بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ئێمە تۆڕێکی بەهێزتری خەڵکی دروست دەکەین

کاترین کێلین ڕاهێنەرە لە (StartHope@Home) لە باڤاریا.

StartHope@Home یارمەتی پەنابەران و کۆچبەران دەدات لە ئەڵمانیا بۆ دەستپێکردنی بازرگانی لە وڵاتی خۆیان. ئەوانەی ئارەزوومەندن دەتوانن ڕاوێژ وەربگرن لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا. کاترین کیلێین و زیاد ئەلسەباغ، دوو ڕاهێنەر لە باڤاریا و باکوری ڕاین-وێستفالیا، ڕونی دەکەنەوە چۆن ئەمە کاردەکات.  StartHope@Home پڕۆگرامێکە لەلایەن کاریگەری کۆمەڵایەتییەوە بەڕێوەدەبرێت، کە ئاژانسێکی نوێخوازی کۆمەڵایەتییە. ئەوە یەکێکە لە هاوبەشەکان لە "Perspektive Heimat".

کارەکەت چۆن گۆڕانی بەسەردا هاتووە لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا؟
کاترین کیلێین (KK): ئێستا ئێمە ڕاوێژ و خولی مەشقکردن دابین دەکەین بە سەرهێڵی یان بە تەلەفۆن. پێشتر بەشداربووان لەگەڵمان ئامادە دەبوون هەفتەی جارێک لە تاقیگەکەمان لە کاریگەری کۆمەڵایەتی بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی ڕاهێنەریی تاکەکەسی و بۆنە کۆمەڵەییەکان.

ئەو ئاڵنگاریانە چین کە ئەم ڕێگە نوێیەی پەیوەندی کردن درووستی کردووە؟
KK: زۆرجار کەمی بەردەستبوونی WIFI هەیە لە شوێنی مانەوەی بەشداربووەکان. بۆیە ڕاهێنەرایەتی کردن تەنها لەڕێی تەلەفۆنەوە دەکرێت، کە زۆر سەخت دەبێت کار لەسەر هەرشتێک بکەی بە وردەکارییەوە. بۆنموونە قورسە بۆ ئەنجامدانی هەژمارکردن لەڕێگەی تەلەفۆنەوە. بۆیە ئێمە ئامانجمان بەکارهێنانی چارەسەرە لە ڕێی کارتی ئینتەرنێت یان دەستپێڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی گشتییەوە.

لە ماوەی پەتاکەدا، ڕاهێنەرەکان بەزۆری ڕاوێژەکانیان لەڕێی ئۆنلاینەوە پێشکەش دەکەن.

تا چەند گرنگە بۆ بەشداربووان بۆ هەبوونی شارەزاییەکی باشی دیجیتاڵی؟
KK: پێویستە خۆمان بگونجێنین، چونکە دەگونجێت جیاوازی زۆر هەبێت لەنێوان بەشداربوواندا. زۆریان دەستیان ناگات بە کۆمپیوتەر. لە لایەکی دیکەشەوە، ئێمە لەم دواییانەدا ڤیدیۆ کۆنفڕانسمان بەکارهێنا بۆ ڕاهێنانی بەشداربوویەکی عێراقی. ئەو کۆمپیوتەر و ئیمەیڵی هەبوو، کە مانای وایە دەیتوانی ئامرازە سەرهێڵەکان داببەزێنێت. بۆیە ئێمە دەمانتوانی شاشەکەمانی لەگەڵ بەش بکەین و لە نزیکەوە کاربکەین بەیەکەوە لەسەر دوکانی چاکردنەوەی مۆبایل کە ئەو دەیەوێت لە عێراق بیکاتەوە.

زیاد ئەل سەباغ (ZE): من دۆخی هەر تاکێک لەبەرچاو دەگرم. ئێمە کاتمان چەند هەیە و ئەو تاچەند توانای وەرگرتنی باشە؟ هەندێک جار من تەنها پەیوەندییەکانیان پێ دەدەم – بۆ نموونە پەیوەندی شارەزایەک کە لە ناوەندی ڕاوێژکارییەکە کار دەکات لە وڵاتی ئەو کەسە. گرنگە کە بەشداربووان تێبگەن کە خەڵک چاوەڕێیان دەکات لەوێ کە بەردوام دەبن لە یارمەتی دانیان.

زیاد ئەل-سەباغ ڕاهێنەرە لە (StartHope@Home) لە باکوری (Rhine-Westphalia)

متمانە زۆر گرنگە بۆ هەماهەنگییەکی مانادار. ئێوە چۆن ئەمە دادەمەزرێنن بەبێ پەیوەندییەکی ڕووبەڕوو؟
KK: بەدڵنیایی زۆر باشترە گەر ڕووبەڕوو مامەڵە بکەی. بۆیە کاتێکی زیاتری دەوێت تاکو کەسێک دەناسی لە سەردەمی پەتای کۆرۆناوە لە ڕێگەی شاشەیەکەوە یان لەسەر تەلەفۆنەوە.

ZE: هەموولایەک پێویستە بیرکردنەوەکانیان بگونجێنن. پێویستە ئێمە زوو زوو گفتوگۆ بکەین، و زووزوو پەیوەندی بکەین بە بەشداربووان چەند جارێک لە هەفتەیەکدا بۆ درووستکردنی بڕوابەخۆبوون لەگەڵیان. ئەم گۆڕانکاریانە بەدڵنیایی ئاسانترن لەگەڵ ئەوانەی کە پێشتر دەمانناسی پێش کۆرۆنا.

ئایە هیچ کێشەیەکی زمانەوانی هەیە؟
ZE: ئێمە بە ئینگلیزی یان فەڕەنسی قسەدەکەین گەر نەمانتوانی بە ئەڵمانی قسەبکەین. هەروەها ئێمە ڕاهێنەرمان هەن کە لێهاتوون لە زمانەکانی دیکەدا. من دەتوانم ڕاوێژ بدەم بە عەرەبیش، بۆ نموونە. هێشتا پێویستمان نەبووە هیچ ناوەڕۆکێکی سەرهێڵی وەربگێڕین.

ئایە هیچ فێربووی بۆ کاتی دوای کۆرۆنا؟
ZE: ئێمە بۆمان دەرکەوت کە زۆرشت هەیە دەتواندرێت لەڕێی سەرهێڵیەوە بەدەست بێت. بۆیە ئێمە ئەو ڕێگەیە بەکار دەهێنین لە داهاتوودا. پەیوەندی دروستکردن زۆر گرنگە. ئێمە لە نزیکترەوە هەماهەنگی دەکەین لەگەڵ ڕاوێژکارانی گەڕاندنەوە کە ڕاستەوخۆ کاردەکەن لەگەڵ خەڵکی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکانیان. ئەوان زۆرجار یارمەتیمان دەدەن بۆ دامەزراندنی پەیوەندی یان تەنانەت ڕێکخستنی یارمەتییە تەکنیکییەکانیش. هەروەها ئێمە ئەو کەسانەی ڕاوێژیان پێدەدەین، لەگەڵ یەکتر دەیانخەینە پەیوەندییەوە، تاکو بتوانن ئەزموونەکەیان ئاڵوگۆڕ بکەن.

ئایە هیچ فێربووی بۆ کاتی دوای کۆرۆنا؟
ZE: ئێمە بۆمان دەرکەوت کە زۆرشت هەیە دەتواندرێت لەڕێی سەرهێڵیەوە بەدەست بێت. بۆیە ئێمە ئەو ڕێگەیە بەکار دەهێنین لە داهاتوودا. پەیوەندی دروستکردن زۆر گرنگە. ئێمە لە نزیکترەوە هەماهەنگی دەکەین لەگەڵ ڕاوێژکارانی گەڕاندنەوە کە ڕاستەوخۆ کاردەکەن لەگەڵ خەڵکی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکانیان. ئەوان زۆرجار یارمەتیمان دەدەن بۆ دامەزراندنی پەیوەندی یان تەنانەت ڕێکخستنی یارمەتییە تەکنیکییەکانیش. هەروەها ئێمە ئەو کەسانەی ڕاوێژیان پێدەدەین، لەگەڵ یەکتر دەیانخەینە پەیوەندییەوە، تاکو بتوانن ئەزموونەکەیان ئاڵوگۆڕ بکەن.

بەشداربووەکانتان کاردانەوەیان چۆن بوو بۆ ئەو دۆخەی کە بەهۆی کۆرۆناوە هاتۆتە ئاراوە؟
ZE: ئەوان هێشتا بەجۆشن. سەرنجم داوە کە ویستی گەڕانەوەیان بۆ وڵات بەهێزتر بووە. خەڵکەکە بەڕوونی زۆر هەستەوەرتر بوون و زیاتر بیردەکەنەوە لە وڵاتەکەیان و خێزانەکانیان.

KK: ئێمە ئاگادارین کە هەندێک لە خەڵکی نیگەران دەبن. زۆرجار دەپرسن چی ڕوودەدات و کەی سنوورەکان دەکرێنەوە. سەختە بۆ ئەوان بۆ دەستکەوتنی زانیاری باوەڕپێکراوە لەبارەی وڵاتەکانی خۆیانەوە. زۆرجار ئەوان نازانن دۆخەکە لەوێ چۆنە و ئەوە چی دەگەیەنێت بۆ گەڕانەوەی ئەوان. بۆیە ئەوان زیاتر پشت بە هاوبەشەکانمان دەبەستن لە وڵاتەکانی دایک.

کاتی زیاتری دەوێت بۆ ناسینی کەسێک لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا لە ڕێگەی شاشەوە یان تەلەفۆنەوە.

ئەزمونەکان زیاتر