بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

گرتنەبەری ڕێگە خێراکە بەرەو کارکردن لە گەشتیاریدا

سەرەگرتن بۆ خولی خواردن درووستکردن: خەڵکی بەشداری ئەو خولانە دەکەن کە پەیوەندیدارن بە بواری گەشتیارییەوە.

خولود حوسنی ڕێک دەزانێت چی دەوێت لە داهاتوودا: سەربەخۆبێت و خواردنگەی خۆی بکاتەوە. "بیرۆکەکەم بۆهات بەهۆی ئارەزووە زۆرەکەم بۆ خواردن درووستکردن"، ٢٧ ساڵانەکە وای وت. ئەو بڕوانامەی زانکۆی هەیە لە دەرمانسازی بیۆتەکنەلۆجی، بەڵام ئەو هیچ داهاتوویەک نابینێت لەو بوارەدا لە تونس. هەرچەندە لەو بڕوایەشدایە – سەرەڕای ڕێگرییەکانی ئەم دواییانە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە – کە دەرفەت و هەلی کۆنکرێتی هەبێت لە کارکردن لە گەشتیاریدا، کە نزیکەی ٤٠٠،٠٠٠ هەلی کاری ڕەخساندبوو لە تونس بەر لە قەیرانەکە. لەبەر ئەوەیە کە ئەو بەشداری دەکات لە خولێکی مەشقی چوار هەفتەیی لە " Centre de Formation Touristique de Nabeul". ئەم کۆلێژە پیشەییە لە شاری قەراغ ئاویی نابیول، نزیکەی ٧٠ کیلۆمەتر دوور لە پایتەخت، تونس، ژن و پیاوی گەنج ئامادە دەکات بۆ کار لە بواری خواردنگەیی و هۆتێلدا. "مەشقەکە وایکرد زانیارییەکانم فراوانتر بکەم"، حوسنی وای وت.

ئەم خولی مەشقکردنە پیشەییانە سەرنج دەخەنە سەر بوارەکانی چێشتخانە، خزمەتگوزاری ژوور، خواردنگە و باڕ، و لەلایەن ڕێکخراوی (GIZ) ەوە دابین دەکرێن. ئەوان بەشێکن لە پڕۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان" کە لەلایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان (BMZ). خولەکان ئامانجیان لەسەر هەردووک خەڵکی کە ئەڵمانیایان جێهێشتووە و گەڕاونەوە بۆ تونس و ئەوانەی ئێستا یارمەتی وەردەگرن بۆ دەرفەتە پیشەییەکانیان و هەروەها ئەو تونسیانەی کە بەدوای دەرفەتەکانی دامەزراندنەوەن لە وڵاتی خۆیان. ناوەندی تونسی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (CTA)، کە GIZ بەڕێوەی دەبات لە بری (BMZ)، ڕاوێژ دابین دەکات بۆ هەردووک گروپەکە لەسەر دەرفەتە پیشەییەکان کە بەردەستن بۆیان.

فێربوون لەژێر ڕێکارە توندەکانی کۆرۆنادا

میوانانی پشووەکە چێژدەبینن لە کەشی نەرمونیانی پایزی لە هەممامێت، شارۆچکەیەک لە تەنیشت نابیول. کەمێک دوور لە کەنارەکەی ئەو هاوینەهارە گەشتیارییەوە پەیمانگای "  Institut Supérieur de Formation aux Métiers du Tourisme" (ISFMTH)، کۆلێژێکی تری حکومی کە سەرنجی لەسەر گەشتیاریییە. هەروەها ئەوە ژن و پیاوی گەنج کۆدەکاتەوە بۆ وەرگرتنی مەشقکردن. هەمزە لەبیدی یەکێکە لەوان. "خەونی من ئەوەیە پیشەیەک دەستپێبکەم لە بواری هۆتێلدا"، ٢١ ساڵەکە وای وت. خولی "خواردنگە و باڕ" ەکە سەرنج دەخاتە سەر زانیاری کرداری کە پێویستن بۆ کارکردن لە بواری میوانداریدا.

 

مامۆستا منساری عەربی لەپێشەوە وەستاوە لای تەختەڕەشەکە و ڕوونی دەکاتەوە چۆن خواردنەوەکان بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشکەش بکرێت. خولەکانی تر فێری بەشداربووان دەکەن کە چۆن شیرنەمەنییەکان ئامادەبکەن و ژوورەکانی هۆتێل ڕێکبخەن. دواتر ئەوان دەتوانن ئەوەی فێری بوون بەکاریبهێنن – کە هێشتا پابەند بن بە ڕێکارەکانی تەندرووستی و خۆپارێزی. ڕێکخەرەکان دڵنیایی زۆر دەکەنەوە لە گرنگی پابەندبوون بە ڕێکارەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی هەردوو بەشداربووان و مامۆستایان لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا. ئەمانە دووری کۆمەڵایەت، دەست خاوێنکردنەوەی بەردەوام، پشکنینی پلەی گەرمی و پۆشینی پارێزەری پێویست دەگرێتەوە.

وەئیل جێمای بڕوانامەی پێدراوە وەک حەلواچی و ئارەزوو دەکات بەردەوامبێت لە مەشقەکانی.

دەرفەتی نوێی پیشەیی

ئەو ڕاستیەی کە مەشقەکان بەردەوامن بەم جۆرە سەرەڕای پەتاکە، دۆخێکی براوە-براوەیە بۆ هەموولایەک. "بەڕاستی زۆر فێربووم، کە مانای وایە ئێستا چانسێکی باشترم هەیە لە دۆزینەوەی کارێک"، لەبیدی وتی. "بەڕاستی من دەمەوێت ئەوە بکەم، چونکە ڕقم لەوەیە بێکاربم"، هاوڕێکەی، وائیل جیمای وادەڵێ. ئەو ٣٠ ساڵەیە خەڵکی جێندوبایە لە ڕۆژئاوای تونس. ئەو خولەکەی خۆی تەواو کردووە وەک حەلواچی. ئەو ئارەزوو دەکات بەردەوام بێت لە مەشقەکان تاکو بتوانێت دەرفەتەکانی کاردەستکەوتنی باشتر بکات. "من بەجۆش بووم لەبارەی چێشتلێنان و برژاندن لە منداڵیەوە، و ئارەزوو دەکەم زیاتر فێربم لەبارەیەوە. من بەرەوپێش دەچم، و هیوادارم بتوانم نیشانی بەدەم دەتوانم چی بکەم بە کارکردنم لە خواردنگەیەک." ئەم بەیانییە لە کۆلێژی پیشەییەکە، ئەو فێری ئامادەکردنی هەویری تازەی پیتزا و سۆسی تەماتە بوو. ئێستا ئەو خەریکی دانانی یەکەم پیتزای خۆماڵی خۆی لە فڕنەکە.

هەروەک لەبیدی و جیمای، نزیکەی ٦٠ ژن و پیاوی گەنج بەشداری دەکەن لە خولێکی مەشقکردن لەو دوو کۆلێژە پیشەییە. ئەم خولی مەشقە کورتانە، کارەکە ئاسانتر دەکەن بۆ بەشداربووان بۆ دۆزینەوەی کار لە تونس. بەشداربووان داوایان پێشکەشکرد بۆ (CTA ناوەندی تونسی-ئەڵمانی) بۆ دەستکەوتنی کورسیەک لە پڕۆگرامی مەشقکردنەکە. ناوەندی ڕاوێژی GIZ کاردەکات بەیەکەوە لەگەڵ ئاژانسی نەتەوەیی کاردۆزینەوە ANETI ( Agence National pour l’Emploi et le Travail Indépendant) و دەستەی هۆتێلەکانی تونس FTH (Fédération Tunisienne de l’Hôtellerie) بۆ هەڵبژاردنی بەشداربووی گونجاو.

پیشەگەرییە خواست لەسەرەکان

هەموو کەس بڕوانامەیەکی پێدەدرێت لە کۆتایی خولەکەدا، کە بۆ هەندێکیان وەک پاسپۆرت وایە بۆ کارێکی تەواو. زۆرێک لە هۆتێلەکان خواستی بەرزیان هەیە بۆ کارمەند، بەتایبەتی لە خزمەتگوزاری ژووردا. ئەوانەی کە بەشداری ئەم خولە دەکەن بەتایبەتی، بەڵام خولەکانی تریش دەرفەتی کاری کۆنکرێتیان هەیە لە هۆتێلە ناوخۆییەکان دوای دەرچوون – تەنانەت سەرەڕای ئەو دۆخە توندەی سەر گەشتیاری لە ئێستادا بەهۆی پەتای کۆرۆنا.

"ئەم پڕۆگرامی مەشقکردنە دەرفەتی بەرەوپێشبردنی تواناکانیان پێشکەشی خەڵکانی گەنج دەکات"، مۆنگی حەسنی وای وت، کە بەڕێوەبەری کۆلێژی پیشەییە لە هەممامێت. "زۆربەیان دێن بۆ بواری هۆتێل لە پێشینەیەکی کاری جیاوازەوە و دڵخۆشن بۆ فێربوونی شارەزاییە نوێکان. بەڵام ئێمە تێبینی ئەوەشمان کردووە کە زۆرێک لەوان نیگەرانن لە دۆخی ئێستای بازاڕی کار." ئەوان دڵنیانین کە ئایە بواری گەشتیاری دەبووژێتەوە یان نا. هەرچەندە حەسنی بڕوای وایە کە بوارەکە هەر بە گرنگییەوە دەمێنێتەوە بۆ وڵاتەکە: "قەیرانەکە ڕۆژێک هەردێ کۆتایی بێت." ئەوانەی بەشداریان کرد لە خولەکە دواتر دەچنە شوێنی گرنگ بۆ یارمەتی دان لە ئاڕاستەکردنی ئەم بوارە لە داهاتوودا.

 

بەڕاستی من زۆر فێربووم، کە مانای وایە ئێستا چانسێکی باشترم هەیە بۆ دۆزینەوەی کارێک.
Hamza Labidi

ئەزمونەکان زیاتر