بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

بەکارهێنانی کۆمپانیای خۆت بۆ درووستکردنی دەرفەتی نوێ

ساشا بازرگانییەکی سەربەخۆی خاوێنکردنەوەی هەیە

بەکارهێنانی کۆمپانیای خۆت بۆ درووستکردنی دەرفەتی نوێ

من ناوم ساشایە. لە کورشیڤاچ لە دایک بووم لە ناوەڕاستی سڕبیا و گەڕامەوە ئەوێ دوای چەندان ساڵ لە ئەڵمانیابوون. لەبەرئەوە لەهەمان کاتدا توانیم دەست بکەم بە کۆمپانیایەکی خۆم لە سڕبیا – شتێک بوو کە هەمیشە خەونم پێوە دەبینی بیکەم. بەڵام هەروەها پاڵپشتیشم وەرگرت بۆی. ئەمە چیرۆکەکەمە:

من لە ئەڵمانیا ژیام لە دوو بۆنەدا. لە کۆتایی ١٩٩٠دا، ڕامکرد بۆ ئەوێ لەگەڵ خێزانەکەمدا لەماوەی شەڕ لە وڵاتەکەمدا. دواتر خێزانی خۆم پێکەوەنا دوای گەڕانەوەم بۆ سڕبیا. دۆخی ژیان لە سڕبیا بەڕاستی زۆر سەخت بوو، بۆیە ڕێگام بەرەو ئەڵمانیا گرتەوە دووبارە، ئەمجارە لەگەڵ ژنەکەم و منداڵەکان. کارم دەستکەوت وەک کارگوزار و خاوێنکەرەوە. بەڵام ئێمە ڕێگەمان پێنەدەدرا بمێنینەوە. ئەمە بەتایبەت بۆ سێ منداڵەکەم زۆر سەخت بوو. ئەوان چوون بۆ قوتابخانە و لەوێ هاوڕێیان درووست کرد.

لە سڕبیا، بیرم دەکردەوە ئاخۆ ئایندە چی پێبێ بۆ خێزانەکەمان. دەمەویست ئەزموونی کارم لە ئەڵمانیا بەکاربهێنم و کۆمپانیای خۆم دابمەزرێنم. بیرۆکەکەم کۆمپانیایەکی خاوێنکردنەوەی نووسینگە بوو، بەڵام من پارەم نەبوو. ڕێک وەک ئەوەی بیرۆکەشم پێنەما کە دواتر چی بکەم. دەربارەی ڕێکخراوی "ڕۆما هاڕت" زانیم. ئەوان منیان ئاشنا کرد بە DIMAK، "ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، مەشق و کارکردن". تیمەکە لەوێ زۆریان یارمەتی دام بۆ کردنەوەی شوشتنگەیەکی بچووکی ئۆتۆمبێل.

هەستێکی خۆشی هەبوو بۆ وەرگرتنی چەند هاریکارییەک دوای ئەو کاتە زۆرە. ئێستا من کاری خۆمم هەیە، بەڵام من هێشتا کاردەکەم لەسەر بیرۆکەی دەستکردن بە کۆمپانیایەکی گەورەی خاوێنکردنەوەی نووسینگە.

ئارەزوو دەکەم ئەمە باس بکەم: ئەزموونەکەم فێری کردم کە بەدوای دەرفەتی نوێ و هاوکاریدا بگەڕێی لەوڵاتی خۆتدا. لەم ڕۆژگارەدا چەندان بازرگانی و کۆمپانیای نوێ هەنە لە سڕبیا، و ئەگەری زیاتر لەوەی تۆ بیری لێدەکەیەوە.

لە ٠٣/٢٠١٩

من ئەزموونەکەم لە ئەڵمانیا بەکاردەهێنم لە کۆمپانیا نوێکەم لە سڕبیا!
ساشا، سڕبیا

ئەزمونەکان زیاتر