بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

"ئامانجەکەمان دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ هەمووان"

Ein Mann hält eine Broschüre in der Hand und erklärt etwas.
گفتوگۆیەک لەگەڵ نەجمەدین باشا

"ئامانجەکەمان دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ هەمووان"

زۆر لە خەڵکی کە دەگڕێنەوە بۆ کۆسۆڤۆ دوای بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە دەرەوە توشی کۆستی دەروونی دەبن. ئەوانی تر توشی ئاستەنگی دەبنەوە لە دۆزینەوەی کارێک لە کۆسۆڤۆ – وە ئەمە دەکرێ کاریگەری خراپ درووست بکات لەسەر تەندرووستی دەروونیان. بۆیە سەنتەری زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، ڕاهێنانی پیشەگەریی و پیشە (DIMAK Kosovo) لە پریستینا پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی دابین دەکات بۆ هەردوو گەڕاوەکان و خەڵکی ناوخۆیی. "ئەو خەڵکانە کێشەی جیاوازیان هەیە – و ئامانجی ئێمە دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ هەمووان"، نەجمەدین باشا وای وت، ڕاوێژکارێکی ئاوێتەکردنەوەیە لە DIMAK. ئەو بڕوانامەی ماستەری هەیە لە دەرونزانیدا، بە تیشکخستنە سەر کێشە دەرونی-کۆمەڵایەتییەکان و ڕێنیشاندانی پیشەیی. لە چاوپێکەوتنێکدا، ئەو پێمان دەڵێت لەبارەی چۆنیەتی کارەکانی خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی.

بەڕێز باشا، DIMAK چ جۆرە پاڵپشتییەکی دەروونی-کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکات و کێ دەتوانێت سوودمەندبێت لێی؟
ئێمە ڕاوێژ دەدەین بە گەڕاوەکان و خەڵکانی ناوخۆ کاتێک گۆڕانکاریی لە ژیانیاندا ڕوودەدات یاخود کاتێک ئەوان دەستپێکێکی نوێ ئەنجام دەدەن. ئەزموونەکەمان پێمان دەڵێت کە نزیکەی هەموو گەڕاوەکان بە دژواری دەبینن بۆ تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگاکانیان لە وڵاتی خۆیاندا. زۆریان کێشەی خێزانی یان داراییان هەیە. منداڵەکانیشیان ئاسان جێگیر نابنەوە، جا لە قوتابخانە بێت یان باخچەی ساوایان. ئێمە یارمەتی خەڵکی دەدەین لە چەندان ڕێگەوە، بە خزمەتگوزاریی نیشتەجێکردن، ڕاوێژی دەروونی-کۆمەڵایەتی و یارمەتی پیشەگەریی. ئێمە پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکەین لە شێوەی گفتوگۆی تاکەکەسی و گفتوگۆی بە گروپ لەگەڵ هەموو خێزانەکە. هەرشتێک لەو گفتوگۆیانەدا بوترێت بە دڵنیایی بە نهێنییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئایا خەڵکی پارە دەدەن بۆ ڕاوێژکارییە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکانتان؟
هەموو خزمەتگوزارییەکان کە لەلایەن DIMAK ەوە دابین دەکرێن بێبەرامبەرن. بەگوێرەی پێویستی، هەروەها ئێمە خەڵکی ڕەوانەی دامەزراوەکانی کۆسۆڤۆ دەکەین کە پاڵپشتی درێژخایەنی چارەسەری دەروونی دابیندەکەن. لەو کەیسانەدا، ئێمە دڵنیایی دەکەین کە ئەو ڕێکخراوانەش ڕاوێژەکانیان بەبێ بەرامبەر پێشکەش بکەن.

چاودێری دەروونی-کۆمەڵایەتی ماوەی چەند دەخایەنێت و چۆن کار دەکات؟
چاودێرییەکە دەکرێ لە ماوەی نێوان چەند هەفتەیەک بۆ شەش مانگ بخایەنێت، بەگوێرەی کەیسەکە. ماوەکە و دانیشتنەکانی گفتوگۆکانیشمان جیاوازن. هەرچەندە پرۆسەکە بەگشتی هەمان جۆرە: خەڵکی سەرەتا لەبارەی ئەزموونەکانیان و هەستەکانیان قسەم بۆ دەکەن. لە یەکەم دیداردا، من تیشک دەخەمە سەر بارودۆخی کەسەکە. من ئەو پرسیارانە دەکەم لێیان لەپاڵ چەندانی تر: "چ ئەزموونێکت هەبوو پێش و دوای گەڕانەوەت بۆ وڵات؟" "ئایا هیچ شتێک هەیە بارودۆخەکەت خراپتر بکات؟" "گەورەترین ئاستەنگە کەسییەکانت چین؟"، و من پوختەیەکی سەرەتایی وەردەگرم بەگوێرەی وەڵامەکانی کەسەکە. ئەمە وادەکات کە من باشترین پاڵپشتی دابین بکەم بۆ ئەوانەی گرفتارن. ئەو گفتوگۆیانە بەزۆری هەفتەی جارێک یان دووجار ئەنجام دەدرێن، بەگوێرەی دۆخی دەروونی کەسەکە.

دەتوانی نموونەیەک باس بکەی لە ڕاوێژکارییەکەت؟
بیرمە ژنێک دووچاری دژوارییەکی گەورە ببوو لە دوای گەڕانەوەی بۆ کۆسۆڤۆ. ژیانی ئاڵۆز ببوو کاتێک هات بۆلای ئێمە. ئەو لەگەڵ کچەکانی لە ئەڵمانیاوە گەڕابوونەوە بەڵام مێردەکەی لەوێ مایەوە. ئەو دایکە و منداڵەکانی لەلایەن خێزانەکەی خۆی و مێردەکەیەوە پێشوازی لێنەکرا – بۆیە ناچاربوون لە تەویڵەیەکدا بژین. تەنانەت لە یەکەم دانیشتنماندا ژنەکە نیشانەکانی فشار و قەلەقی پێوە دیاربوو. ئەو دەترسا لە ژیانی خۆی و داهاتووی منداڵەکانی. بەڕوونی دیاربوو کە ئەو سوود دەبینێت لە پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی.

Ein Mann steht vor einem Whiteboard, auf das jemand „Stresssymptome“ geschrieben hat.
بەیەکەوە لەگەڵ ئەوانەی بەدوای ڕاوێژدا دەگەڕێن، باشا بەدوای ڕێگاکانی دەربازبووندا دەگەڕێت لە قەیرانە کەسییەکان

تۆ چۆن مامەڵەت لەگەڵ ئەمەدا کرد؟
لە سەرەتادا، "چارەسەری سەرەتایی" دەروونی-کۆمەڵایەتیم بۆ دابین کرد. ئێمە بەیەکەوە نیشانەکانی فشاری ژنەکەمان لەبەرچاو گرت و تیشکمان خستەسەر کەمکردنەوەی فشارە دەروونییەکان و جێگیرکردنی دۆخی دەروونی ژنەکە. هەنگاوی گرینگ بۆ ئەمە بریتی بوو لە ڕێکخستنی شوێنێکی نیشتەجێبوون. دواتر کارمان کرد لەسەر لایەنە بەهێزەکان و شارەزاییەکانی لەڕێی گفتوگۆکانەوە. دوای ئەوە، دەستمان کرد بە گەڕان بەدوای کارێکدا بۆی دوای چەند مانگێک کە هەستی بە باشتربوون دەکرد. ئامانجی ئێمە ئەوەبوو کە پەرۆشی ئەو بۆ خواردن درووستکردن بگۆڕین بۆ پیشەی نوێی ئەو. لەڕێی پێشنیارەکان و یارمەتییەکانی ئێمەوە، ژنەکە بە سەرکەوتووانە پێشکەشکردنی کرد بۆ خولێکی خواردن درووستکردن لە سەنتەرێکی مەشقی پیشەیی. لە هەمان کاتدا، ئەو کارێکی دۆزیەوە وەک چێشتلێنەر لە یەکێک لە خواردنگەکاندا. ئەو و منداڵەکانی ئێستا داهاتوویەک و ماڵێکیان هەیە لە کۆسۆڤۆ.

ڕێکەوت: ٠٦/٢٠٢١

ئەزموونەکەمان پێمان دەڵێت کە نزیکەی هەموو گەڕاوەکان بە دژواری دەبینن بۆ تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگاکانیان لە وڵاتی خۆیاندا.
نەجمەدین باشا