بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دەستپێکردنەوە بە خەیار و توور

دەستپێکردنەوە بە خەیار و توور

من ناوم سەوەرە. من ٣٠ ساڵم و خەڵکی دهۆکم لە باکووری عێراق. لە ٢٠١٤دا، من و هاوسەرەکەم سەلوە لەدەست هێرشەکانی دەوڵەتی بەناو ئیسلامیی ڕامانکرد بەرەو جۆرجیا چونکە دەمانەویست داهاتوویەکی جێگیر دابین بکەین بۆ منداڵەکانمان. بەڵام نەمتوانی کاربدۆزمەوە لە جۆرجیا. لە ٢٠١٦ەوە، ئێمە گەڕاینەتەوە عێراق و بازرگانییەکی کشتوکاڵیمان دامەزراند لە دهۆک.

لە ماوەی یەکەمی گەڕانەوەمان، من وەک کرێکاری ڕۆژانە لە بیناسازیدا کارم دەکرد بۆ دابینکردنی خواردنی خێزانەکەم. بەڵام من بەدوای دەرفەتێکی درێژمەودادا دەگەڕام. هاوڕێیەکم پێی وتم لە بارەی سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (GMAC) لە هەولێر یارمەتی گەڕاوەکان دەدات بۆ بنیادنانی ژیانێکی نوێ.

تاووتوێکردنی بیرۆکەکە بە وردی لەگەڵ GMAC

من و ژنەکەم پەیوەندییمان کرد بە GMAC. لە سەرەتادا، ئێمە بیرۆکەی دەستپێکردنی کێڵگەی بەخێوکردنی مەڕمان هەبوو. بەڵام دوای چەند سەرنج گۆڕینەوەیەک، سەلوە پێشنیاری ئەنجامدانی کێڵگەی سەوزەواتی کرد. ئەو شارەزایی و ئەزموونی پێویستی هەیە بۆ ئەوە. بۆیە ئێمە لایەنە باش و خراپەکانی پلانەکەمان تاووتوێکرد لەگەڵ تیمی ڕاوێژکاریی GMAC. دوای چەندین گفتوگۆ و ئاڵوگؤڕێکی چڕی بیرۆکەکان، من و سەلوە هەستمان کرد کە کێڵگەی سەوزەوات باشترین ڕێچکەی پیشەییە بۆ ئێمە.

 

دواتر GMAC ئێمەی ڕەوانەکرد بۆ لای ڕێکخراوێکی هاوبەشیان، ETTC (سەنتەری ڕاهێنان و تەکنەلۆجیای ئەوروپی). سەرباری شتەکانی تر، ETTC وۆرکشۆپ و خولی ڕاهێنانی بۆ دابینکردین لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بازرگانییەک. لەوێ ئێمە بیرۆکەکەمان پێشکەشکرد، کە تیمەکە بەدڵیان بوو. من و سەلوە دەرفەتمان پێدرا بۆ بەشداریکردن لە خولێکی بەڕێوەبردنی بازرگانیی. لە ڕاهێنانە سێ ڕۆژییەکەدا، ئێمە فێربووین لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکەی خۆمان، درووستکردنی پلانێکی بەبازاڕکردن و بڕیاردان بۆ بازرگانییەک. هەروەها ئێمە زۆر فێربووین لەبارەی گفتووگۆی بازرگانیی، ژمێریاریی، نوێگەری و داهێنان. ئەو سێ ڕۆژە یارمەتی من و سەلوەیان زۆر دا. دوای ئەوە، ئێمە هەستمان بە ئامادەیی کرد بۆ دەستپێکەکەمان.

یەکەمین دوو خانووی پلاستیکیی ئامادەن

لە هەمانکاتدا، ئێمە دوو خانووی پلاستیکیی خۆمان هەیە، کە GMAC یارمەتیداین بیکڕین. ئەو خانووە پلاستیکیانە زۆر گەورەن. لە سەرەتادا ئێمە تەنگا ڕووبەرێکی بچووکمان دەچاند، بەڵام ئێستا هەموو ڕووبەرەکە بەکاردەهێنین. ئێمە خەیار و توور بەرهەمدەهێنین، و خێزانەکەمان دەتوانێت بژێوییەکی باش پەیدابکات لە فرۆشتنیان.

سەرباری ئەوەش، ئێمە بەردەوام لە هەوڵی پەرەپێدانی زیاترداین: ئەمساڵ ئێمە جۆرێکی دیکەی خەیاری ئەرمەنیمان زیادکرد بۆ پڕۆگرامەکەمان. هەروەها ئێمە شتی جیاواز تاقیدەکەینەوە بۆ باشتر پاراستن و گرنگیپێدانی ڕوەکەکانمان. ئێمە بەردەوام فێردەبین. لە داهاتوودا، ئێمە پلانمان هەیە بۆ بنیادنانی خانوویەکی پلاستیکی دیکە و جۆری زیاتر بەرهەمبهێنین.

ئێمە لە پەیوەندیدا ماینەوە لەگەڵ GMAC. تیمی ڕاوێژکارییکە زۆر ئارەزوومەندن لە کۆمپانیاکەماندا. ئەوان بەردەوام ئامادەن بۆ یارمەتیدانمان بۆ پرسیارەکان و دابینکردنی پاڵپشتی بۆ ئێمە هەرکات پێویستمان بێت. هەماهەنگییەکە زۆر سوودبەخش بووە و هێشتا بەردەوامە. GMAC یارمەتی ئێمەیان دا لە بەدیهێنانی خەونەکەمان بۆ بوون بە خاوەنکاری خۆمان.

لە : ٠٧/٢٠٢١

ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
ئێمە شتی جیاواز تاقیدەکەینەوە بۆ باشتر پاراستن و گرنگیپێدانی ڕوەکەکانمان. ئێمە بەردەوام فێردەبین.
Sawar

ئەزمونەکان زیاتر