من ناوم عەبدوڵایە. ٢٧ ساڵم و خەڵکی ڤێلینگارام، کە شارۆچکەیەکە لە باشووری سەنیگال. بەم نزیکانە بڕوانامەی دەرچوونم لە قوتابخانە وەرگرت. ڤێلینگارا زانکۆی نەبوو، بۆیە بەشداریم کرد لە خولێکی سەرهێڵ لە یاسادا کە وەرزی داهاتوو دەستپێدەکات.
ساڵی پار، دەستەی گەنجان لە شارۆچکەکەم ئاگادارییان کردم کە ناوەندی سەنیگالی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (CSAEM) خولێکی مەشقکردن دابین دەکات لە ڤێلینگارا لەسەر بابەتی کارسازی. بەشداریم تێدا کرد، لەگەڵ ٢٠ گەنجی دیکەدا. دوای ئەوە، بەشداریم کرد لە خولێکی دیکەدا لەسەر چاپکردنی سکرین کە لەلایەن کۆمیتەی هەرێمیی گەنجانەوە ڕێکخرابوو. ئەم دوو خولە ویستی دروستکردنی شتێکی خۆمی لەلا درووست کردم. بە لۆگۆیەک دەستم پێکرد کە بیرۆکەکەی لە ناوی گروپێکی ڕاپی دڵخوازمەوە وەرگیرابوو "fuk n kuk". ئەنجامدانی ئەمە زۆر دڵخۆشی کردم. دواتر لۆگۆکەم لەسەر تیشێرت، بلوز، بیجامە و چاکەت چاپکرد.