بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ستارتفایندەر سەکۆی هەڵدانی تۆیە.

دەتەوێت داهاتووت بگۆڕی.
ڕاوێژت پێویستە.
ستارتفایندەر دەتوانێت یارمەتیت بدات.

Graphic start finder logo

ستارتفایندەر دەتوانێت ئاگادارت بکاتەوە لەبارەی دەرفەتە بەردەستەکان

ستارتفایندەر پڕۆگرامێکە کە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانییەوە بەڕێوە دەبردێت. خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتی خەڵکی دەکات بۆ دۆزینەوەی دەرفەتە نوێکان: لە وڵاتەکانی خۆیان، لە ڕێگەیاندا بەرەو ئەڵمانیا، لە یەکێتی ئەوروپا یاخود لەناو هەرێمەکەی خۆیاندا.

Collage with photos of people from different countries and their personal experience reports.

ستارتفایندەر بۆ ئەم کەسانەیە...

... ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ ئەڵمانیا، یەکێتی ئەوروپا یاخود لەناو هەرێمەکەی خۆیان، هەروەها ئەوانەی زانیاری زیاتریان دەوێت.

... ئەو کەسانەی کە لە ئەڵمانیا یان وڵاتانی ترەوە گەڕاونەوە و یارمەتییان پێویستە بۆ ئاوێتە بوونەوە.

... ئەو کەسانەی کە دووچاری ئاستەنگ دەبنەوە لە وڵاتەکانی خۆیاندا و بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێن تێیدا.

ڕاوێژکارییەکەیان بێ بەرامبەرە و گرێدراوی یاسا نییە

ئەو ڕاوێژانەی لەم ناوەندانەدا دابین دەکرێن بۆ هەمووان بەردەستن، بێ بەرامبەرن و نهێنین. ڕاوێژکارەکان دەتوانن خولێکی ڕاهێنانت بۆ ئامادە بکەن یان پاڵپشتیت بکەن بۆ پێشکەشکردنەکان بە گوێرەی پێویستییەکان و داواکارییەکانت.

دەتوانی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاریی بدۆزییەوە لەم وڵاتانەی خوارەوە::

ستارتفایندەر زانیاری دابین دەکات بۆ ئەم وڵاتانەی خوارەوە

ئەم وڵاتانە ناوەندەکانی کۆچ و پەرەپێدانیان تێدا هەیە. ئەم ناوەندانە زانیاری دابین دەکەن لەسەر کۆمەڵێک بابەت، وەک: دەرفەتە بەردەستەکان بۆ کۆچکردن بۆ وڵاتێکی دیکە بەڕێگەی یاسایی و بۆ کارکردن لەوێ. چی پێویستە بیکەی و چۆن خۆت ئامادە بکەی. یاخود چۆن بتوانی کارێک بدۆزیەوە دوای گەڕانەوەت یان بازرگانییەکی خۆت دەست پێبکەی. هەروەها تیمی ڕاوێژکارییەکە زانیاریی دابین دەکات لەبارەی یارمەتی تەندروستی و دەروونی-کۆمەڵایەتی، گرنگی پێدان و پەروەردە بۆ منداڵان و لەبارەی دۆزینەوەی شوێنێک بۆ ژیان.

ئەمانە دەدۆزیەوە لەسەر ئەم ماڵپەڕە

خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکان:

لێرەدا دەتوانی وردەکارییەکانی پەیوەندیکردن بدۆزیەوە بۆ ناوەندە ڕاوێژکارییەکان لە وڵاتانی ڕەسەن. کرتە بکە لەسەر بەشی لیستەی خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکان و وڵاتێک هەڵبژێرە. لەوێدا دەشتوانی زانیاری بدۆزیەوە لەسەر خزمەتگوزارییەکان، خولەکانی ڕاهێنان یان پەرەپێدانی پیشەگەریی کە لەلایەن ناوەندەکانەوە دابین دەکرێن.

ڕاپۆرتەکانی بەرەوپێشچوون:

لە بەشی لیستەی ڕاپۆرتەکانی بەرەوپێشچوون، ئەو ڕاپۆرتانەی تێدایە کە خەڵکی باسی چیرۆکە کەسییەکانیان دەکەن. ئەوان بۆمان ڕوون دەکەنەوە کە چۆن یارمەتی دراون و دواتر چی ڕوویدا. بڵۆگەکەمان ئەو پۆستانە لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن ئەندامانی ناوەندەکانی ڕاوێژکارییەوە کراون و گۆشەیەک لە کارەکانی خۆیان نیشان دەدەن، و هەروەها کۆمەڵێک پرۆگرام تێیدا نیشاندراوە.

ڤیدیۆکان:

هەروەها ئێمە کۆمەڵێک ڤیدیۆمان تۆمار کردووە بۆ ئێوە. ئەم ڤیدیۆیانە دەتواندرێت بدۆزرێنەوە لە پەڕەی تایبەتی وڵاتەکاندا. یاخود سەردانی کەناڵی یوتیوبی ستارتفایندەر بکە. لەوێدا کۆی گشت ڤیدیۆکان دەدۆزیەوە.

کێ لە پشت ستارتفایندەرەوەیە؟

ستارتفایندەر خزمەتگوزارییەکە دابینکراوە لەلایەن GIZ، (the Deutsche Gesellschaft für Internationale Zusammenarbeit GmbH.). GIZ ستارتفایندەر بەڕێوەدەبات لە بری وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگی ئابووریی و پەرەپێدان (BMZ).