بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ئێستا کە من دیزاینەری جلوبەرگم، من ڕابردوو لەبیر دەکەم.

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

ئێستا کە من دیزاینەری جلوبەرگم، من ڕابردوو لەبیر دەکەم.

من ناوم فرانکە و خەڵکی نایجێریام. دوای تەواوکردنی قوتابخانە، پیاوێک بەڵێنی بە باوکمدا کە ئەو من و خوشکم دەبات بۆ ئەوروپا. ئەو کارمان بۆ دەدۆزێتەوە و ژیانی خێزانەکەمان باشتردەبێت. بەڵام گەشتەکەمان بەرەو ئەوروپا ئێمەی بەناو بیابانەکانی لیبیادا برد. ئێمە فێڵمان لێکرا لەلایەن قاچاغچیانی مرۆڤەوە.

لە لیبیا، ئێمە فڕێندراین و لەیەکتر جیاکراینەوە. بۆ شەش مانگی تەواو، ئەو تاوانبارانە هەوڵیان دەدا کە پارەی بارمتە لە دایکوباوکمان وەربگرن. دوای ماوەیەک من ئازادکرام چونکە ئەوان نەیان دەتوانی پارەکە بدەن. بارودۆخ واهات کە بۆ دوو ساڵی تر لە لیبیادا بمێنمەوە. من توشی دژواری بووم لە شوشتنی ئۆتۆمبێل لە تەرابلوس. بەڵام ئەمە ئەو ژیانە نەبوو کە دەمەویست. هاوڕێیەکم پێیگوتم کە حکومەتی نایجێری پارەی گەشتی فڕۆکە دەدات بۆ کەسانی هاوشێوەی من. ئەمە ئەو شێوازەبوو کە توانیم پێی بگەڕێمەوە بۆ نایجێریا.

فرانک پێوانەی جلە تایبەت دوراوەکان دەگرێت.

بازرگانییەکی خێزانیی لەگەڵ خوشکمدا

لە سەرەتاوە دەستپێکردنەوە ئاسان نەبوو. من هەر کارێکی ئاساییم دەکرد کە بمدۆزیبایەوە تەنها بۆ ئەوەی بتوانم خواردن بکڕم. خوشکەکەم، کە لەهەمانکاتدا توانیبووی بگەڕێتەوە بۆ نایجێریا، پێیوتم لەبارەی سەنتەری نایجێری-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (NGC). ئەو خولێکی ڕاهێنانی لە درووماندا لەوێ تەواوکردبوو.

من چووم بۆ لایان بۆ ڕاوێژ. من هەمیشە ئارەزووی مۆدەی جلوبەرگم کردووە، بۆیە بڕیارمدا خۆم ناونوس بکەم بۆ خولێکی دروومانی ١٢ هەفتەیی. ئێمە فێربوون چۆن پێوانەکان بگرین و چۆن ئامێری دروومان بەکاربهێنین. من و خوشکەکەم تواناکانمان یەکخست دوای تەواوکردنی خولەکە. ئێمە بازرگانییەکی دروومانی تایبەت-دووراومان دامەزراند. (NGC) یارمەتی ئێمەیاندا بۆ تۆمارکردنی بازرگانییەکە. ئەمە یارمەتیداین بۆ کڕینی ئامێری دروومان و وردە کەلوپەلی دیکە و یارمەتیشی داین بۆ داواکاری پێشکەشکردن بۆ یارمەتی بۆ کرێ.

فرانک پیشەیەکی دۆزیەوە کە بەڕاستی چێژی لێوەردەگرێت.

خوشکەکەم جلوبەرگی ژنان و منداڵان درووست دەکات و شارەزای مۆدەی پیاوانم. ئێستا من بە شانازیەوە دیزاینەری مۆدەم. دوای کاتەکەم لە لیبیا، زۆر باش دەزانم کە هیچ شتێک نییە خۆشتر وەک لە وڵاتی خۆتدا بوون. من لێرە ئاسوودەم و دەتوانم پەرە بەخۆم بدەم. دەمەوێت ئامۆژگاری ئەو کەسانە بکەم کە بەدوای بەختێکی باشترەوەن لە شوێنی تر، خۆیان توشی گەشتی نایاسایی نەکەن. ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێی لێرە هەیە. گەنجانمان داهاتووی نایجێریان. سود لە دەرفەتەکانی ئێرە وەربگرە و بەیەکەوە وڵاتەکەمان باشتر دەکەین.

ڕێکەوت: ٠٧/٢٠٢١

ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێن لێرە هەیە. گەنجانمان داهاتووی نایجێریان.
فرانک

ئەزمونەکان زیاتر