بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

"ئێستا DIMAK براندێکی ناسراوە"

ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، خولی مەشقکردن و پیشە (DIMAK) متمانەیەکی زۆری بنیادناوە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵەی درووستبوونی لە ئەلبانیا. ئەمە بەدڵنیایی سودی زۆر هەبوو لەماوەی قەیرانەکەدا، ڕاوێژکاران هەلیسا دوکا و دۆریسا لالا وایان وت.

خاتوو دوکا، خاتو لالا، لە دۆخە ئاساییەکاندا DIMAK ی ئەلبانیا چۆن کاردەکات؟
دۆریسا لالا (DL): DIMAK بەشداری دەکات لە پڕۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان"، کە یارمەتی گەڕاوەکان دەکات – بەزۆری لە ئەڵمانیاوە – لە پیشەگەرییەکەیاندا و لە ئاوێتکردنەوەی کۆمەڵایەتیان. سەرەڕای ئەوە خەڵکانی ناوخۆش دەتوانن سودمەندبن لە خزمەتگوازرییە ڕاوێژکارییەکانمان. بە ئاسایی ئێمە گفتوگۆی ڕووبەڕوو ئەنجام دەدەین بۆ دابینکردنی ڕاوێژ لەسەر دەرفەتە تاکەکان و درووستکردنی متمانە.

کارەکەتان چۆن گۆڕانی بەسەردا هات لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا؟
هەلیسا دوکا (HD): DIMAK بە شێوەیەکی کاتی داخراوە. بۆیە ئێمە پشتدەبەستین بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری و خزمەتگوزارییەکان دوور لە ناوەندەکەمان. ئێمە گواستومانەتەوە بۆ چالاکییە سەرهێڵییەکان و خولی مەشقی دیجیتاڵی. کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکانمان ئێستا لەڕێی تەلەفۆن، سکایپ یان ئەمەیڵەوە ئەنجام دەدرێن. بەڵام بەردوام پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕاوێژیان دەدەینێ. دەمانەوێت دڵنیابینەوە کە ئەوان دۆخیان باشە لەو کاتە دژوارەدا. هەروەها پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتیش گرنگە. زۆر لە خەڵکی کارەکانیان لەدەست داوە و پێویستیان بە ڕێنیشاندان هەیە. هەروەها ئێمە سەرنج دەخەینە سەر کێشە جێندەریەکان. DIMAK بەتایبەتی یارمەتی ژنان دەدات بۆ دەربازبوون لەو دۆخە سەختە کە بەهۆی پەتاکەوە هاتۆتە ئاراوە – پیشەگەریانە و کۆمەڵایەتیانە و دەروونیانە.

دۆریسا لالا ڕاوێژکارە لە (DIMAK) لە ئەلبانیا.

ئایە ویستەکانی ئەو کەسانەی بەشداری پڕۆگرامەکە دەکەین گۆڕانی بەسەردا هاتووە لە ماوەی قەیرانی کۆرۆنادا؟
HD: خەڵکی لە ئێستادا زۆر پرسیاری کرداری دەکەن، وەک ئەوەی کە هاوبەشەکانمان – ئاژانسەکانی کاردۆزینەوە، بۆ نموونە_ کەی دەست دەکەنەوە بە خزمەتگوزارییە ڕاوێژییە ناوخۆییەکانیان.

متمانە گرنگە بۆ هەماهەنگیەکی ئەرێنی. چۆن ئەوە دروست دەکەن بەبێ مامەڵەکردنێکی بەرجەستەیی؟
HD: بەدڵنیایی کارەکانمان بەندە لەسەر کرانەوە و بڕوا. بۆیە زۆر لە خەڵکی متمانەیان بە DIMAK کردووە لەو چەند ساڵەی دواییدا. هەمیشە بەپەرۆشین بۆ گوێگرتن لەوان و پاڵپشتیان بکەین هەنگاو بە هەنگاو بە زانیاری پشتڕاسکراوە. ئێستا بەرهەمی ئەوە دەچنینەوە.
DL: لەو بڕوایەدام کە DIMAK لە ئێستادا براندێکی ناسراوە. خەڵکی دەزانن چاوەڕێی چی بکەن و ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ دۆزینەوەی باشترین وەڵامەکان بۆ پرسیارەکانیان.

چۆن بەردەوامی دەدەن بە پەیوەندیەکانتان لەگەڵ هاوبەشەکانتان و تۆڕی پەیوەندیەکانتان؟
DL: لە سەرەتادا ئەوە سەخت بوو. هەموولایەک پێویست بوو ڕابێن لەگەڵ تەکنەلۆجیا نوێکان. ئێمە پلانمان هەیە خزمەتگوزاری مەشقکردنە دیجیتاڵیەکانمان بەردەوام پێبدەین بەگوێرەی ئەو ئەزموونانەی بەدەستمان هێناون لە ماوەی قەیرانی کۆرۆنادا. ئارەزوو دەکەین بەردەوام بین لە دابینکردنی هەندێک چالاکی سەرهێڵی، بەتایبەت ئەوانەی کە تێبینی و سەرنجی ئەرێنیمان لەسەریان وەرگرتوون.
HD: هەروەها ئێمە بیرۆکەیەکی نوێشمان هەیە: ئێمە ئارەزوومان لە ڕێکخستنی پێشانگای کاری سەرئینتەرنێتی هەیە وەک جێگرەوەیەک بۆ شێوازە باوەکانی پێشوو.

خەڵکی دەزانن کە ئێمە ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ دۆزینەوەی وەڵامی بەسوود بۆ پرسیارەکانیان.

ئەزمونەکان زیاتر