بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

"بە زووترین کات ئاگادار ببەوە"

Source: iStock

"بە زووترین کات ئاگادار ببەوە"

کالی* ڕاوێژکارێکە لە سەنتەری عێراقی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە لە عێراق (GMAC). لە چاوپێکەوتنەکەدا، ئەو باس دەکات کە کارەکەی چییە و چ جۆرە دەرئەنجامێک ئەو دڵخۆش دەکات.

خاتوو وەهاب، ڕۆژێکی ئاسایی لەسەر کار چۆنە بۆتۆ؟
کارەکەم بریتییە لە بنیادنانەوەی بڕوابەخۆبوون، گەڕاندنەوەی هیوا، و پەرەپێدانی دەرفەتی پیشەیی بۆ ئەوانەی بەدوای ڕاوێژدا دەگەڕێن. ڕۆژەکەم بە زۆری دەستپێدەکات بە کۆبوونەوە لەگەڵ گەڕاوەکان یان خەڵکان لە کۆمەڵگا ناوخۆییەکاندا بۆ پێدانی ڕاوێژ پێیان لەسەر بابەتی جیاواز – بەگوێرەی ئەو پێویستی و پرسیارانەی هەیانە. سەرەتا ئێمە قسە لەسەر هەستەکان و بیرکردنەوەکان دەکەین، کە بەزۆری بە ترسێکی بنچینەیی دەورەدراون. بەڵام ئێمە دەشمانەوێت هیوایان پێبدەین و دەرفەتی کاریان بۆ بدۆزینەوە. دوای ئەوە، من دەست دەکەم بە هەندێک لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی باشترین بژاردەکان بۆ پێویستییە کەسییەکان.

شتێکمان پێبڵێ لەبارەی ئەو گەڕاوانەی تۆ کاریان لەگەڵدا دەکەی.
بۆ نموونە، گەڕاوەیەک لە ئەڵمانیاوە یەکسەر دێت بە خەیاڵدا. ئێمە لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵی لە ڕێگەی ڕاوێژکارێکی ئاوێتەکردنەوە لە ئەڵمانیا، و گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیم لەگەڵیدا ئەنجامدا بەر لەوەی بگەڕێتەوە. ئێمە بۆمان ڕوون کردەوە کە ئێمە چ جۆرە پاڵپشتییەک دابین دەکەین لێرە لە (GMAC). بە یارمەتی هاوکارانمان لە ئەڵمانیا، ئەو توانی داواکاریی پێشکەشی چەندین پرۆگرامی جیاواز بکات بەر لە گەڕانەوەی بۆ عێراق. جیا لە شتەکانی تر، یەکێکیان خولێک بوو لەسەر بەڕێوەبردنی بازرگانی. ئێستا ئەو گەڕاوەتەوە، و ئەو ڕاهێنانی پێدراوە لەسەر چۆنیەتی کردنەوەی ئارایشگای قژبڕینی خۆی. من بەردەوام بووم لە پەیوەندی لەگەڵیدا تا کۆتایی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی.

تۆ چۆن متمانە بنیاد دەنێی؟
سەرەتا من خۆم دەناسێنم بە کەسەکە. دواتر پێیان دەڵێین کە گفتوگۆکە بە نهێنی دەهێڵرێتەوە و کە ڕەزامەندی ئەوان پێویستە بەر لەوەی هیچ هەنگاوێکی دیکە بنێین. بۆیان ڕوون دەکەینەوە کە پێویستە هەندێک پرسیاری دیاریکراو بکەین تاکو بتوانین پاڵپشتییان بکەین بەگوێرەی پێویستییەکانیان. بۆ نموونە، ئێمە پرسیاری ناو، تەمەن، ساڵی گەڕانەوە و شوێنی نیشتەجێبوونی نوێیان دەکەین. هەروەها ئێمە ڕوونی دەکەینەوە هەموو ڕێکارەکان بە وردی و چەند جارێک قسە دەکەین لەگەڵیان. ئەمە متمانە درووست دەکات لەنێوان ئێمە و ئەوان.

تۆ چۆن دڵنیادەبی کە ئەو کەسانەی بەدوای ڕاوێژدا دەگەڕێن هەست بە لێتێگەیشتن دەکەن؟
ئێمە کات تەرخان دەکەین بۆ هەمووان. ئێمە ڕاهێنانمان پێکراوە و بەباشی زانیاریمان پێدراوە بۆ وەڵامدانەوەی پێویستییە کەسییەکان. وەک چۆن هەموو کەیسێک جیاوازە، ئێمە تەنها قسە لەگەڵ چوار کەس دەکەین لە ڕۆژێکدا. بەم جۆرە ئێمە گەرەنتی ئەوە دەکەین کە هەمووان کاتی پێویستیان پێدەدرێت. شاشەیەکی گەورە هەیە بە دیواری ژووری ڕاوێژکارییەکەوە لە (GMAC)، کە بە لاپتۆپەکەمەوە پەیوەستە کاتێک زانیارییەکانی ئەوانە دەنووسم کە داوای ڕاوێژکاریی دەکەن. ئەمە ڕێگە دەدات بەوان تاکوو ببینن ئێمە چی دەنووسین لەبارەیانەوە. ئێمە هیچ شتێک بە شاراوەیی ناهێڵینەوە، بەڵام هەموو شتێک بەیەکەوە باس دەکەین. ئەمەش یەکێکی ترە لە ڕێگاکان بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کەسەکە هەست بە ئاسوودەیی بکات لەماوەی ڕاوێژکارییەکەدا. ڕاوێژکاریی مەیدانیی لە ئێستادا ڕێگەپێنەدراوە. لە چاوەڕوانی ئەوەدام کە بەڵکو زوو بەخێرهاتنی خەڵکی بکەین لە ئۆفیسەکانمان.

زیاتر خەڵکی بەچییەوە دەناڵێنن؟
گەڕاوەکان بەزۆری بەدەست کێشە دەرونناسی و قەیرانە داراییەکانەوە دەناڵێنن. زۆربەی کات ئەوان پێویست بوو کە هەموو پاشەکەوتەکانیان لە گەڕانەوەکەیان بەکاربهێنن. ئەوان پێویستیان بە پاڵپشتی خێرا، چاودێری دەروونیی و بڕێک هاوکاری دارایی بۆ دانی کرێکەیانە. ئێمە دەتوانین هەموو ئەوانە ڕێکبخەین. هەنگاوی داهاتوو بریتییە لەوەی ئەوان کارێک بدۆزنەوە یان کارێکی خۆیان دەستپێبکەن. بڕیارەکە هەرچی بێت، ئێمە پاڵپشتیان دەکەین لە ڕێگاکەیاندا. 

چ دەرئەنجامێک تۆ دڵخۆش دەکات؟
ئێمە توانیمان سەرکەوتووبین لە ئاوێتەکردنەوەی زۆربەی کەسەکان بۆناو کۆمەڵگە و ئابووری ناوخۆییەکەیان. زۆریان کارێکی هەمیشەیی یان کارێکی بچووکی خۆیان هەیە، لە کاتێکدا زۆربەی ئەوانی تر دەستیان کردووە بە ڕاهێنانی پیشەیی کە لەلایەن سەنتەرەکی ئێمەوە ڕێکخراون. من بەتایبەتی دڵخۆشم کە توانیومانە هیوایان پێببەخشین بۆ ژیانێکی باشتر دووبارە دوای ئەو هەموو ناخۆشیانەی کە دووچاری بوون.

دەتوانی نموونەیەک بهێنیەوە؟
گەڕاوەیەک کە من قسەم لەگەڵی کرد بەر لەوەی ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت پێی وتم کە چیتر هیوای نییە بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ لە عێراق. ئەو زۆر ماندوو بوو لە ژیان و ئەو ناخۆشیانەی کە دووچاری هاتبوو. ئەو ئێستا گەڕاوەتەوە، و بە پاڵپشتی ئێمە و ڕاوێژکاریی بەردەوام، ئەو دەستیکردووە بە بەدەستهێنانەوەی دەروونێکی باشی خۆی. تەنانەت ئەو توانی دووکانێکی فرۆشتنی جوانکاری مۆبایل دابمەزرێنێت. لە هەمانکاتدا، ئەو بۆ ماوەی شەش مانگ دووکانەکەی هەبوو. لەو ماوەیەدا ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامدا بووین. بینینی کەسێک کە هیچ هیوای نەمابوو و کە ئێستا لەسەر پێکانی خۆی وەستاوەتەوە، هانم دەدات بۆ یارمەتیدانی خەڵکانی زیاتر.

ئارەزوو دەکەی چی بدەی بە گەڕاوەکان تاکو لەگەڵ خۆیانی بەرن؟
ئەگەر تۆ بڕیارت داوە بگەڕێیەوە عێراق، پێویستە سەرەتا بەدوای خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتیدا بگەڕێی لە ئەڵمانیا. سەردانی سەنتەرێکی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە بکە لە نزیکی خۆت بۆ زانیاری ڕوون. بەمجۆرە، هەروەها ئەمە دەتخاتە سەرهێڵ لەگەڵ ئێمە لە قۆناغێکی زوودا.

*ناوەکە گۆڕدراوە لەلایەن نووسەرەکانەوە.

کارەکەم بریتییە لە بنیادنانەوەی بڕوابەخۆبوون، گەڕاندنەوەی هیوا، و پەرەپێدانی دەرفەتی پیشەیی بۆ ئەوانەی بەدوای ڕاوێژدا دەگەڕێن.
کالی*

ئەزمونەکان زیاتر