من ناوم بێستونە؛ ٣٢ ساڵم و خەڵکی هەولێرم لە عێراق. من هاوسەرگیریم کردووە و دوو منداڵم هەیە. هەموو بەیەکەوە ڕۆیشتین بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠١٨، چونکە بارودۆخ لە عێراق زۆر سەخت بوو بۆ ئێمە. بەڵام لە ئەڵمانیاش دۆخێکی باشمان نەبوو. لە ئێستادا گەڕاوینەوە هەولێر و من پیشەیەکی نوێم هەیە. ئێستا من سەرتاشم.
من ناوم بیلالە. دوای قەیرانە داراییەکە، عێراقم بەجێهێشت و چووم بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠١٥. دەمویست ژیانێکی باشتر پەیدابکەم لەوێ. دوای ١٢ ڕۆژ لە گەشتکردن بەبێ خواردن و جێگەی شایستە گەیشتمە ئەڵمانیا. هیوام وابوو کە چارەسەرێک بدۆزمەوە بۆ کێشەکانم.