیشکی بایۆکێمیستری خوێندوە لە زانکۆی بەنین (UNIBEN) و بەدوای کارێکی هەمیشەییدا دەگەڕا کە لە زانکۆ دەرچوو لە ٢٠١٢. هەرچەندە، جگە لە چەند کارێکی کاتی، گەڕانەکەی سەرکەوتوو نەبوو.

لە مانگی چواری ٢٠١٩، هاوڕێیەک سینتیای ناساند بە ناوەندی نایجێری-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (NGC) لە شاری بەنین. ئەم ناوەندە پاڵپشتی خەڵکی ناوخۆ و گەڕاوەکان دەکات لە گەڕان بەدوای کاردا یان دەستپێکردنی کاری خۆیان. ئەمە لەلایەن ڕێکخراوی (GIZ) ەوە بەڕێوەدەبردرێت. ناوەندەکە بەشێکە لە پڕۆگرامی "Perspektive Heimat" کە لەلایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان (BMZ) ەوە ئەنجام دەدرێت.

پاڵپشتی بۆ چوونە ناو پیشەسازی مۆدەوە

سینتیا ڕاوێژی پێدرا لەسەر دەرفەتەکانی پیشەیی لە NGC و شوێنێکی پێبەخشرا بۆ خولێکی مەشقی دوو-ڕۆژە لەسەر "ڕێچکە پیشە". لەوێ ئەو دەستی کرد بە فێربوون لەسەر بەڕێوەبەردنی بازرگانی، لایەنە بەهێزەکان و خواستەکانی دۆزیەوە، و لە کۆتاییدا بڕیاری دا بچێتە ناو پیشەسازی مۆدەوە. ئەو پلانێکی داڕشت بۆ دروستکردنی براندێکی تایبەت بەخۆی. "هەمیشە ئارەزووم لە مۆدە هەبووە. خولەکە وای کرد بۆم دەربکەوێت کە دەتوانم کارێکی خۆم بەڕێوەبەرم."

سینتیا خولێکی مەشقی سێ-مانگەی تەواوکرد لەسەر قوماش و دیزاینی مۆدە لە پایزی ٢٠١٩. خولەکە بە هاوبەشی ڕێکخرابوو لەلایەن NGC و ڕێکخراوێک بەناوی (Genius Hub). ئامانجیان دابینکردنی مەشقە بۆ بازرگانییە بچووکەکان و تاکەکەسەکان تاکو سەرکەوتووتر بن. وەک هەموو بەشداربووانی خولەکە، سینتیا مەکینەیەکی دروومانی تایبەت بەخۆی پێدرا و لەلایەن NGC یارمەتی درا بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکەی. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورە بوو: کارەکەی بە سەرەتایەکی مەزن دەستی پێکرد، سوپاس بۆ ئەو کەسانەی کە سینتیا ناسینی لەماوەی خولی مەشقەکە و سوپاس بۆ ئاماژەپێکردنەکانی کڕیارەکان بۆ ئەوانی تر. ئەو داواکاری نوێی بەدەست دەگات هەموو ڕۆژێک.

ئەو پلانی هەیە دوکانێکی تایبەت بەخۆی بکاتەوە هەرکات ئەم قەیرانە تەواو بوو

سینتیا دووچاری سستی بوو لە داواکارییەکان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە مانگی سێی ٢٠٢٠. خۆشبەختانە، ڕێکخراوی (Genius Hub) دووبارە پەیوەندی کردەوە پێی تاکو پێی ڕابگەیەنێت کە ویلایەتی ئێدۆ بەدوای یارمەتیدا دەگەڕێن بۆ بەرهەمهێنانی ڕووپۆش. لەگەڵ دەرچوانی تری خولی مەشقەکەدا، سینتیا یەکسەر ئەو دەرفەتەی قۆزتەوە. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەو داهاتێکی بۆخۆی مسۆگەر کرد لەو کاتە سەختەدا. لە هەمانکاتدا، ئەو دەتوانێت هاریکاریش بێت لە ڕێگریکردن لە پەتاکە.

"من زۆر دڵخۆش و سوپاسگوزارم بۆ ئەو دەرفەتە – بەتایبەت لەم کاتەدا کە زۆر خەڵکی ناتوانن کارەکانیان بکەن. من لەسەر ئەو داواکارییەی ویلایەت کار دەکەم بۆ شەش مانگی داهاتوو، بەڵام من بەردەوامیش دەبم لە بەڕێوەبردنی کاری مۆدەکەم – لە ماڵەوە. هیوادارم بتوانم دوکان خۆم بکەمەوە هەرکات ئەو قەیرانە دامرکایەوە."

"من زۆر دڵخۆش و سوپاسگوزارم بۆ ئەم دەرفەتە – بەتایبەت لەم کاتەدا کە زۆر خەڵکی ناتوانن کارەکانیان بکەن."
Cynthia

ئەزمونەکان زیاتر