بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ڕەزامەندی لەسەر لیستەی خواردنەکان

بیلال خواردنگەیەکی بچووکی کردۆتەوە دوای گەڕانەوەی

ڕەزامەندی لەسەر لیستەی خواردنەکان

من ناوم بیلالە. دوای قەیرانە داراییەکە، عێراقم بەجێهێشت و چووم بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠١٥. دەمویست ژیانێکی باشتر پەیدابکەم لەوێ. دوای ١٢ ڕۆژ لە گەشتکردن بەبێ خواردن و جێگەی شایستە گەیشتمە ئەڵمانیا. هیوام وابوو کە چارەسەرێک بدۆزمەوە بۆ کێشەکانم.

بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر سەختتر دەبوو شتەکان. من لەگەڵ خێزانەکەم، هاوڕێکانم، نیشتیمان و کەلتورەکەم جیاببوومەوە. هەروەها دەستپێکردن لە سەرەتاوە لە ئەڵمانیاش سەخت بوو لە هەندێک ڕووەوە. هەموو شتێک جیاواز بوو. دوای ئەوە بڕیارم دا کە دوای دوو ساڵ بگەڕێمەوە.

سەرەڕای ئەوەش، فێری شتێکی گرنگ بووم لە ئەڵمانیا: ڕێگەیەکی تایبەت بۆ درووستکردنی ساندویچ. ئەوەم بەکارهێنا بۆ کردنەوەی خواردنگەیەکی بچووک لە سلێمانی. ناوەندی ئەڵمانی بۆ کارکردن، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (GMAC) پاڵپشتیان کردم: توانیم کارەکەم فراوان بکەم و خواردنی زیاتر زیادبکەم بۆ لیستی خواردنەکان. هەرزوو خواردنگەکەم باش ناسرا. ئێستا زۆر دڵخۆشم کە چەندان کڕیاری ڕەزامەندم هەیە. نهێنی کارەکەم ئەوەیە کە بە خۆشەویستییەکی زۆر و بڕوابەخۆبوونەوە کار بکەی.

ئەزموونەکەم لە ئەڵمانیا چەند شتێژی فێرکردم. هێشتا، ئەمە بە نەوە گەنجترەکان دەڵێم کە: دووجار بیربکەنەوە لە جێهێشتنی وڵات. لە هەموو وڵاتان سەختی هەیە. بەڵام لە نیشتیمانی خۆت و لەناو کەلتوری خۆتدا دەزانی چۆن مامەڵەبکەی لەگەڵ کێشەکانتدا. لانی کەم ئێستا وڵاتەکەم زۆر بە ئەرێنیتر دەبینم وەک لە جاران!

لە ٠٢/٢٠١٩

GMAC یارمەتی دام کارەکەم فراوان بکەم. ئێستا خەڵکی خواردنگەکەم دەناسن.
بیلال، عێراق

ئەزمونەکان زیاتر