بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

خاوەنکاریی وەک وەستای بۆڕی

Ein Mann repariert einen Trinkwasseraufbereiter.

من ناوم ئەحمەدە. ٢١ ساڵم و خەڵکی ئەفغانستانم، بەڵام بەشێکی زۆری منداڵیم لە ئێران بەسەربردووە. ئێمە وەک خێزان گەڕاینەوە بۆ ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠١١. لەوکاتەوە، هەمیشە دوچاری گرفتی دارایی بووینەوە بەڵام ئێستا جیاوازە، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکخراوی (BMSO).

ڕێکخراوی BMSO مەشقی پێدام وەک وەستای بۆڕی، و ئێستا ئەوە پیشەی منە. ئەمە دڵنیاییم پێدەدات چونکە وەستای بۆڕی هەمیشە پێویستە، بەتایبەتی لە پیشەسازی بنیادنان لە ئەفغانستان. هەروەها من چەند هاوڕێیەک و چەند پەیوەندییەکم دروست کرد لەماوەی مەشقەکەدا. ئێمە هەوڵدەدەین یارمەتی یەکتر بدەین بەهەر شێوەیەک بتوانین.

خێزانەکەمان ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر کۆچیان کرد بۆ ئێران لەبەر جەنگ لە ئەفغانستان. یادەوەرییەکانی ئەوکاتم زۆر باش لەیاد نییە، چونکە هێشتا زۆر بچووک بووم ئەوکات. ئەوەی لەیادمە ئەوەیە کە بەباشی نەمانتوانی باری ژیانمان بەرەوپێش ببەین لە ئێران. بۆ نموونە، نەماندەتوانی کارێکی خۆمان دەستپێبکەین. سەرباری ئەوەش، ئێمە ماوەیەکی درێژ لە ئێران ماینەوە چونکە هەستمان بە سەلامەتی زیاتر دەکرد لەوێ، و هەروەها لەبەر ئەوەی ئێمە لەشەڕ دەترساین لە وڵاتەکەی خۆمان.

چەند کەسێکی نایابم ناسی

ئێمە کاتێک گەڕاینەوە کە دۆخەکە لە ئەفغانستان ئارام بۆوە. لە وڵات، لە ڕێگەی هاوڕێیەکەوە ئاشنای ئەوە بووم کە ڕێکخراوی BMSO چ پێشکەش دەکەن. بڕیارم دا بازرگانییەک فێرببم لە پاڵ خوێندنەکەم.

مەشقەکە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ بەردەوام بوو و لە گروپەکەدا ١٥ بەشداربوو هەبوو. چەند کەسێکی نایابم ناسی کە ئێستا وەک برام وان. لە ئێستادا گەورەترین ئاستەنگی بەردەممان بریتییە لەوەی کە ئێمە ئامرازەکانی خۆمان نییە. بۆیە من داوام لە بەڕێوەبەری BMSO کرد کە کەلوپەلەکانی ڕێکخراوەکەمان پێبدات تا ئەوکاتەی ئێمە دەتوانین هی خۆمان دابین بکەین. ئەو ڕازی بوو و ئێمە زۆر دڵخۆش بووین.

 

لە ئێستادا ئێمە بە کەلوپەلی وەرگیراو کار دەکەین. هەر لە ئێستادا کار لەسەر ٤ خانوو دەکەین کە بۆڕیەکانیان بۆ دەبەستین. ئێمە دەتوانین ئەو کەلوپەلانە بگەڕێنینەوە و هی خۆمان بکڕین هەرکات کارەکە تەواوبوو و پارەکەمان وەرگرت.
هەموو ئەوەی دەمانەوێت بریتییە لە کارکردن: هیچ هۆکارێک نییە کە وڵات جێبهێڵین کاتێک کار هەبێت بیکەین. چونکە هەموومان هیواخوازین جارێکی دیکە جەنگ هەڵنەگیرسێتەوە.

As of: 12/2020

هەموو ئەوەی دەمانەوێت بریتییە لە کارکردن: هیچ هۆکارێک نییە کە وڵات جێبهێڵین کاتێک کار هەبێت بیکەین.
Ahmad