بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

کەسەکان بەتەواوەتی دەبینم

ئوسێما ڕاوێژی ئۆنلاین دەدات

کەسەکان بەتەواوەتی دەبینم

ئوسێما زۆرکات ڕۆژەکەی دەستپێدەکات بە سەردانکردنی کەنار دەریای سیدی مەنسوڕ لە سفاکس، تونس. چێژدەبینێت لە دیمەنی دەریاکە، بەڵام لەهەمانکاتیشدا ئازاربەخشە بۆی. ئەمە چونکە شارەکەی ئەو بۆتە خاڵی سەرەکی بۆ کۆچی نایاسایی. زۆر خەڵک کە بەدوای دەرفەتی نوێدا دەگەڕێن لە ئەوروپا، ئێرە بەکاردەهێنن وەک خاڵی سەرەتا بۆ پەڕینەوە دەریاییەکەیان. "ئەوان بێئاگان لەوەی چی چاوەڕێیان دەکات لەوێ، و ئەوان زۆر کەم دەزانن لەبارەی دەرفەتە بەردەستەکانیان لێرە لە تونس"، ئوسێما وای وت. ئەو ڕاوێژکارێکە لە سەنتەری ئەڵمانی-تونسی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (CTA)، و ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێدەکات بۆ گۆڕینی ئەو دۆخە. ئوسێما لە (CTA) کاردەکات بۆ پێدانی ڕاوێژ لەسەر بابەتەکانی وەک ڕاهێنان، دۆزینەوەی کار و دەستپێکردنی بازرگانییەک، هەروەها لەگەڵ ئەو کەسانەدا گفتوگۆ دەکات کە بەدوای ڕاوێژدا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کەسیی. سەنتەرە ڕاوێژکارییەکە لە سفاکس کرایەوە لە مانگی دووی ٢٠٢٠، دوای کردنەوەی ئەو سەنتەرەی کە لە تونسی پایتەختدا کراوەتەوە.
دوو سەنتەرەکە بەڕێوەدەبردرێن لەلایەن ڕێکخراوی (GIZ) ( Deutsche Gesellschaft für Internationale Zusammenarbeit (GIZ) GmbH.). ئەوان بەیەکەوە بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان" کە لەلایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان (BMZ) بەڕێوەدەبرێت.

کرانەوەکە لە سفاکس هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا. ئەمە مانای وایە کە ئوسێما زۆربەی کاتەکانی لەسەر تەلەفۆن بەسەردەبات. "بەڵام ئێمە دیداری ڕووبەڕووش ڕێکدەخەین ئەگەر کەسی دەستنیشانکراو لە دۆخێکی زۆر دژواردابێت"، ڕاوێژکارەکە وای وت. "ترسی ئەوە هەیە کە هەندێک شت ڕەنگە بەهەڵە بگات لەڕێی تەلەفۆنەوە." بێگومان ڕێساکانی پاکوخاوێنی دەبێت ڕەچاوبکرێن لەکاتی ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕووبەڕوودا.

"دۆزینەوەی ئەوەی کە تاک دەتوانێ چی بەدەستبهێنێت

ئوسێما یەک بە یەک ئەو کەسانەی لەیادە کە ڕاوێژی پێداون. بەتایبەتی گەنجێک کە هەر لەیادەوەریدا ماوە. ئەو کەسە لە تونس کاری دەکرد بۆ چەند ساڵێک وەک وەستای لەحیمی پیشەسازی، بەڵام لێبڕاوانە دەیویست بڕوات بۆ ئەڵمانیا کە دەرفەتی زۆری لەوێ دەبینی بۆخۆی. سەرەڕای ئەوەش، ئەو هیچ ڕاهێنانێکی تەواونەکردبوو، بۆیە هیچ ئاسۆیەکی ڕوونی نەبوو بۆ دەستکەوتنی کارێک وەک کرێکارێکی شارەزا لە ئەڵمانیا. ئوسێما بە جوانی ئەوەی بۆ ڕوونکردەوە.
سەرەڕای ئەوەش، "ئەو زۆر بێورە بوو و هەستی بە بزربوون دەکرد. ئەو هەستەم لادرووست ببوو کە ئەو کەوتۆتە داوی بازرگانانی مرۆڤەوە"، ڕاوێژکارەکە باسی دەکرد. "هەموو زەنگەکانی مەترسیم دامرکانەوە کە گوێم لەوە بوو: 'گەر لێرە شتەکان سەرنەگرن، ئەوکات لە شوێنێکی دیکە هەوڵدەدەمەوە!'"

ئوسێما دەڵێت کە ئەو هەرگیز نابێت زۆر ڕەخنە لە بەرامبەرەکەی بگرێت. ئەو هەرگیز شتێکی لەوجۆرە ناڵێت "تۆ شکست دەهێنی، نەچی بۆناو بەلەمەکە!" لەجیاتی ئەوە، هەوڵدەدات "بۆ دۆزینەوەی ئەوەی کە تاک دەتوانێت چی بەدەستبهێنیت و هانیان بدات بۆ لەسەر ئەوە شتی تر بنیادبنێن." ئەو زیاترە لەوەی تەنها ڕاوێژکارێکی پیشەیی بێت. "من هەمیشە تەواوی کەسەکە دەبینم بە هەموو تواناکانی و نیگەرانییەکانییەوە." ئەمە بۆیە ڕاوێژکارییەکان کاتێکی زۆر دەخایەنن.
"هەندێک کات خەڵکی ئارامیی و هێمنییان دەوێت تاکو بیر و ئەندێشەیان ڕێکبخەنەوە و شتەکان جێی خۆیان بگرن. کاتێک لە کۆتاییدا خۆیان بۆیان دەردەکەوێت کە پلانەکەیان کارناکات، ئەوکات دەتوانم گفتوگۆکان بسوڕێنم بە ئاڕاستەی شتە جێگرەوە بەردەستەکان بۆیان لە تونس."

پەرەپێدانی پلانێکی دیاریکراو

بەوجۆرە بوو کە ئەو توانی هانی ئەو گەنجە لەحیمچییەی پیشەسازی بدات و ئەو ڕێنوێنی بکات بۆلای ئاژانسی ڕاهێنانی پیشەیی تونسی ( Agence Tunisienne de la Formation Professionnelle – ATFP)، کە تەنها چەند مەترێک دوورە لە (CTA). گەنجە تونسییەکە دەتوانێت بڕوانامەی پیشەیی تەواوبکات لەوێ لەماوەی سێ ساڵدا. "گرنگترین شت بۆمن ئەوەیە کە خەڵکی بە بیرێکی ڕوونەوە سەبارەت بە داهاتووی پیشەیی و داهاتووی ژیانیان بڕۆنە دەر لە نوسینگەکەم. ژیانێکی بەدیهێندراو، کە تێیدا شتێکیش ببەخشنەوە بە کۆمەڵگا و هەست بە پەیوەستبوون بکەن پێیەوە."

هەروەها ئوسێما توانی هانی ژنێک لە کۆتایی سییەکانیدا بدات کە خەڵکی مۆنەستیرە تاکو خۆی تۆماربکات لە یەکێک لە چەندان ڕێکخراوە هاوبەشەکانی ڕێکخراوی (GIZ) لەبری ئەوەی کۆچ بکات. ئەو ژنە بەڕێوەبەرە بە ئەزموونە لە بوارەکانی دارایی و بەڕێوەبەردن بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕا بۆ دەرچوون لە کێشەکانی کە بەهۆی بێکارییەوە درووست ببوون. "ئەو ڕاوێژکارییە تەلەفۆنییە تەنها ٢٠ خولەکی خایەند. ژنەکە خوێندەوارێکی باش بوو و گفتوگۆکە بەسوود و بەرهەمدار بوو. ڕێک دوای ئەوە، ئەو ژنە نامەیەکی بۆ ناردم و سوپاسی کردم"، ئوسێما وای وت. "من ڕزگارکەر نیم، بەڵام دەتوانم بیرکردنەوەی خەڵکی بگۆڕم لەبارەی کۆچکردنەوە و جێگرەوەکانیان نیشان بدەم."

هەر وەک: 04/2021

گرنگترین شت بۆمن ئەوەیە کە خەڵکی بە بیرێکی ڕوونەوە سەبارەت بە داهاتووی پیشەیی و داهاتووی ژیانیان بڕۆنە دەر لە نوسینگەکەم.
ئوسێما

ئەزمونەکان زیاتر