بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

"کارەکەم دڵنیایی داراییم پێدەبەخشێت"

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

"کارەکەم دڵنیایی داراییم پێدەبەخشێت"

من ناوم مارینایە. هاوسەرگیریم کردووە و خاوەنی سێ منداڵ و چوار نەوەم. مێردەکەم و من دەمانەویست داهاتوویەک بۆ خێزانەکەمان بنیادبنێین لە ئەڵمانیا. هەرچەندە دوای سێ ساڵ، گەڕاینەوە بۆ سڕبیا. سوپاس بۆ ئەو پاڵپشتیانەی کە پێمدرا، توانیم لێرە بازرگانییەکی خۆم دابمەزرێنم.

ژیانمان لە سڕبیا زۆر ناجێگیر بوو بەر لەوەی بڕۆین بۆ ئەڵمانیا. مێردەکەم وەک کرێکاری ڕۆژانە کاری دەکرد لە شوێنی درووستکردنی باڵەخانەکان و منیش هەندێک پارەم بەدەستدەهێنا وەک دروێنەکار. دەمانەویست لە نوێوە دەستپێبکەین لە شوێنێکی تر، بۆیە ڕۆیشتین بۆ ئەڵمانیا – هەرچەندە لەوێ داهاتوویەکمان نەبوو. ئێمە گەڕاینەوە بۆ سڕبیا بە ئارەزوومەندانە، چونکە دەمەویست خۆمان و منداڵەکان لە گەڕاندنەوەی بەزۆر بەدوور بگرم.

مارینا خاوێنکردنەوە دەکات بۆ تاکە کەسەکان و کۆمپانیاکان.

خزمەتگوزاریی خاوێنکردنەوەی خۆم

هەستێکی خۆش بوو گەڕانەوە بۆ ماڵەکەمان – هەرچەندە بچووکیشە. بەڵام کێشە داراییەکانمان زوو گەڕانەوە. ڕۆژێک کەسێک لە ڕێکخراوی (Help e.V. – Hilfe zur Selbsthilfe) ماڵ بە ماڵ دەگەڕا لە گەڕەکەکەماندا. پرسیاری لە ئێمە و ئەو خێزانەکانی تر دەکرد کە گەڕاونەوە، کە ئایە کەسیان ئارەزوو دەکەن لە دەستکردن بە بازرگانییەک. من پێشنیارم کرد کە بیرۆکەیەکم هەیە بۆ دامەزراندنی خزمەتگوزارییەکی خاوێنکردنەوە.

ڕێکخراوی (Help e.V.) منیان پێشنیارکرد بۆ ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچم مەشقکردن و دامەزراندن (DIMAK) لە بەلگراد، کە لەوێ هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانم پڕکردەوە. دوای چەند ڕۆژێک، DIMAK بازرگانییەکەی منی تۆمارکردبوو. تیمەکە یارمەتیشیان دام بۆ کڕینی ئامێر و بابەتی خاوێنکردنەوە تاکو دەستپێبکەم.

مارینا ئێستا دووبارە گەشبینە بە داهاتوو.

ئەمە مانای ئەوە بوو دەتوانم ڕاستەوخۆ دەستبکەم بە کار، بۆیە بەدوای کڕیاردا گەڕام و چەند نووسراوێکم نووسی. لە کۆتاییدا ڕێککەوتننامەیەکم پێبەخشرا بۆ خاوێنکردنەوەی کۆگایەکی گەورەی مۆبیلیات. هەروەها ژنێکی دیکەشم دامەزراند، و لەوکاتەوە ئێمە وەک تیمێک کاردەکەین. ئێمە داواکارییمان بۆدێت لە کۆمپانیاکان و هەروەها تاکە کەسەکانیشەوە.

دڵخۆشم کە بەڕێوەبەری خۆمم. کارەکە ئارامی و دڵنیاییم پێدەبەخشێت. سەربەرزم دەکات کە باجی داهات و بیمەی دەوڵەت دەدەم. ئارەزوو دەکەم کە کاتە ئازادەکانم لەگەڵ نەوەکانمدا بەسەربەرم. ئێمە وەک خێزانێک لەیەکتر کۆدەبینەوە.

As of: 02/2021

دڵخۆشم کە بەڕێوەبەری خۆمم.
مارینا

ئەزمونەکان زیاتر