بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە
تێبینی یاسایی

دەرچوون لە بەرپرسیارێتی

ئەم ماڵپەڕە بە پێی توانا بە خەمخۆریەکی زۆر و ووریاییەوە هێنراوەتە بەرهەم. بەڵام هێشتا لەگەڵ ئەمەشدا هەڵە شتێك نیە کە ڕوو نەدات. تکایە تێبینی وە ڕاستکردنەوەکانت بنێرە بۆ ئەم ئیمەل -ئەدرەسەی خوارەوە. GIZ بەهیچ شێوەیەك بەرپرسیارێتی ئەوە ناگرێتە ئەستۆ کە ئەو زانیاریانەی دەیان خاتە بەردەست بێ هەڵە بن، بێ کەموکوڕی بن، نوێ ترین بن یان باشترین کوالیتیان هەبێت. هەچ زیانێك کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەهۆی بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕەوە بێتە کایەوە ناگیرێتە ئەستۆ، بەمەرجێك ئەگەر ئەمە بەهۆی نیەتی پێش کاتیەوە واتە بە ئارەزوو یان بە هۆی ئیهمالیەکی زەقەوە نەبەسترێتەوە.

هیچ مافێكی یاسایی لە ئارادا نیە بۆ ئەو خزمەتانەی، کە لە سەر ئەم ماڵپەڕە پێشکەش دەکرێن.

GIZ بە ڕاشکاوی بە مافی خۆی دەزانێت، بەشێك لەم ماڵپەڕە یان هەموو ئۆڤەرەکە بگۆڕێت، تەواو بکات، بسڕیتەوە بەبێ ئەوەی بە تایبەتی پێشتر ئەمە ڕابگەیەنێت. یان بڵاوکردنەوەکانی بەشێوەیەکی کاتی یان بەیەکجاری بوەستێنێت.

لەسەر ئەم ماڵپەڕە ئینتەرنێتە بەستنەوە هەیە لە گەڵ ماڵپەڕی دەرەکی تردا. بۆ ناوەڕۆکی ئەو ماڵپەڕە دەرەکیانە هەموو کات خاوەنی ئەو ماڵپەڕە خۆی بەرپرسیارە. ناوەڕۆکی ئەو ماڵپەڕە دەرکیانە ، کە GIZ لە ڕێگەی لینکێکەوە ئاماژەی پێدەدات، ئاوێنەی ڕاو بۆچوونی GIZ نیە، بەڵکو تەنها خزمەت دەگەیەنێت وەك سەرچاوەی زانیاری یان ڕوونکردنەوەی پەیوەندەکان. GIZ هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ بەستنەوەی ماڵپەڕەکە بە ناوەڕۆکی بێگانە ئەوەی یەککلا کردۆتەوە ئایا لە ڕێگایەوە بەرپرسیاریەتیەکی یاسایی بەپێی یاسای سزادان وە یاسای شارستانی دروست ببێت. خۆ لەگەڵ ئەمەشدا کۆنترۆڵ کردنی بەبەردەوامی ناوەڕۆکی ئەم ماڵپەڕە دەرەکیانە بەبێ بەڵگەیەکی کۆنکرێتی لە سەر بریندارکردنی مافێکی یاسایی شتێکی لەتوانادا نیە. خۆ ئەگەر GIZ خۆی ببینێت یان لە ڕێگەی کەسێکەوە ئاگادار بکرێتەوە، کە ئۆڤەرێکی دەرەکی ، کە لەڕێگەی لینکێکەوە کە ئەو بەستنەوەیەکی دروست کردووە، بەرپرسیاریەتێکی یاسایی بەپێی یاسای سزادان یان یاسای شارستانی دروست کردووە، ئەوە هەڵدەستێت بە لابردنی ئەو لینکە لەسەر ئەو ئۆڤەرە. GIZ بە ئاشکرا لەم جۆرە ناوەڕۆکانە خۆی دوور دەخاتەوە. پێشکەش کردنێکی کارتۆگرافی هیچ ددان پیادانێکی مافی نەتەوەیی بە سنوور و ناوچەوە نیە.

ناوەڕۆکەکانی "سەرەتای تازە" بەپێێ یاسا بۆ خاوەنەکەی پارێزراون. ئەو وێنانەی بەکارهێنراون-ئەوەندەی بەپێی یاسا پێویست بێت- بە وێنە ئاماژەی پێدراوە. هەموو بەکارهێنانێکی ئەو وێنانە پێویستی بە مۆڵەتی پێش کاتی لە GIZ ەوە هەیە. دەتوانرێت لینك بۆسەر „Startfinder“ دروست بکرێت، بە مەرجێك دوای ئەوەی „Startfinder“ کرایەوە تەنها ناوەڕۆکەکەی خۆی ببێتە تەواوی ماڵپەڕەکە واتە براوزەرەکە.