بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

متمانە دەتواندرێت بە سەرهێڵیش دروستبکرێت

ئێرنێستا ئادو ڕاوێژکارە لە (GCC) لە ئەکرا.

اوەندی غانی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (GGC) لە ئەکرا. ئەو چاوپێکەوتنێکی پێبەخشین تاکو بۆمان باس بکات لە بارەی کارەکەی و ئەو کاریگەرییەی پەتای کۆرۆنا خستوویەتییە سەری.

خاتو ئادو، بە دیاریکراوی GGC چی دەکات؟
ناوەندەکە زانیاری دابین دەکات لەسەر بازاڕی کار لە غانا و یارمەتی کۆچبەرە گەڕاوەکان دەکات بە ئاوێتەکردنەوەی کۆمەڵایەتی و ئابووری. ئێمە دەمانەوێت پاڵپشتی تاکەکەسی پێویست بدەین بەوانەی کە لە دەرەوە ژیاون بۆ ماوەیەک و کە ئێستا لە غانا کاردەکەن دووبارە یان دەیانەوێت کارێک دەستپێبکەن. هەروەها ئێمە ڕاوێژ دەدەین بە خەڵکانی گەنج لەبارەی دەرفەتەکانی مەشقکردن لە غانا.

پەتای کۆرۆنا چۆن گۆڕانکاری کردە سەر ئەوەی دەیکەی؟
ئەم قەیرانە بە قورسی کاریگەری کردە سەر کارەکانمان. ئاسایی سەروو ٢٠ کەس زیاتر لە ڕۆژێکدا سەردانی ناوەندەکەمان دەکەن بۆ ڕاوێژ. پەتای کۆرۆنا واتای ئەوەیە کە ئێمە سەرنج دەخەینە سەر دابینکردنی ڕاوێژ لە ڕێی سەرهێڵیەوە لە ناوەڕاستی مانگی سێوە – ناوەندەکە بەشێوەیەکی کاتی داخراوە. هەر چوار ڕاوێژکارەکە لەماڵەوە کاردەکەن. ئێمە ڕاوێژ لەڕێی تەلەفۆنەوە دابین دەکەین، بەڵام سەکۆی دیکەش بەکاردەهێنین وەک سکایپ و ڕێگاکانی دیکەی گەیشتن بە خەڵکی.

لە ئێستادا ڕۆژی ڕاوێژی چەند کەس دەکەی؟
هەموو ڕۆژێک لەگەڵ نزیکەی حەوت بۆ دە کەس دەکەم کە پەیوەیندیمان پێوە دەکەن بۆ یەکەمجار. ئەمە لەسەرووی ئەو کەسانەوەیە کە ماوەیەکە یارمەتیان دەدەین. نزیکەی ڕۆژی ٢٠ ڕاوێژکاری دەکەم. ناوەندەکە بڕی پێویستی زانیاریمان بۆ دابین دەکات تاکو بتوانین خزمەتگوزارییەکی ڕاوێژکاری سەرهێڵی کارامە دابین بکەین

کارەکەت پەیوەستە بە پەیوەندییەکی نزیک و جێمتمانەوە. ئایە قورسترە دروستکردنی ئەم متمانەیە ئەگەر کەسەکە نەبینی ڕووبەڕوو؟ڕاستە، متمانە گرنگە. خەڵکی دەکرێنەوە و هەست بە ئازادی دەکەن بۆ قسەکردن لە بارەی کێشەکانیانەوە هەرکات متمانە دروستبوو. خۆشبەختانە، زۆربەی ئەوانەی بەدوای ڕاوێژدان و قسەیان لەگەڵ دەکەین، متمانەی پێویستمان نیشان دەدەن.

چۆن بەردەوام دەبی لە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی هاوبەشانت لەماوەی پەتای کۆرۆنادا؟
لە سەرەتادا ئەوە سەخت بوو: بەگشتی ئێمە ڕاوێژی پیشە دابین دەکەین لەگەڵ مەشقی کارسازانە لە زانکۆ مانگی جارێک. پێویست بوو ئەم بۆنانە هەڵوەشێنینەوە بەهۆی پەتاکەوە. هەروەها ئێمە ئەو کۆبوونەوانەش ڕێکدەخەین کە پیی دەڵێن کۆبوونەوەی دەستگرتن بۆ گەڕاوەکان بۆ ئەوەی لەیەکتریان نزیکتر بکەینەوە. ئەوان دەتوانن ئەو کۆبوونەوانە بەکاربهێنن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزمونەکانیان و هانی یەکتری پێبدەن. هەروەها پێویست بوو ئەم پڕۆژەیەش بوەستێنین بۆ کاتی ئێستا. بەڵام دواتر، پڕۆگرامێکی سەر ئینتەرنێتیمان دەستپێکرد و ئێستا هەموو چوارشەمەیەک ئاڵوگۆڕێکی ڕاستەوخۆ لەڕێی فەیسبوکەوە دابین دەکەین. هەروەها ئێمە پلانمان داناوە بۆ یەکەم پێشەنگای سەر ئینتەرنێتی پیشە و کار بۆ مانگی حەوت و بەم نزیکانەش دەمانەوێت پڕۆگرامە سەرهێڵەکەمان لە بارەی مەشقی کارسازانە دابین بکەین.

پەتای کۆرۆنا بە قورسی کاریگەری کردۆتە سەر کارەکانمان. ئێستا ئێمە سەرنجمان لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانمانە بە سەرهێڵی.
Ernestina Adu

ئەزمونەکان زیاتر