بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

نامەیەک لە سارێ هەمادییەوە

Ein Mann steht neben einigen Schafen.
لەگەڵ ئاژەڵەکانی باوکی، محمد س. هەروەها چەند مەڕێکی دیکەشی کڕیوە.

نامەیەک لە سارێ هەمادییەوە

من ناوم محمدە و گەڕامەوە بۆ وڵاتی خۆم کە گامبیایە چەند مانگێک بەر لە ئێستا. ئێستا کە دووبارە گەڕاومەتەوە وڵات، ڕۆژەکەم بەوە دەست پێدەکات کە لەگەڵ تاوهەڵاتن هەڵدەستم و دەڕۆم بۆ گەوڕی مانگا، کە لەوێ مانگاکان دەدۆشم. هەندێک لە شیرەکە بۆ خێزانەکەمە، بەڵام ئەوەی تر دەبەم بۆ دوکانێکی بچووک بە تەنیشت کێڵگەکەمانەوە کە دوای گەڕانەوەم کردوومەتەوە، و لەوێ شیری تازە دەفرۆشم هەموو ڕۆژێک. دواتر دادەنیشم بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکان، کە تێیاندا داهاتەکانمان تۆماردەکەم.

داکوبابم پێشتر ماڵاتیان بەخێودەکرد، ئەسپ و مەڕ، لێرە لە شارۆچکەکەمان لە سارێ هەمادی، و وەک منداڵ و گەنجیش یارمەتیم دەدان لە کارکردن لە کێڵگەکەماندا. هەرچەندە گرانتر و گرانتر دەبوو پەیداکردنی بژێویەک لەو ڕێگەیەوە، بۆیە لە ٢٠١٥دا کۆچم کرد بۆ ئەوروپا. بەڵام ساڵی ڕابردوو گەڕامەوە وڵات، چونکە بۆم دەرکەوت شوێنی من لێرەیە لەلای ژنەکەم و چوار منداڵەکانم. جیاواز لە پێشتر، ئەو جارە من گەشبینم لە بارەی داهاتوومەوە. من کاتەکەم لە ئەڵمانیا بەکارهێنا بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ ژیانێکی باش لێرە بۆ خۆم.

Ein Mann setzt Mauersteine aufeinander.
محمد س. چەند بەرەوپێشچوونێکی ئەنجامداوە لە کێڵگەی دایک و باوکی.

سوودەکانی زانیارییە بازرگانییەکان دەردەکەون

 مەشقێک کە وەرمگرت لەلایەن ڕاهێنەرێکەوە لە (Social Impact) فێری کردم چۆن لە دوورمەودادا بازرگانییەک بەڕێوەبەرم. ئەو چەند ڕێنماییەکی پێدام و زانیاری زۆر گرنگی پێدام لەسەر ژمێریاری و بەبازاڕکردن. ئەو زانیاریانە زۆر گرنگن ئەگەر بتەوێت بازرگانیەکی کشتوکاڵی بەڕێوەبەری و بژێویەکی لێوە بەدەستبهێنی. ئێستا ئەوە دەزانم و سوودی باشی لێوەردەگرم.

هەروەها توانیم چەند پەیوەندییەکی بەنرخ درووست بکەم کاتێک هێشتا لە ئەڵمانیا بووم، بۆ نموونە، لەگەڵ داودە نیانگ. ئەو بەرپرسی پەیمانگای گامبیایە بۆ گەشتیاری و میوانداری، و لە زانکۆی گامبیا سیمینار لەسەر گەشتیاری دەڵێتەوە. ئەو زۆر پەیوەندی باشی هەیە، بۆیە ئەو دەتوانێت پەیوەندیم بۆ گرێ بدات لەگەڵ هاوبەشانی بازرگانی کە بتوانم کاریان لەگەڵ بکەم. ئەو هانی دام لەگەڵ پلانی ئەوەی شوێنپێی دایک و باوکم بگرمەوە و ببمە بەخێوکەرێکی پیشەگەری ئاژەڵداری.

لەوەتای گەڕاومەتەوە، من یارمەتی داراییشم وەرگرتووە لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و تۆڕی ئەوروپی بۆ گەڕانەوە و ئاوێتەکردنەوە (ERRIN) تاکە یارمەتیم بدەن بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەکەم. ئەو یارمەتییانە یارمەتیان دام تاکو دوکانەکەم بکەمەوە. هەروەها توانیم زەویەکەمان پەرژین بکەم و ژمارەی مەڕەکانم زیاد بکەم. ئەمە یارمەتی خێزانەکەی دام تاکو بتوانین باڵانسێک ڕابگرین لەنێوان ژیانی خۆمان و کێڵگەکەدا.

Ein Mann und eine Frau stehen vor einem Haus. Die Frau trägt ein kleines Kind auf dem Arm.
محمد س. لەگەڵ ژنەکەی و برازاکەی.

بەشداریی لە کۆمەڵگادا

باوکم زۆر پیرە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ ئێستا، بۆیە من ماڵاتەکەی بەخێودەکەم. بەڵام هەروەها چەند مەڕێکی دیکەشم کڕیوە بۆ بەخێوکردن و دواتر فرۆشتنەوەیان. لەو بڕوایەدام کە بەخێوکردنی ئاژەڵ ڕێگەیەکی باشە بۆ دەستکەوتنی داهاتێکی پشتپێبەستراو لە دوورمەودادا. بۆ چەندان نەوە، بەخێوکردنی ئاژەڵ کاری سەرەکی خەڵکەکەم بووە. هەست بە شانازی دەکەم کە بەردەوامی بەو نەریتە دەدەم.

هەروەها من یەکێک بووم لە ئەندامانی دەستەی پەرەپێدانی گوندەکە لەوەتەی گەڕاومەتەوە. ئێمە بەرپرسین لە کارکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیدارن بە خەڵەکەکەمان و ژینگەکەمانەوەیە. بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵگاکانی دراوسێمان، لە ئێستادا کاردەکەین لەسەر ڕێگری ئاگری کێوی و کەمپینەکانی کۆنتڕۆڵکردنی. هەموو ئەمانە واتای ئەوەیە کە دووبارە باش پەیوەستبوومەوە بە گوندەکەوە. بڕیارێکی درووس بوو کە گەڕامەوە. خێزانەکەم لە پشتمن، دراوسێکانم کەلوپەل لە دوکانەکەم دەکڕن، و هەموو لایەک دەتوانن سودمەند بن لەو زانیارییە نوێیانەی دەستم کەوتوون.

هەروەها من ئەندامێکی دەستەی پەرەپێدانی گوندەکەمان لەوەتەی گەڕاومەوە.
Mohammed Sawo