● ... ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا دەژین، و بیر لە گەڕانەوە بۆ ووڵاتەکانی خۆیان دەکەن.
● ... ئەو کەسانەی لە ووڵاتەکانی خۆیان دەژین، و لەوێ بە دوای ئایندەیەکی نوێدا دەگەڕێن.
● ... ئەو کەسانەی بیر لە کۆچ بۆ ئەڵمانیا دەکەن و دەیانەوێت زانیاری سەبارەت هەل و مەرجەکانی کۆچکردن وەربگرن.
● ... ڕاوێژکارانی گەڕانەوە بۆ ووڵات.
لەگەڵ ئەمانەشدا سەرەتای نوێ (ستارت فایندەر) زانیاری سەبارەت بە کار، خوولی فێربوونی کار و هەروەها ژیان لەم ووڵاتانەی خوارەوەدا پێشکەش دەکات:
● ئەفغانستان
● ئەلبانیا
● میسر
● گامبیا
● غانا
● عێراق
● کۆسۆڤۆ
● مەغرب
● نایجیریا
● پاکستان
● سێنیگال
● سربیا
● تونس
لەزۆربەی ئەم ووڵاتانەدا سەنتەری ڕاوێژکاری هەیە بۆ کار، کۆچ و گەڕانەوە و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا. ئەم سەنتەرانە ئامۆژگاری سەبارەت بە، چۆنێتی دەستخستنی کارێك پاش گەرانەوە بۆ ووڵاتی خۆت یان، چۆنێتی دامەزراندنی کارێکی سەربەخۆ پێشکەش دەکەن. ئەو کەسانەی کە دانیشتووی بە ڕەچەڵەکی ئەو ووڵاتانەن، بە هەمان شێوە دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکان وەربگرن. سەنتەرە ڕاوێژکارییەکانمان زانیاری سەبارەت بە پاڵپشتیی پزیشکی و دەروونی و، پەروەردە و فێرکرنی منداڵان و، دۆزینەوەی شوێنێك بۆ ژیان پێشکەش دەکەن.
زانیاری وورد بۆ پەیوەندیکردن بە هەریەك لەو سەنتەرە ڕاوێژکارییانەی هەریەك لەو وڵاتەنەی لەسەرەوە باسکراون، لەم ماڵپەرەدا دەست دەکەوێت. هەروەها دەتوانن لەم ماڵپەرە زانیاریتان سەبارەت بە ئۆفەرە تایبەتەکان دەستکەوێت، وەك ئۆفەری ڕاهێنان و ڕاهێنانی پیشەیی یان ڕاهێنانی کارکردن لە وڵاتی ڕەچەڵەكی خۆت و لە ئەڵمانیاش.
لە چوارچێوەی پرۆژەی گەڕانەوە بۆ هەلی نوێ، سەرەتای نوێ (Startfinder) لە لایەن وەزارەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان (BMZ) پاڵپشتی دارایی دەکرێت و، لە لایەن (GIZ)ــەوە جێبەجێ دەکرێت.