بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

سەرکەوتن بە خواردنی خێرا

وەقاس حوسێن دڵخۆشە کە دەتوانێت ژیانی خۆی بنیادبنێت لە پاکستان.

سەرکەوتن بە خواردنی خێرا

من ناوم وەقاس حوسێنە و ٢٦ ساڵم. من خەڵکی بوترانوالیم، شارۆچکەیەکی بچووکە لە هەرێمی پونجاب لە پاکستان. بە هەرزەکاریی، لەگەڵ داکم و چوار خوشکمدا دەژیام. ڕۆیشتم بۆ قوتابخانە و یارمەتی خێزانەکەم دەدا بە کاری کێڵگە. برا گەورەکەم ڕۆیشت بۆ یۆنان بۆ کارکردن و ناردنەوەی پارە بۆمان. لەبەرئەوەی ئێمە هەرگیز هێندەمان داهات نەبوو کە لەسەری بژین سەرباری هەموو شتێک، من ڕۆیشتم بۆ کارکردن لە تورکیا لە ٢٠١٣. بۆ ماوەی ساڵێک بە داهاتێکی کەمەوە چەندین کارم کرد، وەک کارکردن لە بازاڕی ماسی، دواتر بەدوای برام کەوتم و چووم بۆ یۆنان. لەبەرئەوەی بەدوای دەرفەتێکی ڕاستەقینەدا دەگەڕام، بەردەوامبووم و ڕۆیشتم بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠١٥،

لەوێ کارێکم دۆزیەوە لە خواردنگەیەک و وەک کارمەندی گەیاندنی ڕۆژنامە. دواتر دایکم نەخۆش کەوت لە پاکستان – بۆیە لە ٢٠١٩دا بڕیارمدا بگەڕێمەوە ماڵەوە. خۆشبەختانە، هاوڕێکانم پێشنیاریان بۆکردم کە بگەڕێم بەدوای پاڵپشتی بۆ گەڕانەوەکەم و ئاوێتەکردنەوەم بە کۆمەڵگا. دواتر سەردانی سەنتەرێکی ڕاوێژکاریی گەڕانەوەم کرد لە ئەڵمانیا، کە منیان ناساند بە سەنتەری چاکسازی و ئاوێتەکردنەوەی پاکستانی-ئەڵمانی (PGFRC) لە لاهوور.

خاوەنە گەنجەکە لە پشت مێزی ژمێریاریی لە خواردنگەکەی.

بیرم لە کردنەوەی خواردنگەیەک یان هۆڵێکی بلیارد دەکردەوە لە شارۆچکەکەم دوای گەڕانەوەم بۆ پاکستان. من هەردووک بیرۆکەکەم باسکرد لەگەڵ ڕاوێژکارەکەم لە (PGFRC). ئەو پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئەزموونەکەم بەکاربهێنم، و پێشنیاریکرد کە خواردنگەیەک بکەمەوە. هەروەها من لێکۆڵینەوەیەکم کرد بەیەکەوە لەگەڵ تیمی ڕاوێژکاریی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی ئاخۆ پلانەکەم هیچ چانسێکی سەرکەوتنی هەیە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) گەڕانەوەکەی منی ڕێکخست، و من یارمەتی داراییم پێدرا لەڕێگەی پڕۆگرامی (REAP/GARP) (پرۆگرامی ئاوێتەکردنەوەی و کۆچکردن بۆ پەنابەران لە ئەڵمانیا / پرۆگرامی حکومیی بۆ ناردنەوە) هەروەها لەڕێگەی پرۆگرامی (ERRIN)، کە پاڵپشتی بازرگانییە تازە دەستپێکردووەکان دەدات. من گەڕامەوە بۆ پاکستان لە مانگی دوازدەی ٢٠١٩.

خاوەنی خواردنگە و بازرگان: وەقاس حوسێن.

شوێنێکی نایابم دۆزیەوە بۆ خواردنگەکەم لە نزیک جادەیەکی سەرەکی و ناوبازاڕ لە بوترانوالی، بۆیە بەکرێمگرت. بە هەندێک یارمەتی دارایی لە لایەن (IOM)ەوە، پارە پاشەکەوتەکانی خۆم و قەرز لە براکەم و هاوڕێیانم، کەلوپەلم بۆ شوێنەکەم کڕی. خواردنگەی خواردنە خێراکانم هەموو شت پێشکەشدەکات لە بەرگر و پیتزاوە تاکو شاورمە. لە ئێستادا سێ کارمەندی هەمیشەییم هەیە.

بۆیە من هیوای زۆرم هەبوو، بەڵام دواتر پەتای کۆرۆنا هات. بە ماوەیەکی کەم دوای کردنەوەکە، حکومەت قەدەغەی ڕاگەیاند و پێویست بوو دایبخەم. ئەوە زۆر چاوەڕواننەکراو بوو، و توشی زۆر لە فشار و خەمۆکی کردم. نیگەرانیی داراییم هەبوو، و نەمدەویست کارمەندەکان و خواردنگەکەم لەدەست بدەم. بۆیە بەردەوام بووم لە دانی کرێ و موچەکان.

لەماوەی ئەو کاتەدا، من زۆرجار لە پەیوەندیدا بووم لەگەڵ (PGFRC)، و لەوێ چووم بۆ خولێکی پەرەپێدانی بازرگانیی. سیمینارەکە زۆر زانیاریبەخش بوو، و فێربووم چۆن خواردنگەکەم بەڕێوەبەرم لەماوەی قەیرانەکەدا. بۆ نموونە، من خزمەتگوزاریی گەیاندنم دابینکرد. لە ڕاستیدا ئەمە داهاتی زیاتر کردم.

هەروەها من دۆزیەمەوە کە چ جۆرە خواردنێک بە تایبەت بەناوبانگن. بۆم دەرکەوت کە فرۆشتنی پیتزا زۆر خێردار نییە.بۆیە من فڕنی پیتزاکەم فرۆشت، و دەستمکرد بە هەماهەنگی لەگەڵ دووکانێکی پیتزا تاکو هێشتا بەردەوامبم لە جێبەجێکردنی داواکاری کڕیارەکانم. لە ئێستادا، من لە پرۆسەی دامەزراندنی شوێنێکی برژاندندام لە خواردنگەکەمدا. دەزگای مۆجاز، ڕێکخراوێکی هاوبەشە لەگەڵ (PGFRC)، یارمەتیم دەدات بەجۆرێک کە بتوانم قەرەبووی ئەو زیانانە بکەمەوە کە بەهۆی پەتاکەوە تووشم بوون.

بەرلەوەی بڕۆم بۆ ئەڵمانیا، زۆر دوودڵبووم لەوەی داهاتووم لە پاکستان چی پێیە بۆ خۆم و خێزانەکەم. من سوپاسگوزارم بۆ ئەو پاڵپشتیانەی وەرمگرتوون و بەردەوامم لە وەرگرتنیان لەلایەن (PGFRC)ەوە. من هێشتا لە پەیوەندی بەردەوامدام لەگەڵ ڕاوێژکارەکان.

ڕێکەوت: ٠٧/٢٠٢١

ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
من سوپاسگوزارم بۆ ئەو پاڵپشتییەی کە بەدەستم گەیشتووە و بە دەستم دەگات.
وەقاس حوسێن

ئەزمونەکان زیاتر