سەنتەرەکانمان لە عێراق
ئێمە بەبێ بەرامبەر بۆ دەستکەوتنی هەلی کاری نوێ پشتگیریتان دەکەین، لە ناوەوە یان لە دەرەوەی عێراق. هەروەها ڕاوێژکاری و پشتیوانی تاکەکەسیتان پێشکەش دەکەین ئەگەر لە وڵاتێکی ترەوە گەڕایتەوە عێراق.
پەیوەندی
لێرە دەتوانی شوێنێک هەڵبژێری بۆ ڕاوێژکارییەکە:
خزمەتگوزاریەکانمان
سەنتەری ئەڵمانی بۆ هەلی کار و کۆچ و دووبارەتێکەڵکردنەوە (GMAC) بەخێرهاتنتان دەکات. دوای گەڕانەوە لە دەرەوەی وڵات بۆ عێراق، دەتوانن زانیاری و ڕاوێژکاری تاکەکەسی لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە وەربگرن:
- گەڕان بەدوای کار
- هەلی کار و ڕاهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق
- دەستپێکردنی پرۆژەی تایبەت بە خۆت
هەروەها ڕاوێژکاری بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی چونیان بۆ دەرەوەی وڵات هەیە بۆ کارکردن یان بۆ زیادکردن و بەرزکردنەوەی بڕوانامەکەیان تەرخان دەکەین.
تێڕوانین بۆ ناو کارەکانمان
زانیاری بەسوود
-
هەلی کار لە عێراق
ەگەر بەدوای دەرفەتی کاردا دەگەڕێیت لە عێراق، سەردانی دەروازەی کار بکە لە ngosjobs-bids.com کار - نوێترین کار -
فێری زمانی ئەڵمانی ببە لەگەڵ پەیمانگای گۆتە
دەتەوێت فێری زمانی ئەڵمانی بیت؟ سەردانی پەرەی پەیمانگای گۆتە بکە لە عێراق پەیمانگای گۆتە-ی عێراق -
خوێندن لە ئەڵمانیا لەگەڵ خزمەت گوزاری ئالوگۆڕی ئەکادیمی ئەڵمانی (DAAD)
بیر لە خوێندن دەکەیتەوە لە ئەڵمانیا؟ زانیاری بە نرخ بەدەست بهێنە لە ڕێگەی ماڵپەری خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی ئەڵمانی - DAAD -
هەموو شتێک دەربارەی کۆچکردن بۆ ئەڵمانیا:
حەز دەکەیت لە ئەڵمانیا بژیت و کار بکەیت؟ Make It in Germany زانیاری دەربارەی ڕێوشوێنەکانی چوونە ژوورەوە و ڤیزا، گەڕان بەدوای کار و ژیان لە ئەڵمانیا دابین دەکات.

