بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

پاراستنی داتاکان (زانیاری)

لایەنی بەرپرس

لایەنی بەرپرس بۆ بەکارهێنان و تۆمارکردنی زانیاریەکان بریتیە لە کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) سنووردار.

ناونیشان:
کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) سنووردار
Dag-Hammarskjöld-Weg 1–5
65760 Eschborn

پەیوەندی کردن:
pme-pr@giz.de 

پەیوەندی کردن بە کەسی بەرپرس لە پاراستنی داتاکان (زانیاری)
datenschutzbeauftragter@giz.de 

زانیاری سەبارەت ئەو داتایانەی کە وەرگیراون

بەگشتی
کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) سنووردار لەسەرتاسەری جیهاندا دەستگایەکی دەستبەکاری خزمەتگووزاری گشتیە بۆ هاوکاریکردنی نێودەوڵەتی. ئەو کاردەکات وەك دەستگایەکی ڕێکخراوی ئابوری تایبەتی بۆ دەوڵەت بەمەبەستی ئامانجی پەرەپێدانی سیاسی، هەلومەرجاکانی ژیانی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهاندا باشتر بکات وە هەروەها بنەما سروشتیەکانی ژیان بپارێزێت.

شیکاری بەکارهێنەران
ئەم ئۆڤەری ماڵپەڕە بەمەبەستی شیکاری هەڵسوکەوتی بەکارهێنەران ماتۆمۆ بەکار دەهێنێت. لێرەدا لە ڕێگەی کووکیسەوە زانیاری سەبارەت هەڵسوکەوتی بەکارهێنەرانی ئەم ماڵپەڕە وە بەتەنها بە شێوەی کورتکراوە ئەدرەسی-ئای پی کۆمپیوتەرەکان کۆدەکرێتەوە وە لەسەر سێرڤەرەکە دەپارێزرێت.

پاش ئەوەی داتاکان نەناسراو دەکرێن، بەپێی ڕادەی ئەمڕۆ لە تەکنیك ناتوانرێت جارێکی تر ئەم داتایانە بزانرێت لە کام کۆمپیوتەرەوە دەرچووە. وە ئەو داتایانەی لە ڕێگەی کووکیسەوە دروست کراون تەنها دەدرێن بەو سێرڤەرەی کە لەناوخۆدا بەکاردەهێنرێت. دانی ئەم داتایانە بە کەسی سێهەم بەهیچ شێوەیەك ڕوو نادات. کارکردن لەگەڵ ئەم داتایانەدا بەپێی ئارتیکلی ژمارە 6 بەندی 1 وە پاشکۆی لە یاسای یەکێتی ئەوروپا-یاسای پاراستنی داتا بە مەبەستی شیکاری بەکارهێنان بۆ پێش خستنی ئۆڤەری ئەم ماڵپەڕە.

وەك کەسێك کە ئەمە باکاردەهێنێت دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ڕێگە لە کۆکردنەوەی ئەم داتایانە بگریت: لینك: تێبینی سەبارەت ڕەتکردنەوە: لێرەدا لەسەر دوا کۆمپیوتەر کووکیەك دادەنرێت کە ڕێگە لەوە بگرێت زانیاری لەسەر بەکارهێنەران کۆبکاتەوە، هەر کات کەسێك ببێتە میوانی ئەم ماڵپەڕە وە ئۆڤەرەکانی.

بۆ ئەوەی ئەم قەدەغە کردنە دەستبەکار بێت، دەبێت کووکیەك لەسەر هەموو دوا کۆمپیوتەرێكی بەکارهێنراو دابنرێت. لەبەر ئەوەی ئەم کووکیە لە ناو پرۆگرامی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا دادەنرێت (بەرنامەی ئینتەرنێت)، دەبێت لە حاڵەتی بەکارهێنانی زیاتر لە پرۆگرامێکی ئنتەرنێت لەسەر یەك کۆمپیوتەر (بۆ نموونە: ئنتەرنێت-ئێکسپلۆرەر، کرۆم، مۆزیلا فایرفۆکس) ئەم کووکیە لەسەر هەموو یەک لەو پرۆگرامانە دابنرێت. لەگەڵ ئەمەشدا دەبێت ئاگاداری ئەوە ببیت، کە لە کاتی سڕینەوەی کووکیسەکاندا هەمان کووکیسی- ڕەتکردنەوەش دەسڕدرێتەوە وە دواتر دەبێت جارێکی تر دابنرێتەوە.

کووکیس
ئەم ماڵپەڕە کووکیس بەکار دەهێنێت، واتە داتایەکی بچووك لەگەڵ تێکستیێکی بچووك بەمەبەستی بەکارهێنانی تەکنیکی داتاکان. کەواتە بەبێ کووکیس، ئەگەر بۆ نموونە لە بەرنامەی ئنتەرنێتەکەدا ڕێگەی لێبگریت، ئەوە ناتوانیت بە شێوەیەکی تەواوەتی سوود لە ماڵپەڕەکە ببینیت.

ئێمە ئەم کووکیسانە بەکار دەهێنین:

  • f_ftid
  • bf_locto
  • bf_locin
  • Drupal_visitor_bf_ftid

بەکارهێنانی ئەم کووکیسانە بەتەنها بەمەبەستی تەکنیکی بە بەکاربوونی ماڵپەڕەکەیە وە هەروەها بۆ بەکارهێنانی نەناسراوی ئەم زانیاریانە وە هەروەها بە پێدانی زانیاری گوونجاو بە تاکە کەسەکان خۆیان. زانیاری سەبارەت کەسەکان لەڕێگەی کووکیسەوە نە وەردەگیرێت وە نە تۆمار دەکرێت. ئەم کووکیانە لە دوای تێپەڕ بوونی 7 ڕۆژ ماوەیان بەسەر دەچێت.

پێدانی ئەم داتایانە بە کەسی سێهەم
داتاکانی تۆ بەهیچ شێوەیەك نادرێت بەکەسی سێهەم.

ماوەی تۆمارکردنی داتاکان
لەڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە بێجگە لە ئای پی-ئەدرەسەکە، کە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیەکان لە نێوان سێرڤەری ماڵپەڕەکە و بەرنامەی ئینتەرنێتەکەی تۆ پێویستە، هیچ زانیاریەکی شەخسی بەکارناهێنرێت. ئەدرەسی-ئای پیش تۆمار ناکرێت. بەکارهێنانی ئەم داتایانە یەکسەر دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەت بۆ ئەم ماڵپەڕە دەسرڕێتەوە.

مافەکانی بەکارهێنەر
تۆ مافی ئەوەت هەیە، بەکارهێنانی داتاکان ڕەت بکەیتەوە، سەبارەت داتا شەخسیەکانت وە بەکارهێنانیان پرسیار بکەیت، وە لە حاڵەتێکدا ئەمانەش ڕاست بکەیتەوە یان داوای سڕینەوەی ئەم داتایانە بکەیت یان بەکارهێنانیان سنووردار بکەیت. لەو کاتەدا داتاکان دەسرڕێنەوە.
لە کاتی گلەیی یان پرسیار کردندا سەبارەت ئەم ماڵپەڕە دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بەو کەسەی کەلەسەرەوە وەك بەرپرسی پاراستنی داتاکان ناوو ئەدرەسی هاتووە. سەرەڕای ئەمەش مافی ئەوەت هەیە ناڕەزاییکەت لەلای دائیرەی بەرپرسی چاودێری پاراستنی داتاکان پێشکەش بکەیت. دائیرەی بەرپرس ئەمەیە بەرپرسی کۆماری بۆ پاراستنی داتا وە سەربەستی زانیاری (BfDI)

کۆکردنەوەی داتای گشتی وە زانیاری

ماڵپەڕەکە بە هەموو سەردانێك هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی داتا و زانیاری گشتی. ئەم داتایانە لە دۆسیەی لۆگی سێرڤەرەکەدا تۆمار دەکرێت.

ئەو داتایانەی کە کۆدەکرێنەوە برئیتین لە

  1. چ جۆرە پرۆگرامێکی ئینتەرنێت بەکارهێنراوە لەگەڵ ڤێرژنەکەی،
  2. ئەو سیستەمەی پەیوەندی کردووە چ جۆرە ئۆپەریەتین سیستەمێكی بەکارهێناوە.
  3. ئەو ماڵپەڕەی ، کە لێیەوە سیستەمێك پەیوەندی کردووە بە ماڵپەڕەکەی ئێمەوە (ئەوەی پێێ دەوترێت ڕێفەرەر)،
  4. ئەو ماڵپەڕە ناوەندیانەی کە لەڕێگەیانەوە سیستەمێك کەپەیوەندی بە ماڵپەڕەکەمانەوە دەکات ئاڕاستە دەکرێت،
  5. ڕۆژ و کاتژمێری پەیوەندیەك بە ماڵپەڕەکەمانەوە،
  6. پرۆتۆکۆلی ئەدرەسی ئینتەرنێتێك (ئای پی-ئەدرەس)
  7. پێشکەشکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەکە کە لە ڕێگەیەوە سیستەمەکە پەیوەندی کردووە وە هەروەها
  8. هەچ داتایەك یان زانیاریەكی هاوشێوە، کە لە دژ بە هەڕەشە لە کاتی هێرشدا بۆ سەر سیستەمی تەکنەلۆژیای زانیاریمان خزمەتێك پێشکەش بکات.

لەم داتایانەوە هیچ زانیاریەکی تەواو کۆناکەینەوە لەسەر هیچ کەسێك کە سەردانی ماڵپەڕەکە بکات. ئەم زانیاریانە تەنها بۆ مەبەستی تەکنیکی بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەوەی

  1. ناوەڕۆکی ئەم ماڵپەڕە بەشیوەیەکی ڕاست پێشکەش بکات،
  2. ناوەڕۆکی ئەم ماڵپەڕە بەرەو باشتر ببات
  3. مسۆگەری بەردەوامی توانای کاری سیستەمی تەکنەلۆژیای زانیاری وە تەکنیکی ماڵپەڕەکەمان زامن بکات وە هەروەها
  4. زانیاری پێویست لەکاتی هێرشێکی سایبەردا پێشکەش بە دەزگاکانی بەدواداچوونی تاواندا بکات بۆ سزادان.

ئەم داتا و زانیاریە نەناسراوانە کە کۆکراونەتەوە تەنها لەلایەن ئێمەوە بە یەکلایەنی بۆ ستاتیستك (سەرژمێری) تاوتوێ دەکرێت بەمەبەستی، بەرزکردنەوەی پاراستنی داتا ، وە بەمەش لە کۆتاییدا پلەیەکی پاراستنی باش بۆ ئەو داتایانەی لەلایەن ئێمەوە بەکار دەهێنرێت زەمان بکرێت. ئەو داتایانەی کە بە نەناسراوی لە سێرڤەری-لۆگفایل دان بەشێوەیەکی جوودا لە هەموو داتاکانی ترەوە تۆمار دەکرێت وە دەپارێزرێت. سڕینەوەی ئەم داتایانە لە دوای 6 مانگ ڕوودەدات.