بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

چوونە ناو بازاڕی کار

ئێندری پلاکو بەڕێوەبردنی گەشتیاری دەخوێنێت و چەند تێگەیشتنێکی کرداریی بەدەستهێناوە لە خولەکەوە.

نیشانەکانی پەتای کۆرۆنا دەبینرێن لە بەشی لۆبی لە هۆتێلی "Albanian Star" لە دورێس، بەڵام ژیان هەر بەردەوامە: میوانەکان لەنێوان خۆیاندا قسەدەکەن، و کارمەندان کارەکانیان ڕادەپەڕێنن بە پۆشینی دەمامکەوە. لە پێشوازیدا، کارمەندێک سۆفتوێری کۆمپیوتەری هۆتێلەکە نیشانی پیاوێکی گەنج دەدات. میوانێک بۆلایان دێت بۆ پێدانی کلیلی ژوورەکەی و پرسیاریان لێدەکات کوێ باشە بیبینێت لە شارە بەندەرییەکەی ئەلبانیا. پیاوە گەنجەکە هەندێک ئامۆژگاریی پێدا – بەبڕوابەخۆوونەوە، بە هاوڕێیانە و بە کراوەیی. "هەر ئێستا، ئێمە خەریک بووین مەشق بکەین لەسەر چۆنیەتی گفتوگۆکردن لەگەڵ کڕیاراندا. ئێستا دەتوانم ئەمە بخەمە ناو ژیانی ڕاستیەوە"، فابیان کۆدرا وای وت. ئەو ٢٣ ساڵە و بەشداری دەکات لە پڕۆگرامێکی مەشقکردن کە لەلایەن GIZ ەوە ڕێکخراوە کە هێشتا هەر بەڕێوەدەچێت سەرەڕای پەتاکە، هەرچەندە بەدڵنیایی بەڕەچاوکردنی هەموو ڕێکارەکانی پاکوخاوێنی پێویست.

GIZ لە ئەلبانیا چەندان پڕۆگرامی مەشقکرد پێشکەش بە خەڵکانی گەنج دەکات لە ڕێی ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، مەشقی پیشەیی و پیشەگەریی (DIMAK). مەشقە کردارییەکان کارەکە ئاسانتر دەکات بۆ ئەوان تاکو بچنە ناو بازاڕی کارەوە. ئەوان چوار هەفتە بەسەردەبەن لە فێربوونی بنچینەکان لە بوارەکانی وەک گەشتیاری و خواردنخۆشی. ئەوان پێشوازی لە میوانەکانی هۆتێل دەکەن، جێگای ژوورەکان ڕێکدەخەن و خواردن پێشکەشدەکەن لە ژووری خواردن – وە لە پڕۆسەکەدا فێردەبن چۆن کارەکان ئەنجام بدەن لە کاتێکدا توانای خۆیان بەکاردەهێنن و چۆنیەتی پێشکەشکردنی خۆیان وەک کەسێکی کێبڕکێکار و کە دەیانەوێت یارمەتی بدەن. دوای تەواوکردنی مەشقەکە، ئەوان بە بڕوانامەیەک خەڵات دەکرێن. پڕۆگرامی مەشقەکە بەشێکن لە پڕۆگرامی "گەڕانەەوە بۆ دەرفەتە نوێکان" کە لە لایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان (BMZ) ەوە بەڕێوەدەچێت. ئەوان ئامانجەکەیان هەردوو گەڕاوەکان و خەڵکانی ناوخۆییە کە بەدوای دەرفەتە نوێکاندا دەگەڕێن

تەکنیکەکانی خواردن درووستکردن و چۆنیەتی پلاندانانی لیستی خواردنەکانی ئێواران

فابیان کۆدرا بەو نزیکانە گەڕاوەتەوە بۆ ئەلبانیا لە ئەڵمانیاوە. ئەو زانیاری بازرگانی خوێندووە لە ئەڵمانیا و لە خواردنگەیەکیش کاری دەکرد لەهەمان کاتدا. "ئەو ئەزموونە ئێستا زۆر سوودبەخشە بۆم"، ئەو وادەڵێت. لە ئەلبانیا ئەو بەردەوامە لە خوێندنەکەی لە زانکۆی ئێپۆکا. ئەوەی ئەو دەیەوێت بەدەستیبهێنێت لە پڕۆگرامی مەشقەکە بە تایبەتی، هەندێک ئەزموونی کردارییە. "کۆرسەکەی زانکۆم ٦٠ لەسەدی بابەتی بازرگانییە و ٤٠ لە سەدی IT ی و پڕۆگرامینگە. ئەمە کارێکی زۆری سەر مێزە. لەلایەکی تریشەوە لێرە زیاتریش سەرقاڵ دەبم بەوە. هەروەها دەمەوێت لە بواری گەشتیاری کاربکەم ڕۆژێک"، کۆدرا وای وت لە ڕێگەی ڕۆیشتن بەرەو چێشتخانەی هۆتێلەکە.

لە ئەجێندای چێشتخانەکە لەم دوای نیوەڕۆیەدا تەکنیکەکانی خواردن لێنان هەیە. تیمی چێشتخانەکە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە دەدەنەوە کە لەلایەن بەشداربووانەوە لێیان دەکرێت، جا ئەگەر لە بارەی سورکردنەوەی بەئاگربێت لە پلەی گەرمی بەرز، ڕووپۆشکردنی شیرنەمەنی یان پلاندانانی لیستی خوارندی ئێوارە. ئەو گەنجانە دەرفەتیشیان دەبێت بۆ ئەزموونکردنی درووستکردنی خواردن بەدەستی خۆیان – لەهەمان کاتدا بە لەبیربوونی پابەندبوون بە ڕێکارەکانی پاکوخاوێنی و دووری کۆمەڵایەتی.

ڕاستەوخۆ لە مەشقکردنەوە بۆ کار

هەندێک لەوانەی بەشدار بوون پێشتر ئەزموونی کاریان هەبووە، لە کاتێکدا ئەوانەی تر تازە خوێندنیان تەواو کردووە. یەکێک لەوانەی بەشی دووەم ئێندری پلاکو یە. ئەم ١٩ ساڵەیە تازە دەستی کردووە بە خوێندن لە بەشەی بەڕێوەبردنی گەشتیاری لە زانکۆی ئەلێکساندەر مۆیسیو لە دورێس. پڕۆگرامی مەشقەکە دەرفەتێکی چاوەڕواننەکراوی پێداوە. ستافەکەی گروپی هۆتێلەکانی هارمۆنیا هەر زوو توانا و چالاکییەکانیان ناسیەوە. ئێستا، دوای دوو ڕۆژ لە پڕۆگرامی مەشقەکە، ئەوان ئۆفەرێکی کاریان پێداوە. "بەڕاستی زۆر دڵخۆشم بەوە"، پلاکو وای وت. "زۆر کاتی خۆشم بەسەربرد لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابەدوودا و زۆرشت فێربووم." ئەو تەواو دەزانێ لە چ بوارێکدا دەیەوێت کار بکات ڕۆژێک لە ڕۆژان. "تۆڕی کۆمەڵایەت زۆر زیاتر گرنگ دەبێت لە بواری گەشتیاریدا. لە داهاتوودا خۆم وەک بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی و بەبازاڕکردن دەبینمەوە."

 

ئەو تیمەی پڕۆگرامی مەشقەکەیان ڕێکخستبوو دڵخۆشن بە پلاکو. "زۆر باشە کە دەبینین ئەوانەی بەشداربوون سوودی باش لە مەشقەکان دەبینن"، هەلیسا دوکا وای وت، ڕاوێژکارێکی DIMAK. "پڕۆگرامەکانی مەشقکردنمان لە بواری گەشتیاریدا دەستپێکێکی نوێ بوون بۆ زۆرێک لە خەڵکی. سوپاس بۆ ئەو مەشقە پیشەییەی وەریان گرتووە لە هۆتێلەکە، ئەوان نزیکەی ئەندامی تەواو ئامادەن. نزیکەی زیاتر لە نیوەی ئەوانەی تا ئێستا بەشداریان کردووە لە پڕۆگرامی مەشقەکە لە هۆتێلی (Albanian Star) لە دورێس، ئێستا دامەزراون لەو بوارەدا." جگە لە دورێس، پڕۆگرامەکانی مەشقکردن بەڕێوەدەچن لە دوو هۆتێلی دیکە لە تیترانا و شکۆدرا. تا ئێستا کۆی ١١٥ ژن و پیاو سوودمەندبوون لەم پڕۆگرامە.

پەتاکە کارەکەی دژوارتر کردووە بۆ دۆزینەوەی کار

هەرچەندە سەرەڕای هەواڵە خۆشەکان، پەتای کۆرۆنا تەنیا کاریگەری نەخستۆتە سەر هۆتێل لە دورێس و ئەو جۆرەی کە پڕۆگرامەکانی مەشقکردنیش ئەنجامدەدرێن، بەڵکو تەواوی بازاڕی کار لە ئەلبانیا. خەڵکی گەنج ئەوانەن بە خراپترین شێوە کاریگەریان کەوتۆتە سەر. دەرفەتەکانی مەشقکردنی زیاتر دواخراون و کارە پلان بۆ داندراوەکان لابردراون. نزیکەی زۆرینەی ئەوانەی بەشداربوون لە پڕۆگرامەکانی مەشقکردنەکان، وتوویانە کە پەتاکە کاریگەرییەکی نەرێنی خستۆتە سەر دەرفەتەکانی کارکردنیان.

سەرەڕای ئەو دۆخە دژوارە بۆ هەمووان، پڕۆگرامەکانی مەشقکردن هێشتا گرنگن، هەلیسا دوکا وای وت. "وەک ڕاوێژکارێکی DIMAK، گرنگە بۆ من بۆ هەبوونی پەیوەندی نزیک لەگەڵ خەڵک، جا ئەگەر بە ڕووبەڕوو بێت یان لە دوورەوە. ئێمە هەوڵدەدەین لە پەیوەندیدا بین لەگەڵیان لە ماوەی پەتاکەدا هەروەها پێدانی ئەو پاڵپشتیانەی پێویستیانە."

ئەو بڕوانامەیەی کە هەموو بەشداربووان وەریدەگرن لە کۆتایی پڕۆگرامەکەدا، هەنگاوی یەکەمە بەرەو پیشەیەک لە بواری گەشتیاریدا. لە ماوەی چوار هەفتەکەدا، ئەوان نەک تەنها مەشقی کرداریان وەرگرتووە بەڵکو ئەزموونی نوێشیان وەرگرت، کە یارمەتیان دەدات بۆ چوونە ناو بازاڕی کار لە ئەلبانیا.

لێرە زیاتر بەمەوە سەرقاڵ دەبم. ئارەزوو دەکەم لە بواری گەشتیاری کاربکەم ڕۆژێک لە ڕۆژان.
Fabian Kodra

ئەزمونەکان زیاتر