بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ڕاوێژکاریی گەڕانەوە لە ئەڵمانیا

SOLWODI- یارمەتی بۆ ژنان

ڕێکخراوی (SOLWODI) ("هاوسۆزی لەگەڵ ژنان لە تەنگانەدا") یارمەتی ژنان دەدات لە دۆخە دژوارەکاندا.

پڕۆژەی گەڕانەوەی (SOLWODI) یارمەتی دارایی دەداتە ئەو ژنانەی کە گەڕاونەتەوە یان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

(SOLWODI) یارمەتی تاکەکەسی دابین دەکات بۆ گەڕانەوەکەت. پاڵپشتییەکان دەتوانرێت دابینبکرێن بە ڕێگەی جیاوازەوە.

یارمەتییەکان:

  • ڕاوێژ لە ئەڵمانیا بە بێبەرامبەر
  • یارمەتی دارایی لە وڵاتی خۆتدا، بۆ نموونە بۆ:
    • مەشقی پیشەیی
    • مەشقی زیاتر
    • کرێ
    • کرێی قوتابخانە بۆ منداڵان
    • پێناساندنی کارێکی نوێ
    • خولی شاگردایەتی
    • چالاکییەکی داهات درووستکەر

هەرکات ویستت پەیوەندیمان پێوەبکە!

مەرجەکانی وەرگرتن:

  • ئەو ژنانەی کە ڕەبەنن یان دایکانی ڕەبەن
  • خاوەن پێداویستی تایبەت بەهۆی دۆخی سەختی ژیانەوە و/یان بێدەسەڵاتییەوە

Logo SOLWODI

زانیارییەکان تەنها بۆ ژنان. ئەم ڕێنماییە بەبێ بەرامبەرە ئەڵمانی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ڕوسی، ئەلبانی، ئیسپانی و هی تر بەگوێرەی داواکاریی.
پەیوەندی

پرۆژەی گەڕانەوە و ئاوێتەکردنەوەی (SOLWODI) – بەشی هەماهەنگی

کەسەکان:
چارلۆت بێکەر، دۆرۆسی هێلۆو، ئەفەردیتا سالیهو و ئانا ئێڤدۆکونین
ناونیشان:

SOLWODI Deutschland e.V.

PO Box 3741

55027 Mainz, Germany

زانیاریی زیاتر

ئامۆژگاری لە نزیك خۆتەوە

لە سەنتەری ئامۆژگاریدا تۆ بە شێوەیەکی شەخسی ئامۆژگاری دەکرێیت. ئەم خزمەتە شەخسیە لە سەرتاسەری ئەڵمانیادا هەیە، بە تایبەتی لە شارەکاندا. لەم لینکەی کە لەخوارەوەدا هاتووە مەکینەیەکی گەڕان هەیە. لەوێدا ناوی ئەو جێگایە بنووسە، کە تۆ ئێستا لێی دەژیت.

هەروەها سەنتەری ئامۆژگاری سەربەخۆ هەن بۆ نموونە وەك ڕێکخراوە خێرخوازەکان.

هەروەها سەنتەری ئامۆژگاری حکومی هەن، بۆ نموونە لەلای دائیرەی سۆشیالەکان یان دائیرەی بێگانەکان.

یەکێك لە ئامۆژگاریەکانی بابەتی گەڕانەوە بریتیە لە:

● بە تەنیا. ئەمە واتا، کە دانیشتنی ئامۆژگاریەکە بەتەنها بۆ کەسی تۆیە.
● بە بێ ئەرك یان بەرپرسی. ئەمە واتا، تۆ دەتوانیت دواتر بڕیار بدەیت دەتەوێت چی بکەیت. ئەم دانیشتنی ئامۆژگاریە ئەرکی ئەوەت ناخاتە ئەستۆ کە تۆ بگەڕێیتەوە.
● ئەنجام کراوە. ئەمە واتا، ئەم ئامۆژگاریە ئەنجامێکی پێشتر دانراوی نیە.

زانیاریی زیاتر

تەلەفۆنی زانیاری

سەبارەت یەکەم پرسیارەکانت ئەم ژمارە-تەلەفۆنە دەتوانێت یارمەتیت بدات. دەکرێت قسە بە ئینگلیزی وە بە ئەڵمانی بکەیت. ئەم خەتی تەلەفۆنی زانیاریە لەلایەن دائیرەی ئیتحادی بۆ کۆچ و پەناهێندە (بامف) سەرپەرشتی دەکرێت.

تەلەفۆن کردن بۆ ئەم خەتە بە بێ بەرپرسیە. قسەکردن لەگەڵ ئەم خەتە ئەرکی ئەوەت ناخاتە ئەستۆ کە تۆ ئەڵمانیا بەجێبهێڵیت. تەلەفۆن کردن بۆ ئەم خەتە هیچ کاریگەریەکی لەسەر داوای پەناهێندەییەکەت یان ئیقامەکەت نیە.

پەیوەندی

دووشەممە-هەینی لە کاتژمێر 9:00 هەتا 15:00

زانیاریی زیاتر
بارکردنی زیاتر