بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

خزمەتگوزاریی گەیاندن لەسەر دوو تایە

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

خزمەتگوزاریی گەیاندن لەسەر دوو تایە

من ناوم ماگوێتایە و خەڵکی دەکار-یاراخم لە سەنیگال.من هەر قوتابی بووم کاتێک ڕۆیشتم بەرەو ئیسپانیا. تۆ دەتوانی هەرچیت بوێت بەدەستی بهێنی لە وڵاتی خۆتدا.

من پێشتر کارم دەکرد لەماوەی پشووەکانی قوتابخانەدا بۆ بەدەستهێنانی هەندێک پارە. دایکوباوکم پیر و بێتوانا ببوون. دواتر دایکم نەخۆش کەوت. بارودۆخی خراپتر بوو، و خێزانەکەم چیتر نەیاندەتوانی دارایی خۆیان بەڕێوەبەرن. ئەوە بووە هۆی بڕیاردانم بۆ ڕۆیشتن بۆ ئیسپانیا. زۆرێک لە گەنجانی ناوچەکەم هەمان ڕێگەیان دەگرتەبەر. هەموویان وایاندەزانی کە کێشەکانیان دەبنە هەڵم هەرکات گەیشتن بە ئەوروپا. بەڵام پێدانان لەسەر خاکی ئیسپانیا سەرەتای ڕێگایەکی دوورە کە مانای ئەوە بدات تۆ گەیشتی بە ئیسپانیا. من دەستگیرکرام لە دورگەکانی کەناری و نیشتەجێکرام لە کامپێکی کۆچبەران. شەش مانگم لەوێ بەسەربرد و دواتر گەڕێندرامەوە بۆ سەنیگال.

کارسازەکە ماتۆڕەکە خاوێندەکاتەوە کە بەکاری دەهێنێت بۆ گەیاندن بۆ کڕیارەکانی.

ئارامبوومەوە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ دەرونناسێک

ئاسان نییە کە بەردەوام بی لەگەڵ ژیانی ڕۆژانە کاتێک دەگەڕێیەوە وڵات دوای ئەزموونێکی لەو جۆرە. من چەندان کاری جیاوازم وەرگرت و ڕۆیشتم بۆ خوێندنی ئێواران. هەرچەندە زوو پێویستی کرد واز لە خوێندنەکە بهێنم، چونکە کارەکەم زۆر کاتی دەبردم. توشی خەمۆکی بووم، بەڵام شتەکان گۆڕان کاتێک زانیم لەبارەی "ماڵی هیوا". ئەم ڕێکخراوە دانیشتنی چارەسەری دابیندەکات بۆ گەڕاوەکان و هەروەها خەڵکانی تر.

من نزیکەی دە دانیشتنم ئەنجامدا لەگەڵ دەرونناسێکدا و خەمەکانم لەسەر سینگم لابرد. ئەمە منی ئازاد کرد و هەندێک بەرچاوڕوونی و بڕوابەخۆبوونی پێبەخشیم. دوای ئەوە، کەسێک منی ناساند بە سەنتەری سەنیگالی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (CSAEM). من بیرۆکەی بازرگانییەکەم پێشکەش بەوان کرد: خزمەتگوزارییەکی گەیاندن لەڕێی ماتۆڕەوە. هەروەها من دەمەویست ئەمە بەکاربهێنم بۆ درووستکردنی دەرفەتی کار بۆ گەنجانی دیکە لە ناوچەکەمدا.

ماگوێتا گەڕاوەتەوە سەر ژیانی خۆی لە سەنیگال.

زانیاری تازە-بەدەستهاتوو لە خولێکەوە لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بازرگانییەک

(CSAEM) ڕێکخستنی بۆ کردم تاکو بەشداری بکەم لە سیمینارێکی یەک هەفتەیی بۆ خەڵکی کە دەیانەوێت بازرگانییەک دەستپێبکەن. من لەوێ زۆر فێربووم کە ئەمڕۆ دەتوانم بەکاریانبهێنم. من ماتۆڕێکم کڕی بە پارە پاشەکەوتکراوەکانم. هەروەها سەنتەرەکە یارمەتیان دام بۆ کڕینی دوو ماتۆڕی تر، هەروەها کۆمپیتەرێک و چەند مێزێک بۆ شوێنی کارەکەم.

من لەگەڵ دوکانە ئۆنلاینەکان کاردەکەم و گەیاندن دەکەم بۆ کڕیارە تایبەتەکان. بازرگانییەکەم زۆر بەباشی دەستی پێکرد، بەڵام دواتر هێواش بووەوە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە. سەرەڕای ئەوەش من هێشتا بڕوابەخۆم، و هەروەها من شانازی دەکەم کە چانس دەدەم بە گەنجانی تر. ئەمە وادەکات ئەوان بوەستن لە سواربوونی بەلەمی ماسی گری بەرەو ئیسپانیا. ئەمە وادەکات نیشانیان بدات کە دەتوانن لێرەش سەرکەوتوو بن. لەهەمانکاتدا هاوسەرگیریشم کرد، و خانوبەرەی خۆمم دامەزراندووە. من زۆر دڵخۆشم.

ڕێکەوت: ٠٧/٢٠٢١


ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
تۆ دەتوانی لە وڵاتی خۆشتدا زۆر شت بەدەستبهێنی.
ماگوێتا

ئەزمونەکان زیاتر