بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

کارێکی نوێ و دڵخۆشی نوێبووەوە لە ئەلبانیا

ڕیڵف یارمەتی وەرگرت لەلایەن (DIMAK) بۆ شیاوبوون بۆ کارێک وەک شێفی پیتزا.

کارێکی نوێ و دڵخۆشی نوێبووەوە لە ئەلبانیا

من ناوم ڕیاڵفە و ٢٥ ساڵم. ڕۆیشتم بۆ ئەڵمانیا لە سەرەتای ٢٠١٨ و ویستم پیشەیەک دەستپێبکەم لەوێ. بەڵام دوای ٥ مانگ بۆمدەرکەوت کە ئەمە سەختە بەبێ هەبوونی دۆخێکی یاسایی. بۆیە گەڕامەوە بۆ وڵاتی خۆم، ئەلبانیا – دواتر لەوێ دەرفەتی تەواو نوێ بەڕوومدا کرانەوە. ئەوەی ڕوویدا بەمجۆرە بوو

هاوڕێیانم لە تیرانە پێیان وتم لە بارەی DIMAK، "ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، مەشقکردن و پیشەکان". ئەوان وتیان DIMAK دەتوانن یارمەتیم بدەن بۆ ئاوێتەبوونەوە. ئەوە شتێکی هیوابەخش بوو، بۆیە بڕیارمدا بڕۆم بۆی. ئەوە بەڕاستی بڕیارێکی نایاب بوو. چونکە تیمی ڕاوێژکارییەکە هەموو جۆرە زانیارییەکیان پێدام و فێربووم لە بارەی چەندان ڕێگە و خول. ئەمە چاوی کردمەوە؛ لەناکاو توانیم ئەو دەرفەتانە ببینم کە لە ئەلبانیادا بەردەست بوون.

بەداخەوە هیچ بڕوانامەیەکی شیاوم نییە، تەنها بڕوانامەی قوتابخانە. لەبەرئەوەی کە من هەمیشە ئارەزووم هەبوو لە خواردن و خۆشخواردنیدا. DIMAK منی پێشنیارکرد بۆ پڕۆژەیەکی GIZ کە دەرفەتی ئەوەی پێدام بەشداری بکەم لە خولێک و مەشق بکەم وەک شێفی پیتزا. دوای ئەوە، کارێکم دۆزیەوە لە خواردنگەیەک بەتوانای خۆم. ئەو ڕاوێژانەی وەرمگرت لە DIMAK بەڕاستی یارمەتییان دام. ئێستا کارێکم هەیە کە چێژی لێوەردەگرم! ئێستا دەتوانم بڵێم کە گەڕانەوە کارێکی باش بوو کردم. کارێکی نوێ و باشم دۆزیەوە کە زۆر دڵخۆشم بەوە.

لە ٠٤/٢٠١٩

دوای گەڕانەوە، کارێکی نوێ و باشم دۆزیەوە.
ڕیاڵف، ئەلبانیا

ئەزمونەکان زیاتر