خزمەتگوزارییەکانمان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ سنوورداربوون. بۆ دەستخستنی زانیاری زیاتر، تکایە تەماشای بەشی کاتەکانی کارکردن بکە لە خشتەی پەیوەندییەکان.
سەنتەری ئەڵمانی بۆ کارو کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا لە عێراق (GMAC)

سەنتەری ئەڵمانی بۆ کارو کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا لە عێراق (GMAC)
"سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا" (GMAC) پشتگیری تۆ دەکات، ئەگەر تۆ بگەڕێیتەوە بۆ عێراق.
ئێمە ئەمانەت پێشکەش دەکەین:
- ڕێنمایی سەبارەت بە کار لە عێراق وە چۆێتیی دۆزینەوەی کار.
- خوولی ڕاهێنانی پیشەیی وە هەروەها زانیاری سەبارەت بە سیستەمی خوێندن لە عێراق.
- پشتگیری کردن بۆ دامەزراندنی کارێکی سەربەخۆی بچووك لە عێراق.
- پشتگیری کردنی کۆمەڵایەتی-دەروونی هەروەها زانیاری سەبارەت بە سیستەمی تەندروستی لە عێراق.
- زانیاری سەبارەت بە پرۆگرامەکانی گەڕانەوە بۆ عێراق.
- ڕاهێنانی بەکارخستن وە توانا کەسی یەکان.
بۆ چاوپێکەوتن لە یەکیک لە سەنتەرەکانمان تکایە پەیوەندیمان پیوە بکەن. ڕاوێژکارەکانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەرپرسیاریک لەڕێگای ئیمەیڵ یان مەسجی فەیسبووک. ئەگەر ویستتان چاوپێکەوتنی کەسی ڕێکبخەن، تکایە پێشوتر کات و ڕۆژ دیاری بکەن.
ئەم ڕاوێژانە بۆ تۆ بەبێ بەرامبەرن. وە جیاوازی ناکرێت لەنێوان گەڕاوەکانی ئەڵمانیا و گەڕاوەکانی وڵاتانی دیکە.
تێگەیشتن لە کارەکانمان

پەرۆشی هەر بە بەهێزی مایەوە
دوعا بیری ناوچەکەی لە بەغداد دەکرد، خوشک و براکانی و هاوڕێکانی. ئەمە هۆکاری ئەوەبوو کە خانمە ئارایشکارە ٢٩ ساڵەیە و منداڵەکەی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. ئەو پلانی هەیە بۆ کردنەوەی ساڵۆنێکی ئارایشی تایبەت بەخۆی. ڕاوێژکارەکان لە ئەڵمانیا و عێراق یارمەتی ئەویان دا بۆ ئامادەکارییەکان.
زیاتر بزانە لەبارەی خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکانمان لێرە >