بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

بەکارهێنانی دەستڕەنگینییەکی میللی بۆ دروستکردنی داهاتوویەک بۆ خۆم

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

بەکارهێنانی دەستڕەنگینییەکی میللی بۆ دروستکردنی داهاتوویەک بۆ خۆم

من ناوم فلوتورایە. من ٣٣ ساڵم و خەڵکی ئەلبانیام. من نەمتوانی کارێکی گونجاو بدۆزمەوە دوای دەرچوونم لە بەشی مێژوو و زمانزانی لە زانکۆی تیرانا. من و مێردەکەم لەوکاتە تازە هاوسەرگیریمان کردبوو. وا بیرمان کردەوە کە سوید شوێنێکی نموونەیی دەبێت بۆ داهاتوومان بەیەکەوە، بۆیە دوو جانتامان پێچایەوە و گەشتمان کرد بۆ ئەوێ.

من لە خواردنگەیەکی هیندی کارم دەکرد لە سوید بۆ ماوەیەک. شوێنەکەم بەدڵ بوو. دیکۆرەکە بەزۆری کاری دەستی بوو، لە سەرچەفی سەر مێزەکانەوە تاکو پەردەکان. خاوەنەکانی خواردنگەکە کارە دەستییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو بۆ سوید. منیش دەمەویست ئەمە بکەم – نیشانی جیهانی بدەم ئەلبانیا چی پێیە پێشکەشی بکات. من خولیاکەی خۆم دۆزیەوە لە نەخشدا.

فلوتورا لە ڕاوێژکارییەکدا کە لەلایەن (GIZ) ەوە ڕێکخرابوو.

بەداخەوە ئێمە مۆڵەتی مانەوەمان پێنەدرا لە سوید، بۆیە گەڕاینەوە بۆ ئەلبانیا. دەبوایە دووبارە دەستپێبکەینەوە لە هیچەوە. بەڵام هەموو شتەکان بە باشی ڕێککەوتن، چونکە من منداڵێکم هەبوو. من دەمەویست هەموو شتێک بە دەست بنەخشێنم بۆ کچەکەم. تەنانەت خولیاکەم چڕتریش بوو.

باش ئامادەبوون بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەک

لەو کاتانەدا، زانیاریم پەیداکرد لەسەر دەرفەتەکانی ڕاهێنان کە دابین دەکرێن لەلایەن ڕێکخراوی (Deutsche Gesellschaft für Internationale Zusammenarbeit (GIZ) GmbH). (GIZ) یارمەتیدام بۆ گۆڕینی خولیاکەم بۆ پیشەیەک. من هەموو شتێک فێربووم کە پێویستە بۆ دامەزراندنی بازرگانییەک، بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی خۆم و پلاندانانی دارایی. هەروەها من یارمەتیشدرام بۆ کڕینی ئەو کەلوپەلانەی پێویستم بوون، وەک دەزوو و پەپکەی نەخش و قوماشی سادە. من بەرهەمی تایبەت درووست دەکەم بەگوێرەی ویستی کڕیارەکان.

فلوتورا بە دڵخۆشییەوە کارە نەخشەکانی نیشاندەدات.

پەتاکە ئاستەنگێکی سەرەکی بوو، هەرچەندە من توانیم زۆر دەمامک بنەخشێنم. خۆشبەختانە من یارمەتی زیاترم وەرگرت لەلایەن (GIZ)ەوە – هەروەها بەشێوەیەکی سایکۆلۆجیش. بۆیە من هێشتا بە گڕوتینەوە باوەڕم هەیە بە بیرۆکەی بازرگانییەکەم. من تەنها لە سەرەتای گەشتەکەمم و هێشتا ڕێگایەکی زۆرم لەبەردەمدایە.

ڕێکەوت: ٠٧/٢٠٢١

ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
من تەنها لەسەرەتای گەشتەکەمدام و هێشتا ڕێگایەکی دوورم لەبەردەمدایە.
Flutura

ئەزمونەکان زیاتر