بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

یارمەتی دانیان بۆ دەستپێکردن هەر لەوکاتەوەی دەگەنە فڕۆکەخانە

Ein Mann mit einer Sonnebrille sitzt an einen Schreibtisch und hat einen Laptop vor sich.
حەمید*، بەڕێوەبەری پڕۆژە لە (AWARD)

ڕێکخراوی (AWARD) بە تایبەت یارمەتی ژنان و گەنجە گەڕاوەکان دەدات بۆ بنیادنانەوەی ژیانیان لە ئەفغانستان. ئەوان هاوبەشێکن لە پڕۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان" کە ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان (BMZ). ئەمە کارکردن لە نزیکەوە دەگرێتەوە لەگەڵ ڕێکخراوی (GIZ)، کە پڕۆگرامەکە جێبەجێ دەکات. بەڕێوەبەری پرۆگرام حەمید* قسەدەکات لەبارەی ئامانجەکانی "دەستەی ژنانی ئەفغانستان بۆ بوژاندنەوە و پەرەپێدان" و ئەو خزمەتگوزارییانەی دابینیان دەکات.

شێوازی کارکردنی (AWARD) چییە؟
ئێمە دەستمان کرد بە کارەکانمان لە ١٩٩٥ ەوە. ئێمە یارمەتی مرۆییمان پێشکەش دەکرد لە کامپێکی پەنابەران لە مەزاری شەریف لەماوەی شەڕی ناوخۆی ئەفغانستاندا. ئەمە دابینکردنی خواردن و خولی مەشقکردن بۆ ژنانی دەگرتەوە. پاڵپشتی ژنان هێشتا جێ سەرنجی ئێمەیە، چونکە ڕاست نییە نیوەی دانیشتوان پشتگوێ بخرێن. ژنان لە ئەفغانستان زۆربەی جار بە جددیەوە مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت و دەنگیان نییە لە کۆمەڵگادا. بۆیە ئێمە ژنان بەشداردەکەین لە هەموو ئاستەکانی کارەکانماندا. ڕێکخراوەکەمان ژینگەیەک دەڕەخسێنێت کە بتوانن تێیدا ئازادانە گوزارشت لەخۆیان بکەن و شوێنێک کە کەسێک گوێیان لێبگرێت.

Eine Frau steht an einer Tafel und erklärt etwas. Vor ihr stehen vier junge Männer. Vor ihnen auf dem Tisch liegen Stoffe.
ڕاهێنەرێکی (AWARD) لەگەڵ بەشداربووان لە خولی مەشقی دروومان

مەشق و دامەزراندن چ ڕۆڵێک دەبینن لەمەدا؟
ئێمە بڕوامان وایە جێگیری دارایی و سەربەخۆیی ئابووری خاڵی سەرەکین. ئەمە بۆیە (AWARD) خولی مەشقی تیۆری و کرداری پێشکەش بە ژنان دەکات. ئەم خولانە ڕێگەخۆش دەکات بۆیان کە بەشداربن لە بنیادنانەوەی وڵاتەکەمان. بەگشتی پڕۆگرامەکەمان تەندروستی، خوێندن، کار پیشە و بەرهەمهێننانی کشتوکاڵی دەگرێتەوە. ئەمەش لەڕێی هەماهەنگی ئێمەوەیە لەگەڵ ڕێکخراوی (GIZ) و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی دیکە. ئێمە دەمانەوێت هەموو ئەفغانیەکان توانادار بکەین بۆ کارکردن، و جیاکاری نەکەن لە دژی هیچ کەسێک لەسەر بنەمای ڕەگەز و ڕەچەڵەکیان.

ئێوە چۆن دەگەن بە گەڕاوەکان لە ئەڵمانیا و بەدیاریکراوی چیان بۆ ئۆفەر دەکەن؟
خزمەتگوزارییەکانمان بەتایبەت ئامانجی لەسەر گەڕاوەکانە لە ئەڵمانیاوە. ئێمە لە فڕۆکەخانە دەیانبینین و شوێنی مانەوەیان بۆ ڕێکدەخەین بۆ چەند ڕۆژی یەکەم. هەروەها ئێمە کەلوپەلی ناوماڵ و پارەی دەستپێک بۆ کرێ یان نۆژەنکردنەوەیان بۆ دابین دەکەین. ئێمە توانیومانە یارمەتی ١٤٤ گەڕآوە بکەین تەنها لە چەند مانگێکدا. زۆرینەیان پیاوی گەنجن لەنێوان تەمەنی ١٨ و ٢٦ ساڵ. خزمەتگوزارییەکانی دیکە ئامانجیان لەسەر گەڕاوەکانە لە وڵاتانی تری ئەوروپاوە. هەروەها ئێمە یارمەتی گەڕاوەکان دەدەین لە پاکستان و ئێرانەوە، وە ئەوانەی لەناو ئەفغانستاندا ئاوارەبوون، هەروەها بێوەژنان و خێزانەکان کە نزیکەکانیان لەدەست داوە بەهۆی توندوتیژی سیاسیەوە.

Fünf junge Männer beugen sich über einen Tisch mit technischen Bauteilen.
ئەفغانییە گەنجەکان بەشداری خولێکی مەشقی تەکنیکی (AWARD) دەکەن

ئێوە دەتوانن چ جۆرە دەرفەتێکی کار پێشکەش بکەن بۆ گەڕاوەکان لە ئەڵمانیا و ئەوروپاوە؟
ئێمە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پاڵپشتی کارکردن پێشکەش دەکەین و یارمەتی خەڵکی دەدەین تاکو یارمەتی خۆیان بدەن. گەڕاوەکان بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ دادەمەزرێندرێن وەک بەشێک لە پڕۆگرامی "پارە بەرامبەر کارکردن"، بۆ نموونە، و ئەوان بڕێک موچە وەردەگرن لە کۆتایی هەر ڕۆژێکدا. ئەمە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا حکومیەکانی شارەکە دەگرێتەوە لە کابول. شارەکە گەڕاوەکان دادەمەزرێنێت وەک باخەوان، کرێکاری بیناسازی یان وەک پاککەرەوە لە قوتابخانەکان، پارکەکان یان لانەی بێسەرپەرشتان. هەروەها شارەکە خولی مەشق پێشکەش دەکات لەسەر تۆماری ژمێریاریی.

لە چ بوارێک ئێوە مەشقکردن دابین دەکەن؟
ئێمە خولی مەشقکردن پێشکەش دەکەین لەسەر چاکردنەوەی مۆبایل، بۆڕی بەستن، دروومان و دیزاین. ئێمە لەگەڵ کۆمپانیا ئەفغانییەکان هەماهەنگی دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەمە. بۆنموونە، ئێمە هاوکاری دەکەین لەگەڵ پێشڕەوی بازاڕ لە بواری بەرهەمهێنانی بۆڕی ئاودا. ئێمە مەشق دەدەین بەوانەی ئارەزوومەندن لەبواری بۆڕی بەستندا و دەیان ناسێنین بە کۆمپانیا لە کۆتایی خوڵی مەشقە شەش مانگییەکەدا. ئەمە دەرفەتێکی باشیان پێدەدات بۆ پێدانی دەرفەتری کار. هەروەها ئێمە ئامرزاکانیان بۆ دابین دەکەین بۆ ماوەیەک لەدوای مەشقەکە. ئەمە مانای ئەوەیە بەشداربووەکان نەکەونە ناو قەرزەوە بۆ کڕینی ئامرازە سەرەتاییەکان.

ئێوە ڕاوێژیش پێشکەش دەکەن لەسەر دەستپێکردنی بازرگانییەک؟
بەڵێ. ئەم خولانەی مەشقکردن بەگوێرەی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی کرێکاریی نێودەوڵەتی (ILO) بنیادنراون. کاتێک بەشداربووان پلانە بازرگانییەکەیان بە هاوبەشی لەگەڵ ئێمە پەرەپێدا و مەشقەکەیان تەواوکرد ئێمە یارمەتی دەستپێکردنی کاریان بۆ دابین دەکەین تاکو بیرۆکەی بازرگانییەکەیان بخەنە بواری کردارییەوە. ئێمە یارمەتی دارایی دابین دەکەین بۆ کارسازە نوێکان لە بوارەکانی وەک ئاژەڵ بەخێوکردن، بازاڕکردنی ئۆنڵاین یان فێرکردنی زمانی بیانی. ئەزموونەکانمان نیشانی دەدات کە ئەفغانستان زۆر شیانی هەیە لە بواری جیاوازەکاندا.

*ناوی خوازراو

هەر وەک 2021.04

ئێمە دەمانەوێت هەموو ئەفغانیەکان توانادار بکەین بۆ کارکردن، و جیاکاری نەکەن لە دژی هیچ کەسێک لەسەر بنەمای ڕەگەز و ڕەچەڵەکیان.
حەمید*