بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

"ئێمە دەرفەت دەڕەخسێنین بۆ دەستپێکێکی نوێ"

وێنە: istock

"ئێمە دەرفەت دەڕەخسێنین بۆ دەستپێکێکی نوێ"

تەلەفۆنەکان بە بەردەوامی زەنگ لێدەدەن، بەڵام هیچ نیشانەیەکی فشار نییە. سەلار ڕاوێژکارێکە لە سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکرنەوە لە هەرێمی کوردستان لە عێراق (GMAC) لە هەولێر و وەڵامی هەموو پەیوەندییەکان دەداتەوە. ئەو دانیپێدادەنێت کە بیری پەیوەندی کەسی دەکات کە بەهۆی ڕێکارەکانەوە سنووردارکراون بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش  سەلار و هاوکارەکانی بەردوامن لە دابینکردنی ڕاوێژکاریی. یارمەتییەکانی ئەوان بۆ دۆزینەوەی کار و دەستپێکردنی بازرگانیە، بەڵام هەروەها ئەوان ڕێکخستنیش دەکەن بۆ پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی، بۆ نموونە.

"بۆ من وەک ڕاوێژکارێک گرنگە کە سەردانیکارانم بزانن کە من هەمیشە لێرەم بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی و یارمەتیدانیان لە ئاوێتەبوونەوە بە کۆمەڵگا. گرنگ نییە کە ئاخۆ بۆ مەبەستی یاساییە، ڕاوێژی بازرگانییە یان کێشەی کەسیی"، سەلار وای وت. ڕاوێژکارەکە کارەکەی خۆشدەوێت: "بەڕاستی زۆر چێژدەبینم کاتێک خەڵکی پێشنیارەکانی ئێمە بەهەند وەردەگرن بۆ دامەزراندنی بازرگانییەکەیان، بۆ نموونە. یان کاتێک گەڕاوەکان هەندێک جار پێمدەڵێن کە ڕاوێژکارییەکان ژیانی ئەوانی گۆڕیوە بۆ باشتر."

وەڵامدانەوە بۆ دۆخی تاکەکەسیی

هەروەها ئەو هەست بەوە دەکات کە کارەکەی زۆر هەمەچەشنە. "هەر کەسێک کە یارمەتی دەدەم، پاشخانێکی تایبەتیان هەیە. هەندێک ڕۆژ هەیە کە ڕاوێژ بە پێنج کەسی جیاواز دەدەم کە لە پێنج وڵاتی جیاوازەوە گەڕاونەوە، لە بەشی جیاوازی عێراق دەژین، بە زمان یان شێوەزاری جیاواز قسەدەکەن و یارمەتی جیاوازیان پێویستە." وەک ڕاوێژکارێک هیوادارم کە هەموو گەڕاوەیەک پەیوەندی بکات بە GMAC ەوە، باشترین کات بەر لە گەڕانەوەیە یاخود ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنیان بە ئێرە. "زۆر پێمخۆش دەبێت گەر هەموویان هەست بە هاندران بکەن بۆ پەیوەندیی کردن پێمانەوە بەزووترین کات."

ئەلڕەشید نموونەی گەڕاوەیەک دەهێنێتەوە لە ئەڵمانیاوە کە ڕێک بەوجۆرەی کرد. لە یەکەم گفتوگۆدا ئەو بۆی ڕوون کردەوە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکە چین کە دابینیان دەکات. "دواتر هەر زوو کارێکمان بۆ دۆزیەوە لەڕێگای ڕێکخراوێکی هاوبەشمانەوە. ئێستا ئەو داهاتێکی جێگیری هەیە." ئەو پیاوە لە ڕاستیدا هەڕایەوە بۆ عێراق بە پلانێکەوە بۆ کردنەوەی خواردنگەیەک لێرە. بەربەستە یاساییەکان ڕێگربوون لەبەردەم ئەمە. ئەو لەگەڵ سەلار بەیەکەوە گەڕان بەدوای جێگرەوەکان – بەسەرکەوتووانە.

مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی بە یەکسانی

ڕاوێژکارەکە و تەواوی تیمەکەی GMAC هەست دەکەن کە گرنگە بۆیان کە تێکەڵبن لەگەڵ ئەوانەی بەدوای ڕاوێژدا دەگەڕێن. ئەمە بە مانای گوێگرتن لێیان، ئەنجامدانی گفتوگۆی قوڵ و بیرکردنەوە بەیەکەوە لەبارەی پلانەکانی داهاتوو بە ڕوانگەی پەرەپێدانی پیشەگەرانە. هەروەها سەلار بەزوویی سەرنج دەدات گەر کەسێک پێویستیی دەروونی-کۆمەڵایەتی هەبێت کە زیاتربێت لە کێشە کردارییەکان. "ئەگەر هەست بکەم کە کەسێک پێویستی بە یارمەتی پزیشکی هەیە یان پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی، من ڕاوێژکاریی دابین دەکەم بۆیان یان پشکنینێکی بەخۆڕایی و ڕوونی دەکەمەوە کە چەندە گرنگە بۆ ئەوان کە گرنگی بدەن بە تەندرووستییان."

بەدڵنیایی کارەکانی ئەو چەندین ئاستەنگیشی لەگەڵە، سەلار ڕوونی دەکاتەوە. ڕاوێژکاریی تایبەت کاتی پێویستە و پیویستە بە باشی پلانی بۆ دابندرێت. ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ دەستکەوتنی شێوازێکی گونجاوی یارمەتی کە هەروەها کردارییشە و دەتوانرێت بە باشی جێبەجێبکرێت. هەندێکجار گەڕاوەکان ئەم پرۆسەیە کەمێک بە شەکەتکەر دەبینن لە بارودۆخی تاکەکەسیی خۆیاندا. بەڵام گرنگە کە بەردەوام بی بە ڕێچکەیەکی دیاریکراوەوە، سەلار وادەڵێت. هەریەک لە گەڕاوەکان لەگەڵ ڕاوێژکارەکان کاردەکات بۆ دروستکردنی پلانێکی تاکەکەسی. هەرکات ئەو پلانە جێگیرکرا، تیمی GMAC پێناساندن دەکات بۆ ڕێکخراوە هاوبەشە گونجاوەکان. ئەمە بەزۆری بەشداری خەڵکی دەگرێتەوە لە وۆرکشۆپێک بۆ زیاتر پەرەدان بە پلان و تواناکانیان. دواتر جێبەجێکردنی ڕاستەقینە دەستپێدەکات.

ئەم ڕێگە بەردەوامە دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەبەخشێت بە گەڕوەکان بۆ دەستپێکێکی نوێ، سەلار وا هەستدەکات. "زۆربەیان ئەزموونی دە ساڵیان هەیە لە بوارێکی پیشەیی دیاریکراودا. بەڵام ئەوان سەرچاوەی پێویستیان نییە بۆ دەستپێکردن بە بازرگانییەکی نوێ لە عێراق، بۆنموونە پلانێکی بازرگانی یان پەیوەندی درووست. ڕاوێژکارەکانمان و هاوبەشەکانمان دەتوانن یارمەتی ئەوان بدەن لە هەموو ئاستێکدا و ڕێنیشاندانیان بکەن بەدرێژایی هەموو ڕێگاکە، لە بیرۆکەی سەرەتاوە تاکو دەستپێکردنی بازرگانییەک یاخود بەدەستهێنانی کارێک."

ڕێکەوت: ٠٦/٢٠٢١

هەر کەسێک کە یارمەتی دەدەم، پاشخانێکی تایبەت بەخۆیان هەیە.
سەلار

ئەزمونەکان زیاتر