بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

کارەکەمان دەستپێکرد وەک دوو هاوسەر

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

کارەکەمان دەستپێکرد وەک دوو هاوسەر

من ناوم سیمۆنە و ٣٧ ساڵم. من و ژنەکەم، مونایا، سێ منداڵمان هەیە. گەڕانەکەمان بەدوای ژیانێکی باشتردا ئێمەی لە غاناوە بەرەو ئەڵمانیا برد. بەڵام نەمانتوانی لەوێ بمێنینەوە. لە وڵاتی خۆمانەوە، هەندێک یارمەتیمان بەدەستگەیشت بۆ کردنەوەی دوو دوکانی میوەفرۆشی. ئێستا دەتوانین داهاتێک بۆ خێزانەکەمان دابین بکەین.

نەمدەتوانی کارێک بدۆزمەوە لە غانا لە ٢٠٠٧، بۆیە گەشتم کرد بۆ لیبیا. ژنەکەشم سێ ساڵ دواتر هات، بەڵام شەڕی ناوخۆ لە لیبیا سەریهەڵدا دوای ماوەیەک و ئێمە توشی برسیەتی بووین. بڕیارماندا بەلەمێک بگرین بۆ ئیتاڵیا، و لەوێوە گەشتمان کرد بەرەو ئەڵمانیا کە بەهیوا بووین بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی باشتر بۆ منداڵەکانمان. ئێمە مافی پەنابەری و مۆڵەتی کارمان پێنەدرا، چونکە غانا بە وڵاتێکی سەلامەت دادەنرێت، بۆیە لە کۆتاییدا گەڕاینەوە بۆ ئەکرا.

سیمۆن و مونایا زانیاری وەردەگرن لە (GGC).

پلان و بیرۆکەی نوێ

دەستپێکە نوێکەمان لە غینیا ئاسان نەبوو. هەمیشە خەیاڵی ئەوەم دەکرد ڕۆژێک وەک پیاوێکی دەوڵەمەند بگەڕێمەوە. بەڵام شتەکان بە پێچەوانەوە ڕوویاندا: پێویست بوو پشتببەستین بە یارمەتی ئەوانی تر. ئەمە زۆرجار منی نیگەران دەکرد، و وەک خێزان دۆخمان زۆر باش نەبوو. دوای نزیکەی ساڵێک ئاشناکراین بە سەنتەری غانی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە بە کۆمەڵگا (GGC). ئاشنابووین پێیان، و تیمەکەی ئەوێ کارەکانیان بۆ ڕێکخستین بۆ بەشداریکردن لە خولێکی ڕاهێنان کە بەڕێوەدەبردرێت لەلایەن ئاژانسی پەرەپێدان و بوژاندنەوەی ئەدڤێنتیست (ADRA). ئەوان فێریان کردین کەچۆن بازرگانییەکەمان بەڕێوەبەرین و بنکەیەکی کڕیاری بەوەفا درووست بکەین. هەروەها ئێمە پاڵپشتی دەروونیی کۆمەڵایەتیشمان وەرگرت لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM).

جارێک مامم دوکانێکی بچووکی بەڕێوەدەبرد کە بەشی ساردکەرەوەی تێدابوو، بۆیە دەمەویست ئەوەش تاقیبکەمەوە. مونایاش دڵخۆشبوو بە بیرۆکەی فرۆشتنی خواردن. سەنتەری (GCC) یارمەتیان داین بۆ کردنەوەی دوکانەکانمان و ئێستا ئێمە دۆخمان زۆر باشترە. دەتوانین باشتر گرنگی بەخۆمان بدەین، ئێمە زیاتر جێگیرین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەوانیتردا ئەرێنیتر بوون.

سیمۆن و مونایا لە یەکێک لە دوکانەکانیان.

هەروەها ئێمە پلانیشمان هەیە بۆ فراوانکردنی کارەکەمان. مونایا ئارەزوو دەکات بەرهەمی زیاتر دابنێت. من ئارەزوو دەکەم ئاژەڵ بەخێوبکەم و گۆشتەکەیان لە دوکانە ساردخانەکەمدا بفرۆشم. ئەو پارەیەی بەدەستی دەهێنین مانای وایە کە دەتوانین منداڵەکانمان بنێرین بۆ قوتابخانەی باش. دەمانەوێت ئەوان دەرفەتی باشتریان هەبێت لەوەی ئێمە هەمانبوو. من دڵخۆشم کە ئەوان گەورەدەبن لە وڵاتی خۆماندا. ئێرە ئەو شوێنەیە کە ئاسوودەیی خۆمان تێیدا دۆزیەوە.

هەر وەک: ٠٥/٢٠٢١

ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
ئێمە باشتر دەتوانین گرنگی بەخۆمان بدەین، ئێمە باشتر جێگیربووین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کەسانی تردا ئەرێنیتر بوون.
سیمۆن

ئەزمونەکان زیاتر