بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

"متمانە گرنگترین دراوی ئێمەیە"

لەوەتای ٢٠٠٤، (Zentrale Rückkehrberatung Südbayern) (ZRB – ناوەندی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە بۆ باشوری باڤاریا) یارمەتی پەنابەران، ئاوارەکان و خەڵکانی وڵاتانی سێیەم دەدات کە دەیانەوێت ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. ئەو ئاژانسە پسپۆڕە بنکەی سەرەکی لە ئەوگسبێرگە و لە چوار شوێنی باڤاریا ڕاوێژ دابین دەکات. مارکەس فێبیگەر، سەرۆکی تیمی ZRB لە سەنتەری کاریتاس لە موهلدۆرف، باسی چۆنیەتی ئامادەکردنی خەڵکی دەکات لەلایەن ئەوانەوە بۆ ئاوێتەبوونەوەیەکی سەرکەوتووانە.

مارکەس فێبیگەر سەرۆکی تیمی (ZRB) ییە لە سەنتەری کاریتاس لە موهلدۆرف.

بەڕێز فێبیگەر، سەردانیکارانت چ کێشەیەکیان دێنن لەگەڵ خۆیان بۆ ڕاوێژکارییە گەڕانەوەکەت؟
مارکەس فێبیگەر: ئەو کەسانەی دێن بۆ لای ئێمە ئەوانەن کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتیان یان ئەوانەی کە ناچارن، چەنکە داواکارییەکەیان بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا ڕەتکراوەتەوە. نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەوان بڕیاری خۆیان داوە – چونکە کەسێکیان مردووە و پێویستە ئەوان بەرپرسیارییەتی وەربگرن بۆ خێزانەکەیان لە وڵاتی خۆیاندا، بۆ نموونە، یاخود چونکە دۆخی سیاسی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. ئەوانی تر هیچیتر داهاتوویەک بۆ خۆیان نابینن لێرە دوای چەندین ساڵ تاکو بمێننەوە بۆی، و ئەوان پێویستیان بە یارمەتییە بۆ ڕێکخستنی گەڕانەوەکەیان. هەر کەیسە و جیاوازە و پێویستە بە تاک ڕەچاو بکرێن. ڕاوێژەکەمان سەربەخۆیە و بابەتییە، و کاتەکەمان تەرخان دەکەین و گفتوگۆ دەکەین لەبارەی دۆخی کۆمەڵایەتی و تەندروستیان هەروەها لەبارەی دۆخی ئابوری و نیشتەجێبوونیشیان. ئامانجی بنچینەیی ئێمە ئەوەیە کە ڕێنمایی و بژاردەیان بۆ دابین بکەین. ئەمە مەرج نییە ئەنجامیشی هەبێت.

مارکەس فێبیگەر (لەلاری ڕاست) و گەڕاوەیەک لە سەنیگالەوە.

ئێوە چۆن خەڵکی ئامادە دەکەن بۆ ئاوێتەبوونەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان؟
تیشکی ئێمە وەک ڕێکخراوێکی خۆشگوزەرانیی لەسەر ئەو کەسانەیە کە لە دۆخێکی دژواردان بەهۆی کێشە کەسییەکانیانەوە. بۆ نموونە، ئێمە ڕێنمایی دایکێکی ڕەبەنی خاوە سێ منداڵمان کرد کە خەڵکی بەڵکان بوو، کە هەندیکیان نەخۆش بوون. دۆخی یاسایی ئەو وابوو کە تەنها بڕێکی کەمی یارمەتی ئەوی دەگرتەوە. تیشکی ئێمە لەسەر باشترین بەرژەوەندی منداڵەکان بوو، بۆیە توانیمان خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و تەندروستیی ناوخۆیی ڕێکبخەین بۆ خێزانەکە. کارمەندانمان لە سەنتەری ڕاوێژکاریی گەڕانەوە کە لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەبردرێت، بەزۆری لەگەڵ ئەو چالاکیانەی دیکەدا مامەڵە دەکەن کە پەیوەندیدارن بە بەرپرسانی کۆچکردن. سودی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە دەتوانین بە تەنها تیشک بخەینە سەر ڕاوێژکاریی گەڕانەوەکەمان. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئێمە کات و دەرفەتمان هەیە بۆ دامەزراندن و بەردەوامیدان بە پەیوەندی چڕی هەرێمی و نێونەتەوەیی. ئێمە کاردەکەین لەگەڵ ڕێکخراوی (Deutsche Gesellschaft für Internationale Zusammenarbeit (GIZ) GmbH) و تۆڕی ئەوروپی بۆ گەڕانەوە و ئاوێتەکردنەوە (ERRIN)، بۆ نموونە، هەروەها هەماهەنگی کردن لەگەڵ گروپە خۆبەخشەکانی یارمەتیدان و ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان.

لەکاتی ڕاوێژکارییدا.

بەشێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخەنە سەر چی لەکاتی گفتوگۆکانتان لەگەڵ گەڕاوەکان؟

زۆرێک لە کارەکانمان بەئامانجی بنیادنانی متمانەیە. گرنگە کە ئەوانەی بەنیازی گەڕانەوەن ئاگاداربکرێنەوە کە دانیشتنە ڕاوێژکارییەکانیان هیچ لێکەوتی نەرێنی نابێت لەسەریان. بۆ نموونە، ئەمە کەیسی گەنجێکی سەنیگالی بوو کاتێک هاتبوو بۆ ئەڵمانیا بەهیوای دۆزینەوەی کار. ئەو لە خێزانێکی کشتوکاڵییەوە هاتبوو، هیچ خوێندنێکی ئەوتۆی نەبوو و هیچی نەدەزانی کە داهاتوو چی لەخۆ گرتووە بۆی لە وڵاتی خۆیدا. لەم قۆناغەدا، ئەو وردە وردە بۆی دەردەکەوت چ توانایەکی هەیە. مەشقی بازرگانی کە لەلایەن (Social Impact) ەوە دابین کراوە و گفتوگۆکان لەگەڵ ڕاوێژکاران لە سەنتەری سەنیگالی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (CSAEM) یارمەتی ئەویان دا بۆ ئەو مەبەستە. ئەو ئێستا بەنیازە زەوی خێزانەکەی بۆ کشتوکاڵ بەکاربهێنێت – بازنەیەک لە یارمەتیدەرانیش هاریکاریان بۆ کۆکردەوە، کە یارمەتی ئەویدا بۆ کڕینی چەند شتێکی دیکە کە توانی بەباشی سودیان لێوەرگرێت بۆ دەستپێکە نوێکەی.

تا چەند هەماهەنگی ئێوە گرنگە لەگەڵ سەنتەرەکانی ڕاوێژکاریی (GIZ) لە وڵاتانی ڕەسەن؟
هەر تەنها بیری هەبوونی پەیوەندی ناوخۆیی دوای گەڕانەوە وڵات بڕوابەخۆبوون دەبەخشێت بە هەندێک کەس. ئێمە بەگشتی هەست بە دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەین لەناو گەڕاوەکاندا، و دەترسین کە پلانەکانیان کە پرۆگرامەکانی یارمەتی گەڕانەوە دەگرێتەوە، لە کۆتاییدا ببنە بەڵێنی پوچەڵ. ئەمە بۆیان گرنگ دەبێت کە بزانن لایەنی دیکەی پشتگیری لەوان هەیە لە وڵاتی خۆیاندا و خەڵکانێک بەردەوام دەبن لە یارمەتیدانی ئەوان. هەروەها ئەوان هێشتا دەتوانن پەیوەندی بە ئێمەشەوە بکەن، و ئێمە دێینە سەرهێڵ گەر هاتوو کێشەیەک هاتە پێش.

ئەو پاڵپشتییە نێونەتەوەییە چۆن کاردەکات بە کرداریی؟
لە زۆر کەیسدا ئێمە پەیوەندیی دادەمەزرێنین لەگەڵ سەنتەرە ڕاوێژکارییە ناوخۆییەکاندا بەرلەوەی کەسەکانمان بگەڕێنەوە، و بەگوێرەی دەرفەتیش ئێمە ئەو سەنتەرانە بەشداردەکەین لە ئامادەکردنی ڕێکارەکانی ئاوێتەکردنەوە لە قۆناغی سەرەتاییەوە. ئێمە ڕاوێژکارە ناوخۆییەکانی (GIZ) بەشداری پێدەکەین لە دیدارە ئۆنلاینەکانماندا، و پلانەکان و پێویستییەکان ڕووندەکەینەوە کە کەسانی پەیوەندیدار لەگەڵ خۆیاندا دەیهێننەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان. تۆڕێک لە هاوبەشە جیاوازەکان لە هەردوو وڵاتدا زۆرجار دەتوانێت ئامانجێکی مەزن بپێکێت.

دەتوانی نموونەیەکی دیاریکراومان بۆ بهێنییەوە؟
ئێمە کەسێکی نایجێرییمان هەبوو کە بەپەرۆشبوو بۆ کردنەوەی دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، بۆیە هەموو ئەوانەی بەشداربوون، پاکێجێکی زۆر باشیان پێکهێنابوو. ئەو پیاوە لە سەرەتای ٤٠ ساڵانیدابوو و نەخوێندەواربوو، هەروەها لە چەندین گەراجی جیاوازدا کاریکردبوو پێشتر بەبێ هیچ ڕاهێنان و بڕوانامەیەک.

لە ڕاوێژکارییەکاندا لەگەڵ تۆڕەکەدا، خولێکی خێرای خوێندەواری پێدرا لە سەنتەری دەستەی خاوەنکارانی باڤاریی بۆ خولی پیشەیی (BFZ) بۆ ماوەی شەش مانگ، و پلانێکی بازرگانی پەرەپێدا لەگەڵ (Social Impact)، و دەرفەتێکی فێربوونی پێدرا و لەبارەی دوایین تەکنەلۆجیاکانی چاککردنەوە فێربوو، کە شیکاری ئەلیکترۆنیی بۆ ئۆتۆمبێلیشی دەگرتەوە. دەستەیەک لە یارمەتیدەران لە کۆتاییدا کامپینێکیان ڕاگەیاند و هەندێک یارمەتی دارایی زیاتریان کۆکردەوە بۆ دوکانەکەی ئەو. هەموو پرۆسەکان بەیەکەوە ڕێککەوتن بەشێوەیەکی نایاب. خۆشبەختانە، ئەو پیاوە لە قۆناغێکی زوەوە هات بۆ لامان، چونکە ئامادەکارییەکی لەو جۆرە دوورودرێژ، پێویستی بە کاتە.

ئایە ئەوە شایستە بوو؟
بەدڵنیایی. ئەو ئێستا لەگەڵ گەڕاوەیەکی دیکەدا پەیوەندی هەیە لە هەرێمەکەی خۆیدا کە کاری لەحیمکردنی خۆی و دوکانێکی هەیە و دوو کەسی دیکەی دامەزراندووە. ئەو پیاوە ئێستا زۆر دڵخۆشە بە دۆخەکەی خۆی، بەڵام ئەو ئەرکی زۆریشی کێشا! لە کۆتاییدا هەمیشە شتەکە دەوەستێتە سەر کەسایەتی گەڕاوەکە. ئێمە یارمەتی دەدەن بۆ درووستکردنی دەرفەتە پیشەییەکان بۆ گەڕاوەکان – بەڵام پەسەندکردنی ئەو دەرفەتانە و بەباشترین شێوە سوودلێوەرگرتنیان پیویستی بەوەیە ئەوان هاندراوبن و ئامادەیی نیشان بدەن.

ڕێکەوت: ٠٧/٢٠٢١

هەر تەنها بیری هەبوونی پەیوەندی ناوخۆیی دوای گەڕانەوە وڵات بڕوابەخۆبوون دەبەخشێت بە هەندێک کەس.
مارکەس فێبیگەر

ئەزمونەکان زیاتر